ئێتگار لەناکاو لە دەرگا دەدات

چیرۆک نێت
 
یەکەمین کۆمەڵەچیرۆکی ئێتگار کێرێت “لە ناکاو لە دەرگا دەدرێت” بە زمانی کوردی، ئێستا لە کتێبخانەکاندا دەست دەکەوێت
لەناکاو لە دەرگا دەدرێت، ژیوار جەوهەر لە ئینگلیزییەوە کردوویەتی بە کوردی، وەشانخانەی پەیک بڵاوی دەکاتەوە.
 
کۆمەڵە چیرۆکەکە، دەروازەیەکی گرنگە بۆ ناسینی چیرۆکی ئیسرائیلی، هەروەها بۆ ناسینی چیرۆکنووسێکی جیاواز. چیرۆکنووسێک کە چیرۆکەکانی هەڵگری هەمان ئەو ڕازەن کە لە هەناوی هەر مرۆڤێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بوونیان هەیە، بەڵام وەک ئاوێنەی دوو دیو، دیوەکەی دیکەی ئەو دنیا تایبەتەیە کە لەناو ئێتگاردا دەژی و هەر خوێنەرێک تاسەی دیتنی دەکات؛ ئەو گرێی چیرۆکەکانی سادەن، زنجیرەی دیمەنی وەسفکراوی ناو چیرۆکەکان هۆکارئامێزن. لەگەڵ ئەوەشدا هەموو وێنە-دژ-بەیەکەکانی گونجاندوون؛ لەوانەیە باشترین پێناسە بۆ ئەم کۆمەڵە چیرۆکەی ئێتگار کێرێت سەرنجەکەی ڤالێری شۆ بێت لەسەر هونەری چیرۆک بە گشتی؛ کەواتە چیرۆکەکانی ناو ئەم کۆمەڵە چیرۆکە: کورتن، بەڵام زوڵاڵن. نووسراون، بەڵام وەکو شیعر چڕن. لە وشەی ڕەش چنراون لەسەر کاغەزی سپی، بەڵام بە ڕەنگ و جوڵە درەوشاونەتەوە.
 
ئێتگار کێرێت، چیرۆکنووس، دەرهێنەر و سیناریۆنووسێکی خاوەنخەڵاتی ئیسرائیلییە. خاوەنی نۆ کۆمەڵەچیرۆک، دوو کۆمیک، کتێبێکی منداڵان و کتێبێکی یادەوەرییە. کتێبەکانی بۆ ٤٨ زمان وەرگێڕادراون. براوەی چەندین خەڵاتە، لەوانە مەدالیای هونەر و ئەدەبیاتی وڵاتی فەڕەنسا، خەڵاتی ساپیر بۆ ئەدەبیات، کە ناودارترین خەڵاتی ئەدەبییە لە ئیسرائیل، هەروەها خەڵاتی کامێرای زێڕینی فێستیڤاڵی فیلمی کان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Check Also

مانیا… ڕەنج ڕەسوڵ

بە هەواڵەکانی واشینتۆن پۆستدا دەچمە خوارەوە، یەکێک لە هەواڵەکان سەرنجم ڕادەکشێشێت، نوسراوە…