چیرۆک- هەواڵ
ئەو شێتەی دەیگوت ناو چاوی شەیتان شەوان شینە نوێترین کۆمەڵە چیرۆکی ڕۆماننووس و چیرۆکنووسی کورد دکتۆر فەرهاد پیرباڵـە کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو بڵاو ببێتەوە.
کۆمەڵە چیرۆکەکە لە لایەن خەمگین خدر، خاوەنی خانەی کولتوورەوە کۆکراوەتەوە و لە خانەی کولتوور بۆ بۆ چالاکیی ئەدەبیی و فەرهەنگی چاپ و بڵاو دەبێتەوە.
کۆمەڵە چیرۆکەکە دیزاینی بەرگ و ناوەڕۆکەکەی لە لایەن تێکۆشەر خالیدەوە بۆ بە ئەنجام گەیەندراوە و بە تیراژی هەزار دانە چاپ دەکرێت.
ئەوەی دەیخوێننەوە، بۆ یەکەمین جار لە چیرۆک نێتـەوە. پێشەکیی دکتۆر فەرهاد پیرباڵە دەربارەی کۆمەڵە چیرۆکی ئەو شێتەی دەیگوت ناو چاوی شەیتان شەوان شینە.
لەناو ئەم سێزدە چیڕۆكەم، كە خانەی (كولتوور) بۆ یەكەمجار چاپ و بڵاوی دەكاتەوە، دوو چیڕۆك (لە ترسی شتی دیكەش) و (لە جەنگەڵێكی سەر سنووردا) هی ئەو ئەو زەمانەن كە تازە چیڕۆكی (شوورە) و (جام و شووشە شكاوەكان) لە ساڵی 1979 و 1980 لە ڕۆژنامەی (هاوكاری) بڵاوكرابوونەوە. واتە: ئەزموونی سەرەتامن.
كەواتە: یازدە چیڕۆكەكەی تری ناو ئەم كتێبە ئەزموونی پاش كتێبی (پەتاتەخۆرەكان) ن.
یەكێك لەو چیڕۆكانە، ببوورن! ناونیشانەكەی لە خوارەوەیە.
چیڕۆكێكی دیكە لەناكاو فۆڕمی شانۆگەرییەكی فانتازی بەخۆوە دەگرێ. لەناو چیڕۆكێكی تردا واقیع وای بەسەر دێ كە وابزانیت، خەونە! بە كورتی لێرەش هەر “جیهانێكی سەمەرە” بە شێوازێكی عەنتیكەی خۆم دەگێڕمەوە، لە فۆڕمێكدا پێشتر نەتدیون.
لێرەشەوە بە پێویستی دەزانم سوپاسی (غەمگین خدر) خاوەنی خانەی (كولتوور) بكەم، كە بە پەرۆشەوە چیڕۆكەكانمی كۆكردەوە و تایپی كرد و كردییە ئەو كتێبە.
فەرهاد پیرباڵ