بە چاوپۆشین لە گفتوگۆی دووروودرێژی پرسیاری ئەوەی ئاخۆ جیاکردنەوەی ئەدەبیاتی گەنج و پیر، نەوەی کۆن و نوێ درووستە یان نا، بەڵام میللەتان، نەوە دوای نەوە نووسەر بەرهەم دەهێنن، ئەم نووسەرانە وەک چۆن لە بیرکردنەوە و نووسینیاندا جیاوازن، ئاواش قۆناغەکانی نووسینیان جیاوازە.
بەشی فەرهەنگی ئاژانس لە تەوەرەیەکی تایبەتدا بەشێک لە چیرۆکنووسە گەنجەکان لەسەر پرسی شووناس، خەسڵەت و تایبەتمەندییەکانیان و خاڵە جیاکەرەوەکانیان لە نەوەی پێش خۆیان سەبارەت بە «چیرۆک» دەدوێنێت. لەم گفتوگۆیەدا، ئارام محەمەد، چیرۆک‌نووس، وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە.
پرسیار: چۆن دەتوانین خەسڵەتەکانی چیرۆکی ئەم نەوە نوێیە دیاری بکەین، ئایا ئەم نەوەیە گەیشتوونە شوێنێک لە چیرۆکنووسین کە توانیبێتیان بە هەندێ خەسڵەتی گشتیی هاوبەش بناسرێنەوە؟
ئارام محەمەد: پێش هه‌ر شتێك ده‌كرێ بڵێم، ئێسته پێوه‌ر و قۆناغه‌كان، به هه‌مان كه‌ره‌سته و مۆدێلی كلاسیك ناخوێنرێنه‌وه. تێكه‌ڵی و ئاڵۆزییه‌ك هه‌یه، ده‌كرێ ناوی بنێین كرانه‌وه. تایبه‌تمه‌ندییه‌كان به ئاسانی ناناسرێنه‌وه و بێگومان ئه‌مه‌یش بێهۆكار نییه. من له‌گه‌ڵ ئه‌م مۆدێله گشتاندن و جیاكارییه كلاسیكییه‌دا نیم. ئه‌مه پێشتر وه‌ك چوارچێوه‌یه‌كی نه‌گۆڕ ته‌ماشا كراوه و هه‌ر چه‌ند ساڵێك ناوێك داتاشراوه. جیاكردنه‌وه‌ی نه‌وه‌كان، درووستكردنی بازنه، دابه‌شكردن و ناولێنان سه‌ر به دنیای ئایديۆلۆژیین. ئه‌مه‌یش جۆرێكه له هه‌وڵدان بۆ دابڕان له دایه‌لۆگ. كرۆكی كاری ئه‌ده‌بیات دژی ئه‌و دابه‌شكاری و ڕێسا دۆگمایانهیه. ناكرێ هه‌موو ئه‌ده‌بیاتی سه‌رده‌مێك بخه‌یته ناو یه‌ك چوارچێوه و یه‌ك پێناسه، چونكه پێوه‌ندیی ئه‌ده‌بیات و گۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان ڕاسته‌وانه‌یه. لێره‌وه ده‌بێت، بناغه‌ی بیناكه دابنرێت. دایه‌لۆگی به‌رده‌وام له ئه‌نجام نزیكمان ده‌كاته‌وه. هه‌ر به سروشت بیركردنه‌وه و خه‌یاڵ له دۆخێكی ناجێگردان، یان بڵێین له جوڵه‌دان، كاتێك گشتاندنه‌كه ڕووی دا، جۆرێك له په‌راوێز و فه‌رامۆشكردنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. بۆ ئه‌ده‌بیات هه‌ر جۆره مامه‌ڵه‌كردنێكی ماتماتیكیانه ده‌مانخاته به‌رده‌م شتێك، كه دژ به دایه‌لۆگه. ئه‌م ناكۆكییهیش مێژوویه‌كی هه‌یه و به‌رده‌وام به‌ریه‌ككه‌وتنی درووست كردووه له نێوان ناوه‌نده ئه‌كادیمیی و نائهكادیمییهكان. بۆ ئه‌وه‌ی جۆرایه‌تیی ئه‌ده‌بیاتێكی تایبه‌ت ده‌ربخه‌یت، ده‌بێت له‌گه‌ڵیدا خوێندنه‌وه بۆ دۆخی گشتیی كۆمه‌ڵگا بكه‌یت، ئه‌مه‌یش بۆ دنیای ئێمه، له‌م ئانوساته‌دا كارێكی ئاسان نییه. ئه‌ده‌بیات ئاوێنه‌ی بیر و ئه‌ندێشه‌ی زه‌مه‌نی جیاوازجیاوازه. هاوكێشه‌كان ناجێگیرن. ئه‌ده‌بی گێڕانه‌وه به گشتی و چیرۆك به تایبه‌تی، پڕۆژه‌یه‌كی ته‌واونه‌كراوه، له هه‌ر سه‌رده‌مێك به جۆرێك خۆی ته‌واو ده‌كات. ده‌كرێت بڵێین چیرۆكی كوردی له سه‌رده‌می (ڕوانگه)، جیاوازه له هیی ڕۆژگاری (گۆڤاری گه‌لاوێژ). چیرۆكی ساڵانی هه‌شتا، تا ڕاپه‌ڕین شتی جیاوازجیاواز بووه و ئه‌ده‌بی به‌ره‌نگاری ئاماده‌ییه‌كی كارای هه‌بووه. ئه‌م جوڵه‌یه بۆ پاش ڕاپه‌ڕین هه‌ندێ گۆڕانكاریی تێدا ده‌ركه‌وت. سه‌ره‌تای ساڵانی په‌نجا (گۆران)ی شاعیر چه‌ند چیرۆكێك له ئینگلیزییه‌وه وه‌رده‌گێڕێت و بڵاو ده‌كاته‌وه. (فه‌رهاد شاكه‌لی) پێی وایه ئه‌مه ده‌نگدانه‌وه و كاریگه‌ریی درووست كردووه. هه‌روه‌ها سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتا، (عه‌زیز گه‌ردی و قوتابییه‌كانی) پێنج ژماره‌ی گۆڤاری (ئه‌ده‌بی بێگانان)، كه تایبه‌ت بووه به چیرۆكی وه‌رگێڕدراو، بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مه‌یش كاریگه‌ریی دەبێت و پرسیار دەورووژێنێت. دواتر جۆرێك له به‌راوردكاریی ئه‌ده‌بی دێته كایه‌وه و جوڵه‌یه‌ك له ڕه‌وتی چیرۆك درووست ده‌بێت. ئینجا بڕوانە، ئه‌گه‌ر ئه‌وكات ئه‌ده‌بیاتی ئێمه زیاتر له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌ده‌بی فارسی، عه‌ره‌بی و ڕوسی بووبێت، ئێستا له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌ده‌بیاتی هه‌موو جیهاندایه. هۆكاره‌كانی ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به ستایل و زانیارییه‌كان زۆر و ئاسانترن. شه‌پۆلی به‌رفراوانی وه‌رگێڕان و بچووكبوونه‌وه‌ی دنیا به هۆی ته‌كنه‌لۆجیاوه، دیارترینی هۆكاره‌كانن. وه‌ك ده‌بینین، ئه‌وكات هاوشانی گۆڕانكارییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌ده‌بیش فۆڕم و تایبه‌تمه‌ندیی وه‌رگرتووه و بووه‌ته به‌شێك له چوارچێوه گشتییه‌كه. به‌ڵام وه‌ك گوتم، ئێستا شته‌كان جیاوازترن. گۆڕانكارییه‌كان ههمهجۆر، خێرا و به‌رده‌وامن، بۆیه هه‌مان كاردانه‌وه له‌ناو ئه‌ده‌بیاتیشدا هه‌یه. ڕه‌نگه به تێپه‌ڕینی كات، ورده‌كارییه‌كان باشتر ڕوون ببنه‌وه. ئه‌و تارمایی و ئاڵۆزییه چاكتر هه‌ستی پێ بكرێت. له‌م كاته‌دا باشتره باس له زمان بكه‌ین، چونكه ئه‌وه زمانه كۆی پڕۆسەسكه ههڵدهسووڕێنی. چه‌ندان تیۆریستی گه‌وره‌ی جیهان، له جیاتیی سه‌رقاڵبوون به‌م ورده‌كارییانه، خه‌ریكی كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی زیاتر بوون بۆ دایه‌لۆگ. زۆرینه‌یان هه‌موو فۆكسی خۆیان خستووه‌ته سه‌ر شیكردنه‌وه و شڕۆڤه‌ی زمان، پاشان له‌وێوه په‌ڕیونه‌ته‌وه سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌ده‌بیات، كه هه‌ر زمان كۆڵهكهیهتی. له ئه‌ده‌بیاتی مۆدێرن، گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و پاشخانه فكرییه قووڵه به ئاشكرا دیاره…
پرسیار: چیرۆکی کوردیی ئێستا لە دیوە باو و کلاسیکییەکەی وەڕسووڕاوە، تەکنیکی گێڕانەوەی چیرۆک، زمان، خەیاڵ و بابەت گەشەی سەندووە؟
ئارام محەمەد: كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كیی ئه‌ده‌بیات به گشتی و ئه‌ده‌بیاتی گێڕانه‌وه به تایبه‌تی، زمانه. زمان داپۆشه‌ر و پێكهێنه‌ری هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه گرنگه‌كانی تێكسته. كاتێك شڕۆڤهیهك بۆ چیڕۆكێك ده‌خرێته ڕوو، باس له ته‌كنیك، خه‌یاڵ و ڕیتمی گێڕانه‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وانه سێبه‌ری جیاوازجیاوازی زمانن. (بارت) له كتێبی (پله‌ی سفری نووسین)دا، ده‌ڵێت:(تێکڕای ئه‌ده‌بیات له فلۆبێره‌وه تا ڕۆژگاری ئه‌مڕۆمان، خۆی له پڕۆبلهماتیكی زماندا بینیوه‌ته‌وه.) ئه‌مه ددانپێدانانێكی ڕوونه. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و لێكۆڵینه‌وه و وردبوونهوانەی بیرمه‌ند و لێكۆڵه‌ران له باره‌ی هاوكێشه‌ی (نووسه‌ر، ده‌ق، خوێنه‌ر)ەوە کردوویانن، به شێوەیەک لە شێوەکان بە زمانەوە پێوەستن. واتە بایەخیان بە لایەنی زمان داوە، بەوەی هەموو ڕەگەزەکان دەگرێتەوە. لای ئێمه، بۆ تێگه‌یشتن له‌م سێ چه‌مكه به‌رده‌وام بێئاگایی و قووڵنەبوونەوە هەستیان پێ کراوە. به مانایه‌كی دیكه ڕه‌خنه‌گری ئێمه نه‌یتوانیوه له ده‌ره‌وه‌ی به‌ها ته‌قلیدی و سونه‌تییه‌كان له‌م سێ چه‌مكه بڕوانێت و گوتار و دایه‌لۆگی پشت ئه‌م سێ چه‌مكه ببینێت. ئه‌مه خۆی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، چونكه ڕوانینمان به‌رانبه‌ر نووسه‌ر، ده‌ق و خوێنه‌ر، ڕوانینێكی باوكانه‌یه و دەستمان بە کۆمەڵێک ڕێساوە گرتووە، كه هیچ به‌هایه‌كیان به هێزی داهێنان و گۆڕانكاری نه‌به‌خشیوه. له كاتی مامه‌ڵه‌كردنی درووست له‌گه‌ڵ زمان به گشتی ده‌كه‌وینه به‌رده‌م تێكستێك، كه لانی كه‌م هه‌ست ده‌كه‌ین به‌ر تێكستێك كه‌وتووین. له‌م دیده‌وه، ده‌كرێ پڕۆبلهماتیكی زمان، وه‌ك كێشه‌ی گشتیی ئه‌ده‌بیات بناسێنرێت. (ئه‌دۆرنۆ) پێی وایه ده‌بێت كۆمه‌ڵناس ئاگایییهكی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵگا هه‌بێت. بۆ ئه‌وانه‌ی خه‌ریكی كاری ئه‌ده‌بیاتن، ده‌كرێ قسه‌كه‌ی ئه‌دۆرنۆ ئاوا لێ بكه‌ین و بڵێین، ئه‌دیب ده‌بێت ئاگایییهكی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی به‌رانبه‌ر زمان هه‌بێت. بێئاگابوون و فه‌رامۆشكردنی زمان له دنیای ئه‌ده‌بیاتدا، ده‌مانخاته ناو بازنه‌یه‌ك، كه به‌م هۆیه‌وه له دایه‌لۆگ و جیاوازی دوور ده‌كه‌وینه‌وه. له‌م دۆخه‌دا ده‌بێت ڕه‌خنه له زمانی چه‌قبه‌ستوو و سواو بگرین. ئه‌و ئاگاییه ڕه‌خنه‌ییه به‌رانبه‌ر زمان، ده‌رگه‌ی ڕێگه درووستهكهمان بۆ ده‌كاته‌وه. له‌م ڕێگه‌یه‌وه ئاشنایه‌تییه‌كی فراوانتر درووست ده‌بێت و دایه‌لۆگ گه‌شه ده‌كات. ئه‌ده‌بیات پێویستی به زمانێكه هه‌ڵگری ئێستاتیكا بێت. هه‌ست ده‌كرێت له‌ناو به‌شێكی ئه‌وانه‌ی ئێسته خه‌ریكی ئه‌ده‌بی گێڕانه‌وه‌ن، حه‌ز و مه‌یلی ئه‌وه‌یان هه‌یه، تا له ورده‌كاریی كۆد و قووڵاییی زمان بڕوانن. بێگومان ئه‌وه خاڵێكی ئه‌رێنی و گرنگه. ده‌كرێ ئه‌و مه‌یله به‌رده‌وامیی پێ بدرێت و بگاته ئاستێك، كه جێگه‌ی سه‌رنج بێت. من بۆیه هێنده جه‌خت له‌سه‌ر چه‌مكی زمان ده‌كه‌مه‌وه، چونكه چیرۆك و چیرۆكنووسی كورد، زۆر ده‌گمه‌ن، ده‌نا كێشه‌ی بابه‌تی نه‌بووه، به‌ڵكو كێشه‌ی له گه‌یاندندا هه‌بووه. ئه‌م گرفته‌یش ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندیی به زمانه‌وه هه‌یه. ده‌كرێت به چاوپۆشی له‌و دۆخه، هه‌ندێ گۆڕانكاریی دیار باس بكه‌ین. ده‌كرێ بڵێین، به‌شێكی چیرۆكی ئێستا مۆدێله مۆپاسانییه‌كه‌ی جێ هێشتووه و جۆرێك له تێكه‌ڵی سازاوه و چوارچێوه جێگیره‌كان نه‌ماون. زمان یارییه‌كانی خۆی ده‌كات. چیرۆكنووس له تێكشكاندنی فۆڕمه سونه‌تییه‌كان و زه‌مه‌ن و شێوازی کرۆنۆلۆجی، واتە گێڕانەوەی زنجیرەیی ڕووداو، ده‌ستكراوه‌یه.
پرسیار: تۆ وەک چیرۆکنووسێک، لە نووسینی چیرۆکدا چ شتێک زیاتر ڕاتدەکێشێت و بایەخی پێ دەدەیت، تەکنیک، زمان یان بابەتی چیرۆکەکەت، بێگومان کە هەموویان ڕەگەزی گرنگن، بەڵام زیاتر لە ڕووە تەکنیکییەکەوە لە چیرۆک دەڕوانیت یان وەک بابەت و کەرەستە؟
ئارام محەمەد: وه‌ك گوتت، بێگومان بۆ ئه‌ده‌بیاتی گێڕانه‌وه، هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه گرنگن، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌یش به ئاستی زمانی گێڕانه‌وه‌وه به‌ندن. تۆ ئه‌گه‌ر بابه‌ت و ته‌كنیك و كه‌ره‌سته‌كانی گێڕانهوهیهكت له‌به‌ر ده‌ست بێت، به‌ڵام نه‌تتوانی له‌ناو ورده‌كارییه‌كانی زماندا ئه‌و نه‌خشه‌یه بسه‌پێنیت، ئه‌وا كاره‌كه وه‌ك پێویست ناگات. كۆشانی به‌رده‌وامی من، بۆ تێگه‌یشتن، تێپه‌ڕاندن و گۆڕانكارییه له‌و زمانه‌ی تێكستی گێڕانه‌وه‌ی پێ ده‌نووسم. هه‌ڵبه‌ت گۆڕانكاری به ئاراسته‌ی قووڵایی و جیاوازی، چونكه هه‌ر له ڕێگه‌ی زمانه‌وه ده‌توانم ته‌كنیك و بابه‌ت به باشی بخه‌مه ناو چوارچێوه‌ی ویستراوهوه.
پرسیار: ئەگەر چیرۆک‌نووس و چیرۆکێک پێشنیار بکەیت دوای ئەم چاوپێکەوتنە خوێنەران بیخوێننەوە، کام چیرۆک‌نووس و چ چیرۆکێکە؟
ئارام محەمەد: ئه‌ده‌بیاتی گێڕانه‌وه، وه‌ك تۆڕێكی ئاڵۆزی بابه‌ت، ڕووداو و خه‌یاڵ، چێژ و ماناكانیان دابه‌ش ده‌بن. پێم وایه خوێنه‌ر له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌مه‌وه، ده‌توانێت د‌رك به ئاست و ئاراسته‌ی زمانی تێكست بكات. له باره‌ی هۆشیاری و ئاگایی نووسه‌ر به‌رانبه‌ر ورده‌كاریی زمانی گێڕانه‌وه، هه‌ر یه‌كه‌م ڕسته و یه‌كه‌م لاپه‌ڕە ئاماژه‌ی گرنگ ده‌ده‌ن. به‌ركه‌وتن به ئێستاتیكای تێكست، هه‌ر له ڕێگه‌ی زمانی تێكسته‌كه‌وه ده‌بێت. ئه‌گه‌رچی ئه‌م پێوه‌ره به هۆی ئاستی ئاگاییه‌وه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه ده‌گۆڕێت. جۆرایه‌تیی ئاستی خوێنه‌ر له دیاریكردن و جیاكردنه‌وه‌ی تێكستێك له تێكستێكی دیكه بڕیار ده‌دات. هیچ گرنگییه‌ك له‌وه‌دا نییه، ناوێك یان چیرۆكێك پێشنیار بكه‌یت، چونكه دواجار تۆ ڕۆڵی یه‌ك خوێنه‌ر ده‌بینیت، نه‌ك ڕێگهنیشاندهرێك. ئه‌مه خۆی جۆرێكه له بچووكردنه‌وه‌ی ڕووبه‌ر و مه‌یله بۆ بڕیاری ڕه‌ها. من به‌رده‌وام سه‌رنج ده‌ده‌مه نووسینی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی، كه گرنگی به زمان ده‌ده‌ن و هه‌ر وشه و ڕسته‌یه‌ك، وه‌ك دیوار له جێگه‌ی پێویست داده‌نێن.
پرسیار: سەبارەت بە جیاوازیی ئەم نەوە چیرۆکنووسە نوێیە لەگەڵ نەوەی پێشوو چ قسەیەکت هەیە، ئەگەر بە کورتییش بێت دەتوانی چەند جیاوازییەکی بنەڕەتی و زەق بۆ ئێمە شی بکەیتەوە؟
ئارام محەمەد: ده‌كرێ باس له تایبه‌تمه‌ندیی چه‌ند چیرۆكنووسێك بكرێت، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی ڕێچكه‌ی جیاوازن. له‌م ڕێگه‌وه وه‌ك نموونه ده‌توانین باس له هه‌ندێ جیاوازیی زه‌ق بكه‌ین. دیارترین شت ئه‌وه‌یه بابه‌ت و زمانی گێڕانه‌وه گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هاتووه. ئایدیا، كێشه و دیارده جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه هاوشانی خواست و ویستی خوێنه‌ران جیاوازن. به‌شێكی چیرۆكنووسانی ئێسته فۆكه‌سیان له‌سه‌ر تێكشكاندنی گێڕانه‌وه‌ی حیكایهتییه. بابه‌تی چڕبوونه‌وه‌ی ڕووداو، گرنگیدان به زمان، به‌دواداچوون، سه‌رنج له‌سه‌ر فۆڕمی ڕسته و وشه‌سازی، خاڵبه‌ندی و ڕێنووس، بۆ زۆرێك له‌وانه‌ی ئێسته خه‌ریكی ئه‌ده‌بی گێڕانه‌وه‌ن به ڕوونی دیاره. هه‌روه‌ها جۆره یارییه‌ك له تێكه‌ڵكردنی ڕووداوه‌كان ده‌بینرێت. كاتی خۆی له نێوان ساڵانی حه‌فتا بۆ هه‌شتا، بۆ یه‌كه‌مجار (محه‌مه‌د مه‌ولوود مهم)، گۆڕانێكی له فۆڕمی چیرۆكه‌كانیدا كرد و گرێی هێنایه ناو چیرۆكی كوردییه‌وه، به‌ڵام ئێسته ئه‌وه‌یش خه‌ریكه به ته‌واوی ون ده‌بێت. چیرۆك هه‌یه چه‌ند پاژێكه یان بڵێین چه‌ند بیرۆكه‌یه‌كه، هه‌مووی به یه‌كه‌وه وێنه‌یه‌ك ده‌خاته ڕوو. له ڕووی بابه‌ت، فۆڕم و ناوهڕۆك كاریگه‌ریی چیرۆكی مۆدێرن به ڕوونی به چیرۆكی كوردییه‌وه دیاره…
ئارام محه‌مه‌د
كتێبه‌كان:
– ڕۆمانی (سه‌مای سڕبوون)، ساڵی2012/ چاپخانه‌ی هێڤی
– ڕۆمانی(خه‌وتوو)، ساڵی 2014/ چاپی خانه‌ی ئه‌ربیل
– ڕۆمانی (مه‌رگی مێژوونووس)، ساڵی 2016/ چاپی ناوه‌ندی ئاوێر
– كۆمه‌ڵه چیرۆكی(ده‌رگه‌كانیش هیلاكن) ساڵی 2018/ چاپی ناوه‌ندی ئاوێر
خەڵاتەکان:
– خەڵاتی (لاوی ساڵ)ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری بۆ بواری ڕۆمان/2012
– خه‌ڵاتی ڤیستیڤاڵی هەتاو بۆ ئەدەبی گەنجان، بۆ چیرۆك /2013
– خەڵاتی یەكەمی ڤیستیڤاڵی گەلاوێژ بۆ بواری چیرۆك