بە چاوپۆشین لە گفتوگۆی دووروودرێژی پرسیاری ئەوەی ئاخۆ جیاکردنەوەی ئەدەبیاتی گەنج و پیر، نەوەی کۆن و نوێ درووستە یان نا، بەڵام میللەتان، نەوە دوای نەوە نووسەر بەرهەم دەهێنن، ئەم نووسەرانە وەک چۆن لە بیرکردنەوە و نووسینیاندا جیاوازن، ئاواش قۆناغەکانی نووسینیان جیاوازە.
بەشی فەرهەنگی ئاژانس لە تەوەرەیەکی تایبەتدا بەشێک لە چیرۆکنووسە گەنجەکان لەسەر پرسی شووناس، خەسڵەت و تایبەتمەندییەکانیان و خاڵە جیاکەرەوەکانیان لە نەوەی پێش خۆیان سەبارەت بە ״چیرۆک״ دەدوێنێت. لەم گفتوگۆیەدا، باران، چیرۆک‌نووس و وەرگێڕ، وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە.
پرسیار: چۆن دەتوانین خەسڵەتەکانی چیرۆکی ئەم نەوە نوێیە دیاری بکەین، ئایا ئەم نەوەیە گەیشتوونە شوێنێک لە چیرۆکنووسین کە توانیبێتیان بە هەندێ خەسڵەتی گشتیی هاوبەش بناسرێنەوە؟
باران: ڕاسته چیرۆك خۆی وه‌ك ژانرێكی ئه‌ده‌ب، وێنه‌یه‌كی گشتی به كۆمه‌ڵێك ناسینه‌وه‌وه هه‌یه، به‌ڵام خودی تێڕوانین بۆ چییه‌تی چیرۆك و خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كانی، نه‌ك ته‌نها له سه‌رده‌مه‌وه بۆ سه‌رده‌م و له قۆناغه‌وه تا قۆناغ گۆڕانكارییان پێوه بینراوه، به‌ڵكوو جیاوازیی دیدگه و بینینی پسپۆڕانی كایه‌كه به هاوشوێنی و هاوزهمانیشهوه، مۆركی چیرۆكیان ههمهجۆر كردووه. ئه‌مه به‌و واتایه‌ی له شاره‌زایه‌كه‌وه بۆ شاره‌زایه‌ك بۆچوون و پۆلێنبهندییهكان سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی و چییه‌تی چیرۆك جۆراوجۆر بوون. گه‌ر له بنه‌ماكانه‌وه بڕوانین، له سه‌ره‌تاكانی سه‌رهه‌ڵدانی كورتهچیرۆكهوه تا هه‌نووكه‌ش، به گوێره‌ی ناساندنێكی بنه‌ڕه‌تی، سنووردارێتی و كورتی كات، گێڕانه‌وه ده‌كاته كورته چیرۆك، به پێچه‌وانه‌وه درێژبوونه‌وه‌ی كات و كراوه‌یی له فۆڕمی بێسنووریدا، ده‌ق بكاته هه‌ر شتێك نایكاته چیرۆك … بۆچوونێكی تر چیرۆكی سه‌ركه‌وتوو به ماهییه‌تی ناوه‌ڕۆكه‌وه یان به شێوازی داڕشتن و بیرۆكه‌ی تهڕحكراوهوه ده‌به‌ستێته‌وه، به پابه‌ندبوونی به ڕووداوێكه‌وه، به جۆرێك كه له پێكه‌وه‌لكاندنی ڕه‌گه‌زه‌كاندا، هونه‌ر و كارامه‌یی هه‌بێت … ده‌نگێكی دی ڕۆچوونه ناو كاره‌كته‌ره‌كان به گرنگترین بونیادی چیرۆك ده‌زانێت بۆ جێگیركردن و خستنه به‌رچاویان له بارودۆخێكی دیاریكراودا … پاشان له چیرۆكی مۆدێرنه و هونه‌ریی نوێ‌دا، خه‌سڵه‌تێكی بایه‌خپێده‌ری چیرۆك، هه‌مه‌چه‌شنی و ڕهنگاڵهییهتی به بوونی چیرۆكی خه‌یاڵی و واقیعی و تێكهڵكاریشیان پێكه‌وه … هه‌روه‌ها بوونی ڕای جیاواز له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چیرۆك چ وه‌ك سهبارهتبوونی به تاك یاخود كۆ، پێوسته مۆركی خۆماڵیبوونی پێوه بێت و سه‌رچاوه‌یه‌ك بێت بۆ ناسینه‌وه و ئاشنابوون به كولتوور و گه‌ل و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی یان ئه‌وه‌ی كه له به‌رامبه‌ردا پێی وایه چیرۆك پێویسته زیاتر جیهانبین بێت … هه‌موو ئه‌مانه و زۆر خاڵ و ئه‌رگومێنتی دی شایه‌ن به لێدوان و بیرلێكردنه‌وه، له كایه‌كه‌دا له ئارادان و جێگه‌ی تێگه‌یشتنه گه‌ر چیرۆكنووس بخوازێت به گرنگیدانی به خاڵێك یان زیاتر، به‌رهه‌مه‌كانی مۆركدار بكات. بۆیه له بنه‌ڕه‌ته‌وه ڕا تا به‌ره‌وپێشچوون و نوێگه‌ری، ئه‌وه‌ی كه گرنگه به چیرۆكی نه‌وه‌یه‌كه‌وه دیاربێت، هه‌بوونی هێڵی جیاواز و شێوازی تایبه‌تی نووسینه، نه‌ك خه‌سڵه‌تی گشتی و هاوبه‌ش. خۆشبه‌ختانه چیرۆكنووسانی ئه‌مڕۆ (ده‌نگه جددییه‌كان) كونجكۆڵن به تاقیكردنه‌وه‌ی ڕێگای ههمهجۆر و هه‌وڵی به‌رچاویان بۆ ئه‌زموونكردنی نوێكاری و به‌رهه‌می تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه. له‌م باره‌یه‌وه، ئه‌وه‌ی كه بۆ چیرۆكنووسانی ئه‌م نه‌وه‌یه پێویسته، به‌رده‌وامیدانه به شێوازی تایبه‌ت و هێڵه بۆ گرنگه‌كان، تا ناسینه‌وه و خهسڵهتداركردنی به‌رهه‌مه‌كانیان، له‌سه‌ر ئاستی تایبه‌ت، نه‌ك گشتی.
پرسیار: چیرۆکی کوردیی ئێستا لە دیوە باو و کلاسیکییەکەی وەڕسووڕاوە، تەکنیکی گێڕانەوەی چیرۆک، زمان، خەیاڵ و بابەت گەشەی سەندووە؟
باران: جیا له هێڵه‌كانی تایبه‌تمه‌ندێتی و خه‌سڵه‌ت به‌رفراوانی كه له پرسیاری پێشوودا ئاماژه‌مان پێ دا … چیرۆك به گشتی هه‌ڵگری پرسیاری سه‌رده‌مه‌كه‌یه‌تی و هه‌میشه بارگاوییه به بابه‌ت و دیارده هه‌نووكه‌ییه‌كان. به هه‌مان شێوه، هه‌ریه‌ك له ئاستی زمان و سروشی خه‌یاڵ و هونه‌ری ته‌كنیكیش له گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكدا، په‌یوه‌ستن به دونیابینیی چیرۆكنووس و سه‌رچاوه‌كانی ڕۆشنبیرییه‌وه له سه‌روه‌ختی نووسیندا … بۆیه بێگومان چیرۆكی ئه‌مڕۆ، كلاسیك یاخود جارانی تێپه‌ڕاندووه، دیاره به‌و مانایه نا كه كلاسیك پله‌یه‌ك له خوارتر بێت و چیرۆكی نوێ پله‌باڵاتر بێت، هه‌روه‌ك چۆن پێچه‌وانه‌كه‌شی ڕاست نییه، نا، زۆر به سانایی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له سه‌رده‌می كلاسیك‌دا ناژین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئازار و پرسیار و گرفت و بابه‌ته هه‌ستیار و دڵخوازه‌كانمان شتانێكی دین … هه‌ربۆیه سه‌باره‌ت به خه‌یاڵ و ته‌كنیك من زۆر له‌گه‌ڵ چه‌مكی گه‌شه‌سه‌ندندا نیم، به قه‌د ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ جیاوازبوونیانم. به‌ڵێ خه‌یاڵ و ته‌كنیكیش له چیرۆكی ئه‌مڕۆدا جیاوازن له خه‌یاڵ و ته‌كنیكی چیرۆكی جاران، به‌ڵام به مانای گه‌شه‌كردن و كامڵبوونیان نا، به‌ڵكوو به‌و هۆكاره‌ی كه دۆخ و دونیای ئه‌مڕۆ، ئه‌ندێشه و خه‌یاڵ به ئاڕاسته‌یه‌كی دی ده‌به‌ن و ته‌كنیك شتێكه گێڕانه‌وه‌كه ده‌ستنیشانی ده‌كات، ده‌نا هیچ پێشكه‌وتنێك ناتوانێت خه‌یاڵ و ته‌كنیك بكاته كاڵایه‌كی حازربه‌ده‌ست تا به به‌ری چیرۆكدا بكرێن … به‌ڵام كار و كاردانه‌وه‌ی زمان، كه زۆرترین كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ته‌واوی چیرۆك هه‌یه و گرنگترین كۆڵه‌كه‌ی گێڕانه‌وه‌یه، جیاواز له هه‌موو توخم و لایه‌نه‌كانی دی، پێویستی به په‌روه‌رده‌كردن و گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وامه. له‌م باره‌یه‌وه، ده‌شێت بواره‌كه به به‌راورد به ڕابردوو هه‌ندێك پێشكه‌وتنی به‌خۆوه بینیبێت، به‌ڵام هێشتا زمان له چیرۆكی كوردیدا گرفتی زۆره و بایه‌خپێدان و كاربۆكردنی وردی ده‌وێت.
پرسیار: تۆ وەک چیرۆکنووسێک، لە نووسینی چیرۆکدا چ شتێک زیاتر ڕاتدەکێشێت و بایەخی پێ دەدەیت، تەکنیک، زمان یان بابەتی چیرۆکەکەت، بێگومان کە هەموویان ڕەگەزی گرنگن، بەڵام زیاتر لە ڕووە تەکنیکییەکەوە لە چیرۆک دەڕوانیت یان وەک بابەت و کەرەستە؟
باران: بێگومان هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كان له بونیادی چیرۆكدا گرنگن، لاوازیی هه‌ر یه‌كێكیان لاوازییه بۆ خودی چیرۆك و به پێچه‌وانه‌شه‌وه پته‌وی و هه‌ماهه‌نگییان پێكه‌وه به‌رهه‌می پڕبایه‌خ و شایسته پێك ده‌هێنن. به شیاوی نازانم له ڕووی زمان، ته‌كنیك یاخود كه‌ره‌سته و ناوه‌ڕۆكه‌وه، وه‌ك سه‌رخستنی ڕه‌گه‌زێك به‌سه‌ر ڕه‌گه‌زێكی تردا، له چیرۆك بڕوانرێت! به‌ڵام به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه به دیدی من چی زیاتر خزمه‌ت به هونه‌ری گێڕانه‌وه ده‌كات، من له هه‌ر شت زیاتر، چێژ له زمان ده‌بینم له پڕۆسه‌ی نووسین و كاركردنم له چیرۆكدا.
پرسیار: ئەگەر چیرۆک‌نووس و چیرۆکێک پێشنیار بکەیت دوای ئەم چاوپێکەوتنە خوێنەران بیخوێننەوە، کام چیرۆک‌نووس و چ چیرۆکێکە؟
باران: له ڕاستیدا زۆر له‌گه‌ڵ پێشنیاردا نیم سه‌باره‌ت به خوێندنه‌وه. هه‌رگیز كاریگه‌ریی به‌رهه‌می ئاڕاسته‌كراو ناگات به‌وه‌ی خۆت سه‌رنجكێشی ده‌بیت و هه‌ڵیده‌بژێریت بۆ خوێندنه‌وه. خوێنه‌ری جددی خۆی نووسه‌ر و كتێبی په‌سه‌ند و دڵخواز ده‌دۆزێته‌وه كه مه‌عریفه و چێژ و سه‌رسامییان پێ ببه‌خشێت. پاشان هه‌ندێجار پێویست ده‌كات به‌رهه‌می خراپیش بخوێنرێته‌وه، چوون ئه‌ویش جۆرێك له فێربوون ده‌به‌خشێت.
پرسیار: سەبارەت بە جیاوازیی ئەم نەوە چیرۆکنووسە نوێیە لەگەڵ نەوەی پێشوو چ قسەیەکت هەیە، ئەگەر بە کورتیش بێت دەتوانی چەند جیاوازییەکی بنەڕەتی و زەق بۆ ئێمە شی بکەیتەوە؟
باران: سه‌باره‌ت به كار و جیاوازیی چیرۆكنووسانی ئه‌مڕۆ و پێشتر، ئه‌گه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌كی ورد و زانستی بكرێت، بێگومان لێدوان و گفتوگۆی زۆر سه‌رنجكێشی لێ هه‌ڵده‌هێنجێنرێت و بابه‌تێكه ده‌شێت له ڕه‌هه‌نده جۆربه‌جۆره‌كانه‌وه زۆری له‌سه‌ر بگوترێت … به‌ڵام به كورتی شیكردنه‌وه و ئاماژه‌دانی سه‌رپێیی له‌م باسه‌دا، له شتانێكی دووباره و زۆرگوتراو زیاتر، وه‌ڵامێكی ئه‌وتۆی شایسته ده‌سته‌به‌ر ناكرێت … وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێ دا، جیاوازییه‌كان ده‌رئه‌نجامی سه‌رده‌م و سه‌رچاوه و جۆری گرفت و دونیابینییهكانن. به‌ده‌ر له‌مانه، نموونه‌یه‌ك له دیارترین ئه‌و جیاوازیی ڕا و بۆچوونانه‌ی كه له نێوان نه‌وه‌كاندا هه‌بووه و له كۆی به‌رهه‌مه‌كاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، ده‌رهه‌ق به چییه‌تی و چۆنێتیی چیرۆك بووه، به‌وه‌ی كه نه‌وه‌ی پێشوو زیاتر پابه‌ند بوون به مه‌رجه كۆنكرێتییه كلاسیكییه‌كانی شێواز و داڕشتنه‌وه، له كاتێكدا نه‌وه‌ی نوێی چیرۆكنووسان خوازیاری كراوه‌یی زیاتر و ئاماده‌ی هه‌وڵی گۆڕان بوون له‌م ڕووه‌وه. ئه‌مه هاوته‌ریب و كۆك به‌وه‌ی تا ئه‌مڕۆش ستروكتووری چیرۆك كۆمه‌ڵێك خاڵی لێ داوا ده‌كرێت كه مه‌رجی نه‌وه‌ی پێشووش بووه و به‌وه‌شه‌وه كه من زۆرجار گوتوومه گێڕانه‌وه له فۆڕمی كلاسیك‌دا، ئهفسوونێكه چیرۆك ناتوانێت ته‌واو ده‌ستبه‌رداری بێت.
ده‌رباره‌ی باران:
+ ده‌رچووی كۆلێژی زانستیی شانۆیه، به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌كالۆریۆسی له زانكۆی ستۆكهۆڵم وه‌رگرتووه.
+ سێ كۆمه‌ڵه چیرۆكی به ناوه‌كانی (نامه‌یه‌ك بۆ به‌هه‌شت)، (ڕۆژێكی تۆزاوی) و (ده‌بێت شتێك بگێڕمه‌وه) له ساڵه‌كانی ٢٠٠٦ و ٢٠١٢ و ٢.١٥ دا له لایه‌ن چاپخانه‌ی (كیتابی ئه‌رزان) و (یانه‌ی قه‌ڵه‌م) و (ناوه‌ندی ئه‌ندێشه)وه چاپ و بڵاو بوونه‌ته‌وه.
+ ساڵی ٢٠١٣ كتێبێكی كۆسهرگوزشتهی به ناوی (بۆچی گیا گه‌شه ده‌كات) له سویدییه‌وه كردووه به كوردی و (یانه‌ی قه‌ڵه‌م) چاپی كردووه.
+ ساڵی ٢٠١٤ هه‌مان كتێبی (بۆچی گیا گه‌شه ده‌كات) له لایه‌ن (ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس)ه‌وه كراوه‌ته كتێبی ده‌نگی و به CD بڵاو بووه‌ته‌وه.
+ سه‌رجه‌م شانۆگه‌رییه‌كانی (سارا كه‌ین)ی له سویدییه‌وه وه‌رگێڕاوه و (ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م) ساڵی ٢٠١٦ به چاپی گه‌یاندووه.
+ جگه له چیرۆك و وه‌رگێڕان، چه‌ندان (لێكۆڵینه‌وه) و (گوتار)ی له گۆڤار و ڕۆژنامه‌كاندا بڵاو بووه‌ته‌وه.