بیست هەزار خوول لەژێر دەریادا… ژوولێس ڤێرنێ

لە ئینگلیزیەوە: سامی سەلام


– لە نێو قوڵای دڕندەکەدا

من پرۆفیسۆر ( ئارۆناکس )م ، کاری من ئەوەیە هەموو شتێك بخوێنمەوە دەربارەی شتە مردوو و زیندووەکانی ژێر دەریا ، من شتی جوان و ناشرین دەبینم لە ژێر دەریادا ، بەڵام یەك ئەزموونی سەیر هەیە کە بۆ هەمیشە وەك کابووس لە مێشکمدا دەمێنێتەوە ، ساڵی 1867 بوو ، هەندێک لە دەریاوانەکانی ئەمەریکا گوتیان کە دڕندەیەکی زەبەلاحی مەترسیداریان بینیوە کە لە ئاوی ساردی زەریادا دەژی! ، هەندێک کەشتی هەوڵیاندا بیدۆزنەوە و بیکوژن بەڵام هەرگیز نەگەڕانەوە ، خەڵکەکە گوتیان کە لە نەهەنگ دەچێت ، درێژیەکی 300 پێ دەبوو! کە ئاو لە پشتەوەی دەهاتە دەرەوە وەك تەقینەوەیەکی گەورەی ژێر ئاو وابوو کە باسیان دەکرد! بەڵام گەورەترین نەهەنگ تەنها 180 پێ درێژ بوو وە ئەگەر ئەم پیاوانە ڕاست بووبن ئەمە گەورەتر بوو لەوە ، من بەناوبانگ بووم چونکە نووسەری کتێبێک بووم بەناوی ❞ ڕازەکانی قوڵای زەریای مەزن ❝ کاتێک کاپتنی کەشتیە ئەمریکیەکە ( ئەبراهام لینکۆڵن ) بڕیاری دا بڕوات و بەدوای دڕندەکەدا بگەڕێن داوای لێکردم کە وەك شارەزایەك لەگەڵیاندا بڕۆم ، بیرۆکەکەم لەلا شتێکی باش بوو ، من یاریدەدەری دڵسۆز و هاوڕێی باشم ( کۆنسێل )م بانگهێشت کرد کە بۆ ئەوەی لەگەڵم بێت ، هەمیشە یارمەتیم دەدات بۆ ڕێکخستنی ناو و شوێنی بوونەوەرە سەیرو سەمەرەکانی دەریا کە لە زەریاکانی جیهاندا دەیدۆزینەوە ، ئەو بانگهێشتەکەی قبوڵ کرد و ئێمەش ئامادەبووین بۆ ڕۆیشتن.
ئەبراهام لینکۆڵن ” لە 3ی تەمووزی 1867 بەندەری نیویۆرکی جێهێشت وە 500 هەزار کەس لەوێ ئامادەبوون بۆ ماڵئاوایی کردن ، ( نێد لاند ) کە بە بکوژی ناوداری نەهەنگ ناسراو بوو له ناو کەشتیەکەدا بوو ، وە
( فاراگوات ) کاپتنی کەشتیەکەبوو پیاوێکی بەهێزو ئازا بوو کاتێک یەکەم جار بەیەک گەیشتین دەستی لەدەستم ڕاکاند و زەردەخەنەیەکی بۆ کردم!
” نیگەران مەبە دەریا ئەوەندە گەورە نیە بەشی من و دڕندەی دەریاکە بکات ، یان من ئەو دەکوژم یان ئەو من دەکوژێت ، دەزانم یەکێکمان دەبێت بمرین.
من ئەم بیرۆکەیەم بەدڵ نەبوو ، بەڵام من لەو کاتەدا هیچم نەگوت.
نزیکی سێ مانگ بە دەریادا گەشتمان کرد هەرگیز بۆجارێکیش بونەوەرێکمان نەدیت ، پیاوەکان دەیانویست دڕندەی دەریاکە بدۆزنەوەو وە پاشان بیکوژن ، بەڵام دوای ئەو هەموو ماوەیە هەموو ئەوانەی نێو کەشتیەکە دەستیان کرد بە باوەڕکردن بەوەی کە هیچ دڕندەیەک لە نێو دەریاکەدا بوونی نیە ، وەدواتر ئەوە ڕوویدا!
شەو بوو و ئێمە نزیکەی 200 میل لە کەناراوەکانی ژاپۆن نزیک بووین لەناکاو نێدلاند ی بکوژی نەهەنگ هاواری کرد! ” ئەوەتاا!!
” ونی مەکەن ، من ئەوەم دەوێت بەمردووی بێت یان بە زیندووی!.
پیاوەکانی ناو کەشتیەکە دەستیان کرد بە ڕاکردن و هاواریان کرد!
” پەتەکان بهێنن ، تۆپەکان ئامادە بکەن!.
بوونەوەرەکە سەیر بوو وەک ئەوە وابوو کە خەوتبێت ، ئێمە دەمانتوانی بیبینین چونکە ڕووناکیەکی سەیر لە ژێر ئاوی دەریاکەدا هەبوو ، پاشان تۆپێك تەقەی لە دڕندەکەکرد ، تۆپێك لێیدا بەڵام هیچ نەجوڵا ، کاپتن
فاراگوات نەیدەزانی چی بکات وە پاشان گوتی
” خودایە! ئەگەر تۆپێک نەتوانێت ئەم دڕندەیە بکوژێت ، چی دەتوانێت؟
هەر لەو کاتەدا من ( نێد لاند )م بینی بە هارپۆنەکەی دەستی! بەرەو پێشەوەی کەشتیەکە ڕۆیشت ، هەمووان بە بێدەنگی سەیریان دەکرد ، وە پاشان بینیم کە بە هارپۆنەکەی دەستی لە پشتی زەبەلاحە دڕندەکەیدا ، ئاو لە شوێنی برینەکەی هاتە دەرەوە!..

– لە زەریاکە پارێزراین

وە هەر کە چاوم کردەوە خۆم لە ژێر ئاودا بینیەوە ، زۆر سارد بوو وە زۆر هەوڵمدا کە بگەم بە لوتکەو هەناسە بدەم ، لەکۆتاییدا کاتێك سەرم لەسەر شۆپەلەکان بوو بینیم کە ئەبرەهام لینکۆڵن زیاتر لە 100 پێ دوور بوو لێمەوە ، وە هاوارم کرد ، ” یارمەتی! یارمەتی! بەڵام هیچ کەسێک گوێی لێم نەبوو ، جلەکانم هەستیان بە قورسی کرد لە ئاوەکەدا ، هەستم کرد شتێک لە قاچم دەدات  ترسابووم! ، وامدەزانی قرشە یان دڕندەیەکە!
” گەورەم ، تۆ باشیت گەورەم؟ سوپاس بۆ خوا.
بەڵێ ئەوە یارمەتیدەرە دڵسۆزەکەم بوو کۆنسێل.
” کۆنسێل کوڕەکەم تۆ چی دەکەیت لێرە؟
” کاتێك بینیم کە تۆ دەکەویتە ناو ئاوەکەوە گەورەم هەستم کرد کە بە ئەرکی سەر شانی خۆمی دەزانم کە دوای تۆ بکەوم.
” جا تۆ بۆچی گیانی خۆتت خستە مەترسیەوە ، بۆئەوەی من ڕزگاربکەیت؟
” گەورەم ژیانی تۆ لەژیانی من گرنگترە!
” ئۆو سوپاس ، بەڕاستی تۆ هاوڕێیەکی زۆرباشیت کۆنسێل ، بەڵام ئەی کەشتیەکە چی بەسەرهات؟
” دەترسم نەهەنگەکە لە کەشتیەکەی دابێت گەورەم وە نەتوانێت بڕوات جارێکی تر!.
” ئەوە ڕاستە.
ئەبراهام لینکۆڵن لە ئێمە دوور کەوتەوە وە نەیتوانی بگەڕێتەوە.
دونیا بەرەو تاریکی دەڕۆیشت وە دەمانزانی دەبێت شەو لە ناو ئاودا بمێنینەوە ، هیوامان خواست بەیانی کەسێک لەنێو کەشتیەکەدا بمانبینێت بەڵام ئەگەر هێشتا بەزیندوویی بمێنینەوە!
ماندوو بووین ، هەوڵماندا یارمەتی یەکتر بکەین بۆ مەلەکردن ، مانگ لە پشت هەورەکانەوە هاتە دەرەوەو بینیمان کە ئەبراهام لینکۆڵن زۆر دوور بوو لە ئێمەوە ، هەر لەو کاتانەدا هەستمان کرد چیتر ناتوانین مەلە بکەین و لەمەلەکردن بەردەوامبین ، لەو ساتەدا دەستم لە شتێکی ڕەق دا! وامدەزانی کە بەردێکە ، بەڵام دواتر زانیم کە کانزایە ، من وکۆنسێل پێکەوە هەڵمانگرت ، وە دواتر گوێمان لە دەنگێک بوو.
” هێی ، هێی ، هێی ، لێرەوە!
دڵنیابووم کە دەنگی نێدلاند بوو بەڵام نەماندەتوانی بیبینین ، وە هەوڵماندا بڕۆین بۆ سەر ئەم تەنە مێتاڵە سەیرو سەمەرەیە تا لێی نزیک ببینەوە.
” ئەوە منم نێد ، نێد لاند.
” ئایا تۆش کەوتیتە ناو ئاوەکەوە؟
” بێگومان منیش کەوتمە نێو ئاوەکەوە ئەو شتێکی باش بوو کە ئێستا لەسەر ئەمە نیشتمەوە ، ڕێك لەسەر دڕندەکە نیشتمەوە.
” دڕندە؟ مەبەستت ئەوەیە کە ئێمە لەسەر دڕندەکەین؟
” بەڵێ ، ئەوەی دەجوڵێ ، تەنها دڕندە نیە ، ئەوە کەشتیشە.
ئەو ڕاست دەکات ، ئەوەی هەموومان پێمان وابوو نەهەنگێکی گەورە بوو کەشتییەکی 300 پێ درێژی ژێر ئاو بوو ، لەسەر سەکۆیەک کە لەسەر کەشتیەکە بوو ، لەلاکانی کەشتیەکەماندا ، بەڵام زۆر ئەستوور بوو و وە کەس گوێی لێمان نەبوو.
گوێمان لە دەنگی بزوێنەری کەشتیەکە بوو!
تەنها هیوام ئەوەیە نەچینە ژێر ئاوەکەوە ، کەشتیە نهێنیەکە پێش ئەوەی نێد حوکمەکەی تەواو بکات ، دەستی کرد بە نقومبوون.
” یارمەتی! یارمەتی! یارمەتی!
لە پڕ کەشتیەکە لە نقوم بوون وەستا ، پیاوێکی کورتەباڵا بە جلێکی ڕەشی سەیرو سەمەرەوە دەرگایەکی نهێنی لەسەر لوتکەی کەشتیەکە کردەوە ، کاتێك ئێمەی بینی گەڕایەوە ژوورەوە ترسا! ، دوو خولەک دواتر شەش پیاوی گەورە بە ماسکی ڕەشەوە هاتنە دەرەوە وە ئێمەیان بە قۆڵ بردو بردیانین بۆ ناو کەشتیەکە.

– لەناوەوەی ناوتیلەکەوە

ئێمەیان بە تونێلێکی تاریکی درێژدا برد ، هیچ شتێکمان لە دەوروبەرماندا نەدەبینی ، ئێمەیان خستە ناو ژوورێکی تاریکەوە ، دەرگای پشتمانیان داخست وە پاشان ڕووناکییەک هاتە ژوورەوە ، ژوورەکە چۆڵ بوو تەنیا مێزێک و پێنج کورسی هەبوو لە ناوەڕاستی ژوورەکەدا وە نێدلاند زۆر توڕە بوو.
” نابێت ئاوا مامەڵەم لەگەڵ بکەن ، من هیچ هەڵەیەکم نەکردووە ، لێرە دەڕۆمە دەرەوە ، گوێت لێمە؟ دەمەوێت بڕۆم.
نێد لە دەرگا داخراوەکەوە زۆر هاواری کرد ، بەڵام کەس وەڵامی هاوارکردنەکەی ئەوی نەدایەوە.
” هەموو وزەی خۆت بەکارمەهێنە بەڕێز لاند لەوانەیە دواتر پێویستمان بێت.
” زۆر ڕاستە ، کۆنسێل ، وەک هەمیشە تۆ بە مێشکت قسەدەکەیت نەک دڵت.
دەرگاکە جارێکی تر کرایەوە وە دوای چەند خولەکێک دوو پیاو لەوێ لەبەردەمماندا وەستان ، یەکێکیان باڵا بەرز بوو بە چاوی توڕەیی و تاریکیەوە لێمانی دەڕوانی ، ئەوی تریان کورت بوو یانی کورتە بەڵا دیاربوو لە چاوی منەوە ، بەبێ هیچ بەرژەوەندییەک سەیری دەکردین ، هەردوو پیاوەکە کڵاوی ڕەشیان لەسەربوو وە پێڵاوی لە پێستی مۆر دروستکراویان لەپێکردبوو وە جلەکانیان باریک و ئاسوودە دیار بوو بەبەردا.
بە زمانێک قسەیان دەکرد کە من تێنەدەگەیشتم ، بە زمانی فەڕەنسی قسەم لەگەڵ کردن ، ئەڵمانی و ئینگلیزی ، چیرۆکی خۆمانم بۆ گێرانەوە ، بەڵام وا دەرنەدەکەوت تێبگەن ، بەڕێز لاند جارێکی تر تووڕە بووەوە.
” گوێ لەمن بگرە پیاوی بچوك تۆ ڕێگەمان پێدەدەیت لەم کەشتیە بڕۆین یان…
” هیچ هۆکارێک نییە بۆ تووڕەبوون ، بەڕێز لاند ، منم کە دەبێت لە تۆ توڕە بم!!
پیاوە باڵابەرزەکە هێمن بوو و بە ئینگلیزییەکی ڕەوان قسەی کرد ، هەموومانی سەرسام کرد! ، ئێمەش هیچمان نەگوت.
ئێوە لەسەر ناوتیلەکەن ( ئەو کەشتیەی کە پێیان وابوو دڕندەیەکە ) من کاپتنی کەشتیەکەم ناوم کاپتن ( نێمۆ )یە ، ئەم کەشتیە ژیانی منە ، نهێنیەکە وەکو دونیای دەرەوە چونکە من نامەوێت جارێکی تر ئەو جیهانە ببینمەوە ، من لێرە دەژیم لە ژێر دەریا ئایا لەگەڵم دەمێننەوە؟ وە دڵنیابن هەمان ئەو ئازادیەتان دەبێت کە هەر کەسکێکی تر هەیەتی لەسەر کەشتیەکە.
” ئەوە مانای چییە کاپتن؟
” واتە ئێوە ئازادن لە سەر نازو نیعمەتەکانی ژێر دەریا ، هیچ پیاوێک لە دنیای تۆدا ناتوانێت ئەم شتانە ببینێت ، من دەڵێم بەڕێزان ، کە ئێوە زۆر بەبەختن بەڕاستی.
” مەبەستت ئەوەیە کە هەرگیز جارێکی تر ناچمەوە بۆ ماڵەوە ئەوە شتێکی مەحاڵە بەڕێز نێمۆ.
” بەڕێز لاند ، هیچ هەڵبژاردنێکی ترت بۆ من نەهێشتەوە ، نامەوێت کەس نهێنی من بزانێت ، تۆ هێرشت کردە سەر کەشتیەکەم ، وە منت دۆزییەوە ، ئێستا دەبێت ئەوەی من دەیڵێم بیکەیت.
نێد لاند بە هیچ جۆرێک دڵخۆش دیار نەبوو ، تەنیا دەتوانم بڵێم زۆر ئارەزووم لەم پیاوە سەیرە بوو ، لە کوێوە هاتووە؟ بۆچی جیهان ئێمەی بەجێ هێشت و هێناینی بۆ ئێرە؟
کاپتن نێمۆ بە زمانە سەیرەکەیان قسەی لەگەڵ پیاوە کورتەباڵاکەدا کرد ، پاشان پیاوە کورتەکەباڵاکە بەجێی هێشتین ، پاشان هەوڵیدا خۆی وەک هاوڕێیەکی باش نیشان بدات.
” ژیانێکی خراپ نادۆزنەوە لەسەر ناوتیلەکە ، خواردنی زۆر خۆش و ژوورەکانتان زۆر ئاسوودەن.
کاپتن ژوورەکانی نێد وکۆنسێل ی نیشاندان ، بەڵام بۆ ساتێک منی وەستاند.
” پرۆفیسۆر، دەتوانم شتێکت نیشان بدەم؟
” بێگومان بۆنا!
کاپتن نێمۆ منی برد بۆ خوارەوەی ناوتیلەکە ، لەوێ ژوورێکی وەک مۆزەخانەیەکی گەورە هەبوو ، وێنەی وێنەکێشە ناودارەکانی جیهانی دەریا و شووشەی بە توێکڵی جوان جوانەوە لێبوو
” من کتێبەکەی تۆم خوێندۆتەوە پرۆفیسۆر تۆ زۆر شت دەزانی دەربارەی ژیانی دەریا ، دەبینی ، من چێژ لە ژیانی دەریا وەردەگرم.
” تۆ لێرە شتانێکت هەیە کە زۆربەی خەڵک تەنها دەربارەیان دەخوێننەوە ، کاپتن.
” باشە ، من چێژ لەم ژوورە وەردەگرم ، بەڵام ئەوەی کە بە راستی پێم باشە سەیرکردنی ئەو ژوورەیانە.
کاپتن دوگمەیەکی داگرت و دوو دیواری کردەوە ، لە پشتەوە پەنجەرەی جامە گەورەکان بوون بە چاوی خۆمان تەماشای ژێرەوەی دەریامان دەکرد ، گڵۆپێکی سپی لە کەشتیەکەوە دەهات هەموو شتێکی ئاسان کرد بۆ بینین ، من وەک کوڕە بچووکەکەی باخچەی ئاژەڵان لەبەردەم پەنجەرەکە وەستام ، بڕوا بکە هیچ هەستم بە زیندانی کاپتن نیمۆ نەکرد ، دیمەنێکی سەرسوڕهێنەر بوو!.

– لەدەرەوەی ناوتیلەکەوە

ناوتیلەکە لەژێر ئاودا گەشتی کرد و سەیری ڕازەکانی زەریامان دەکرد ، کاپتن و تاقمەکەی زۆر باش بوون لەگەڵمان خواردنی دەریایی نایابیان پێدەداین و ئازاد بووین لە سەردانی کردنی هەر شوێنێک کە بە دڵی خۆمان بووبایە لەنێو کەشتیەکەدا ، گەشتمان دەکرد لە نزیك کەناراوەکانی ئوستراڵیا و گینیای نوێ چێژم دەبینی لە ژیانی نامۆی دەریاو ئەم ئاوانە ، زانیاری تەواوم هەبوو بۆ نوسینی کتێبێکی نوێ بەڵام!  نێدلاند دڵی بە ناوتیلەکە خۆش نەبوو ئەو ڕاوچیەکی نەهەنگ بوو ژیانی لەسەر دەریاکان بوو ڕاوی نەهەنگی دەکرد ، وە بەیانیەك داوای لە من و کۆنسیل کرد کە بچین بۆ ژوورەکەی بۆ قسەکردن.
” دەمەوێت باسی هەڵهاتنمان بکەم لێرە.
” هەڵهاتنمان؟ ئێمە لەژێر ئاوداین چۆن دەتوانین ڕابکەین؟
” ئێستا نا ئەم کەشتیە دوو ڕۆژ جارێک دەچێتە سەر ئاو بۆ ئەوەی پڕی بکاتەوە لە هەوای پاک ، کاتێک نزیک بووینەوە لە خاک ، دەبێت هەوڵی هەڵاتن بدەین.
” ئەو ئاوانەی ئێستا ئێمە تیاین پڕن لە قرش ، بەڕێز لاند.
” من ئەوە دەزانم پرۆفیسۆر چاوەڕێ دەکەین کاتێک لە وڵاتێک نزیک دەبینەوە کە بیناسین و بزانین کوێیە وە پاشان هەوڵ دەدەین خۆمان دەرباز بکەین.
” ئایا چۆن لە ناوتیلەکە دەڕۆین؟
نێد لاند کاتی نەبوو وەڵامی ئەم پرسیارە بداتەوە بەدەنگێکی بەرز داکەوت ، هەموومان کەوتینە سەر زەوی گڵۆپەکان کوژایەوە وە بزوێنەرەکە وەستا ، لووتکەی ناوتیلەکە لەسەر ڕووی ئاوەکە بوو ، کاپتن نێمۆ م بینی لە سەکۆکە لە دەرەوەی کەشتیەکە ، کەشتیەکە لەنێوان دوو بەردی گەورەدا بوو ، نەیتوانی بجوڵێتەوە دەبوایە شەش ڕۆژ چاوەڕێ بکەین تا ئاوەکە بەرزبێتەوە وپێش ئەوەی کەشتیەکە بڕوات ، وە کاپتنی کەشتیەکە هیچ نیگەران دیار نەبوو.
” دەریا ئێمەی هێنایە ئێرەو دوورمان دەخاتەوە ،  ئێمە زۆر نزیک بووین لە خاکی پاپوا گینیا لە کەشتیەکەوە دەیبینم.
وە نێدلاند پرسیاری لە کاپتن کرد کە ئایا دەتوانین بچینە سەر زەوی و چەند ئاژەڵێك ڕاوبکەین چونکە دیار بوو نەیدەویست ماسی بخوات یان هەر خواردنێکی دەریایی کاپتن نێمۆ ڕازی بوو کەبە سێ کەسەوە بڕۆین ، ئەمە هیچ سەرسامی نەکردم چونکە ئەوانەی نێو کەشتیەکە تاکە مرۆڤن لەسەر خاکی پاپوا بۆیە نەماندەتوانی ڕابکەین چونکە دەمانکوژن ، ڕێك لەوێ بەلەمێکی بچووک لەسەر ناوتیلەکە هەبوو کە خۆمان پێیدا هەڵواسی تا بڕۆینە خوارەوە بۆسەر زەوی کە کاپتن نیمۆ بە ئێمەی داو هەموومان بە جۆش و خرۆشەوە گەڕاینەوە بۆ سەر خاک وە دووبارە هەستمان بە ئازادی کردەوە!
کەنار دەریای پاپوا جوان بوو! لمی سپی نەرم و دارخورمای 200 پێ بەرز و داری مۆز و گوێزی هیندیمان دۆزیەوە ، بۆ ئەو ڕۆژەش کەمپێکی بچوکمان درووستکرد ، هەندێک ئاژەڵی کێوی لە دارستانەکە هاتنە دەرەوە و ڕایانکرد کۆنسێل لە سەرەتادا زۆرترسا.
” هههه پێم وابوو ئەوانە مرۆڤن.
” نیگەران مەبە کۆنسێل هێشتا کاتی نانی نیوەڕۆ نیە.
هەموومان پێکەنین ” ، پاشان بەردەوامبووین لە گەڕان بەدوای میوەو سەوزەدا ، بەنێو دارستانەکەدا پیاسەمان دەکرد ئێمە زۆر بەو سەرکێشیە نوێیە جۆش و خرۆشمان وەردەگرت کە بیرمان چووبۆوە بۆ کوێ دەڕۆین و زۆر لە کەناردەریاکە دوورکەوتینەوە وە هەستم کرد شتێكی بچووك بەر سەرم کەوت.
” پێم وابوو کە بەرد بوو بەر سەرم کەوت.
” بەرد.
” هاا کەسانی تر!
بەڵێ لە پڕدا بینیمان کەسانی تر لەنێو دارستانەکەدان.
” پرۆفیسۆر گەورەم ، ئێمە تەنها نین لێرە!
هەموو شوێنێك مرۆڤی لێبوو پڕ بوو لە خەڵک چواردەورمان ، لەوێ ڕامانکرد بەرەو کەناردەریاکە ئەوانیش بەخێرایی بەدوامان کەوتبوون و ڕمیان لێ ئەگرتین و بەزمانی سەیر سەیر!! هاواریان دەکرد ، خۆمان هەڵدایە نێو بەلەمەکە و هەموو خواردن و چەکەکانمان لەدوای خۆمان بەجێهێشت ئەوان هەر بەدوامانەوەبوون بە بەلەمەکانی خۆیان و ڕمیان لێ ئەگرتین ، وە ئێمە خۆمان گەیاندە نێو ناوتیلەکەو چوینە خوارەوە.
کاپتن نێمۆ م دۆزیەوە لە ژوورێکی بچوکی تەنیشت مۆزەخانەکە ئەو پیانۆی دەژەنی.
” هێی ، کاپتن لە دەرەوەی ناوتیلەکە مرۆڤانێکی تر هەن.
” دەریا و پڕۆفیسۆر و مۆسیقا وا لە من دەکەن هەست بە ئارامیەکی زۆر بکەم.
” کاپتن گوێت لێمە؟
” گوێم لێ بوو وە هیچ هۆکارێک نیە بۆ ترس و نیگەرانی چونکە ناوتیلەکە لە دەرەوەی ئەو شوێنە پارێزراوە.
کاپتن پیانۆکەی بەجێهێشت و لە ژوورەکە چووە دەرەوە و خۆی و هەندێك لە پیاوەکانی جونە سەرەوە و دەرگای دەرەوەی ناوتیلەکەیان کردەوە ، چەند مرۆڤێك لە خوارەوە سەیریان دەکرد و یەکێکیان هەوڵی دا بێتە سەرەوە بەڵام! کە دەستی بەر کەشتیەکە کەوت هاواری کرد! یەکێکی تر هەمان هەوڵی دا وە ئەویش هاواری کرد! وە بەزووی هەموویان بە بەلەم لە شوێنەکە دوورکەوتنەوە!!
” بینیت پڕۆفیسۆر لە دەوروبەری ئەو دەرگایە کارەبا هەیە هەرکەس دەستی بۆ ببات هەست بە ئازارێکی گەورە دەکات.
هەستم بە ترس کرد کاپتن هەموو شتێکی پێویستی هەبوو ، وە خۆی و پیاوەکانی پاراست وە هەروەها هەرچی پێویست بوو بۆ هێشتنەوەی ئێمە هەیبوو وە دەشیکرد.

– گۆڕستانێکی ژێر ئاو

ناوتیلەکە لە کۆتاییدا ئازاد بوو لە بەردەکانی نزیک خاکی پاپوا ، ئێمە ئێستا گەشتمان کرد بۆ ڕۆژهەڵات بۆ نێو زەریای هیندی ، ژیان لەسەر کەشتیەکە دووبارە ئاسای بۆوە . ئێمە جار جارە لەسەر زەوی زەریاکە دەوەستاین ( دورگەی بچوك بچوك لە ناوەڕاستی زەریادا ) و دەرۆیشتین بۆ دەرەوەی کەشتیەکە ، جلی تایبەتمان لەبەر دەکرد کە سەری شووشەی گەورەیان هەبوو لەبوتڵی تایبەت کە پڕی بوو لە هەوای پاك تا هەناسە بدەین.
نێدلاند هێشتا دەیویست دەرباز بێت و هەموو ڕۆژێك بیری لە دەربازبوون دەکردەوە ، بەڵام ئێستا لە زەریای هیندی دا بووین هیچ شوێنێکی لێ نەبوو بۆ دەربازبوون ، دوا نیوەڕۆیەك هەر لەو کاتەی ناوتیلەکە لەسەر ڕووی ئاوەکەبوو ڕۆشتمە سەرەوە بۆ ئەوەی تەماشایەکی دەرەوە بکەم ، کاپتن نێمۆ م بینی کە بە تەلیسکۆبێك سەیری شتێکی دەکرد لە دوورەوە شتێکی بە یەکێک لە پیاوەکانی گوت ، پیاوەکە بەخێرای ڕۆشتە خوارەوە کاپتن زۆر جدی دیار بوو ، من تەلیسکۆبێکی بچوکم پێ بوو بۆیە خستمە بەرچاوم بۆ ئەوەی بزانم کاپتن سەیری چی دەکات ، لەو ساتەدا هەستم کرد دەستێک تەلیسکۆبەکەی لەسەر چاوم دەهێنایە خوارەوە.
” پرۆفیسۆر ، دەمەوێت بڕۆیتە خوارەوە تۆو بەڕێز لاند و بەڕێز کۆنسێل لە ژوورەکانتان دەمێننەوە هەتا من پێتان دەڵێم مەیەنە دەرەوە.
” دەتوانم بپرسم بۆچی؟!
” نەخێر!
هیچی تر نەبوو بۆ وت کاپتن نێمۆ لە شتێك نیگەران بوو ، ئەو توانای هەبوو پێمان بڵێت چی بکەین ، بە بێدەنگی چوومە ژوورەکەم ئەوان نانی ئێوارەیان لە ژوورەکانمان پێشکەش کردین ، من بەخێرایی خەوم لێکەوت کاتێک لەخەو هەستام ، وامدەزانی شتێکیان لە خواردنەکانماندا دانابوو تاکو خەومان لێ بکەوێت.
دوا نیوەڕۆی دواتر کاپتن نیمۆ لە پڕ دەرگاکەی منی کردەوە لەگەڵ یەکێک لە پیاوەکانی هاتە ژوورەوە زۆر نیگەران دیار بوو.
” پرۆفیسۆر ، هیچ شتێک دەربارەی دەرمان و چارەسەر دەزانیت؟
” مەبەستت ئەوەیە کە من پزیشکم؟!
” بەڵێ.
” هەندێک شت دەزانم ، بۆچی؟
” پیاوێکم هەیە پێویستی بە یارمەتیە ، دەتوانیت سەیرێکی بکەیت؟
” بێگوومان.
کاپتن نێمۆ منی برد بۆ ژوورێك ، لەوێ پیاوێک لەسەر جێگاکەی ڕاکشا بوو ئەو لێفەیەکی سپی لەسەر سەری بوو خوێن لەسەر لێفەکە هەبوو ، پیاوەکە زۆر نەخۆش دیاربوو ڕووخساری سپی و سارد هەڵگەڕابوو ، بە کاپتن نێمۆ م گوت کە ئەو ناژیت و مردووە ، کاپتن ڕووخساری گۆڕا خەمبار دیاربوو فرمێسک لەچاوەکانی دا دەهاتنە خوارەوە.
” دەتوانم بپرسم چ ڕوویداوە؟
کاپتن ڕۆشت و لێم دوورکەوتەوە.
ئایا چ لەوە ناخۆشترە کە پیاوێک دەڕوات و دەمرێت!
کاپتن نێمۆ سەرسامی کردم لەم کاتانەدا لەوانەیە سارد و جدی بێت پاشان ئەو بۆ یەکێک لە پیاوەکانی دەگریا.
” دەتوانی ، بڕۆیت پڕۆفیسۆر.
ڕۆژی دواتر کاپتنم بینی لەسەر سەکۆکە ئەو ڕۆژە ڕۆژێکی گەش و خۆرەتاو بوو ، من نەمدەویست هیچ بڵێم دەربارەی پیاوە نەخۆشەکەی کە دوێنێ مرد ، بەڵام من زۆر قەلەق بووم ( دوودڵ ) پرسیارم لێکرد ئایا دەیەوێت بڕوات پیاسەیەك بکات لەسەر دورگەیەك ، گوتی ” بەڵێ ، بۆیە قاتەکانمان داگرت و داماننا و ڕۆیشتین.
زەریای هیندی جوانترین بەرد و ڕووەک و ماسی لە جیهاندا لێ بوو ، هەموومان زۆر چێژمان لێ وەردەگرت ئەوە وەک پیشاندانی وێنەی ڕەنگاوڕەنگ وابوو ، بەڵام کاپتن نێمۆ هۆکارێکی تری هەبوو بۆ دابەزینمان بۆ سەر دورگەکە ، بینیم پیاوەکانی شتێکی درێژ و تەختیان لە جانتایەکدا هەڵگرتبوو وە ئامێرییان لەلابوو وەک ئامێری هەڵکەندن وشتی وابوو ، دواتر گەیشتینە شوێنێکی ئارام کە درەختی گەورە گەورەی لێ بوو ، دواتر جانتاکەیان داناو دەستیان کرد بە هەڵکەندن لەو ساتەدا ، من لە هەموو شتێک تێگەیشتم ، ئەوان دەیانویست پیاوە نەخۆشەکەی ئەوەی کە لە نێو کەشتیەکەدا مرد بە خاکی بسپێرن ، کاتێک گەڕاینەوە بۆ نێو ناوتیلەکە ، بە کاپتن نێمۆ م گوت پیاوەکەی لە کوێیە ئەو سەلامەتە.
” تەنانەت قرشەکانیش ناتوانن بڕۆن بۆ ئەوێ ، کاپتن.
” یان پیاو پڕۆفیسۆر.

– مرواری گرانبەهاو قرشەکە

بۆماوەی 10 ڕۆژ گەشتمان دەکرد لە زەریای هیندی دا ، ناوتیلەکە هیچ وا دەرنەدەکەوت کە ئاڕاستەیەکی دیاریکراوی هەبێت ، چەند ڕۆژێک دوای مردنی پیاوەکە کاپتن نێمۆ م نەبینی لە ژوورەکەی خۆی نەدەهاتە دەرەوە کەشتیەکەشی بێدەنگ بوو.
ڕۆژێکیان کۆنسێل و نێدلاند و من لە مۆزەخانەکە بووین ئێمە لە پەنجەرەکانی ژێرەوەی کەشتیەکە سەیری ماسیە جوانەکانی نێو زەریامان دەکرد ، ویستم بزانم ئەوانی تر چۆن بیریان لە کاپتن نێمۆ دەکردەوە ، کۆنسێل گوتی:
” پێم وایە ئەو زانایەکە کە هیچ سەرکەوتنێکی بەدەست نەهێناوە لەبەر ئەوەیە لێرەیە لەژێر دەریا ئەو هیچ بەناوبانگ نیەو ئەو لەوبارەیەوە توڕەیە.
نێدلاند گوتی:
” وابزانم ئەو شێتە و ئێمە لێرە دەمرین مەگەر هەڵبێین.
منیش گوتم:
” وابزانم هەردووکتان هەڵەن ئەو توڕەیە لە شتێک ئەوە دەزانم بەڵام ئەو ئازاد نیە ئەو دەریای خۆشدەوێت ، بەڵێ بەڵام ئەو لێرە شتێک لەژیانی دا بزرە ڕەنگە ئەو لۆمەی کەسێک بکات بۆ ئەوەش دەیەوێت ئازاری ئەو کەسە بدات ، کە ئەمەم گوت دیوارەکانی کەشتیەکە بەسەر پەنجەرە لاتەنیشتەکانەوە داخران و کاپتن نێمۆ هاتە ژوورەوە.
” حەز دەکەن بڕۆن بۆ ماسی گرتن و گەڕان بەدوای مرواری؟
هەموومان سەیری یەکترمان دەکرد و ڕێککەوتین کە بڕۆین چونکە ئێمە زیندانی بووین ، بەڵام خۆشترین شتێک بینینی ئەو ڕازانەی ژێر دەریا بوون.
” زەریای هیندی هەزاران گوێچکە ماسی لێیە مرواریەکانی ناو ئەو ماسیانە دەتوانن سەدان دۆلارمان بۆ کۆبکەنەوە وە لەم زەریایەدا قرش گەلێکی زۆر هەیەو مەترسیدارە کە لەوێ بەدوای مرواری دا بگەڕێیت.
من بیرۆکەی قرش و شتم بەدڵ نەبوو تەنها چەقۆی بچوکمان پێ بوو بۆ ئەوەی شەڕیان لەگەڵ بکەین نێدلاند هارپۆنەکەی لەگەڵ بوو ، بەڵام ئەو سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێچکە ماسی بوو.
کاپتن نێمۆ ئێمەی بردە ئەشکەوتێکی بچوکەوە لەناویدا گوێچکە ماسیەکم بینی کە بە پانتای 6 پێ دەبوو مرواریەک لەناوی دا هەبوو بەقەبارەی گوێزێکی هیندی دەبوو ، ویستم لەگەڵ خۆمدا بیبەمەوە بۆ ناو کەشتیەکە ئەوە جۆرێکی زۆر تایبەت بوو کە لە جیهاندا کەم دانە لەوە هەبوو بەڵام کاپتن نێمۆ گوتی نەخێر!! و ڕازی نەبوو هۆکارەکەی نەگوت و منیش بێ دەنگ بووم!
لەکاتی گەڕانەوە بۆ کەشتیەکە ، بینیمان کە کوڕێکی هیندی خەریکی مەلەکردنە بۆ گەڕان بەدوای مرواری ، ئێمە لە پشت چەند تاشە بەردێک خۆمان حەشاردا بۆ ئەوەی ئەو کوڕە هیندیە نەمان بینێت ، لەپڕ قرشێکی گەورە دەرچوو! کوڕەکە نەیبینی بەڵام تازە زۆر درەنگ بوو.
کاپتن نێمۆ لای تاشەبەردەکان دوورکەوتەوەو ڕای کرد و چەقۆکەی دەرهێناو دەستی کرد بە شەڕکردن لەگەڵ قرشەکە ، کوڕەکەش زۆر ترسا بوو.
کاپتن نێمۆ لەگەڵ قرشەکە لە شەڕدا بوو خوێن لە ئاوەکەدا دەرکەوت وادیار بوو کە کاپتن لە کێشەدا بوو ، دەستبەجێ نێدلاند بە هارپۆنەکەی هێرشی کردە سەر قرشەکە و دوای شەڕکردنێکی زۆر قرشەکەی کووشت! کاپتن سەلامەت بوو ، منیش توشی سەرسوڕمان بووم! نەمدەتوانی لە شوێنی خۆم بجوڵێم.
کاتێک گەڕاینەوە بۆ نێو نەوتیلەکە کاپتن زۆر سوپاسی نێدی کرد.
” تۆ ژیانی منت ڕزگار کرد بەڕێز لاند زۆر سوپاس.
نێد لاند بە بێزاریەوە گوتی: ” سوپاسم مەکە کاپتن من قرشێکم کوشت چونکە کوشتنی قرش و نەهەنگەکان کاری منە پێویست بەوە ناکات.
کۆنسێل گوتی: ” بەڕێز لاند ئەوە شتێکی زۆر ناخۆشە بۆ وتن.
هیچ نیە کۆنسێل من لە بەڕێز لاند تێدەگەم!.
لە ڕووخساری کاپتندا بینیم کە لە نێدلاند تێگەیشتبوو ، ڕاستیەکەی ئێمە وەکو زیندانی بووین وە تەنها شتێک کە نێد بیری لێ دەکردەوە ڕاکردن بوو ، کاپتن نێمۆ باش لێی تێدەگەیشت ، هەمان هەستی دەبوو گەر لە جێگای ئەودا بێت.

– شارێکی ونبوو

کاپتن نێمۆ ئێمەی بەرەو باکور برد ، بەناوی زەریای هیندی دا و بەرەو دەریای سوور ، بەڵام دەریای سوور هیچ دەرچەیەکی نەبوو هەر کە لە وڵاتی میسڕ نزیکتر بووینەوە چوومە سەرەوەی کەشتیەکە ، دەرەوە زۆر تاریک بوو ئێمە لەژێر دەریادا بووین زۆر دوور بووین ، کاپتن نێمۆ گڵۆپەکانی دەرەوەی هەڵکرد.
” من تێناگەم کاپتن ئێرە هیچ دەرچەیەکی لێ نیە ئێمە ناتوانین بە زەوی دا بڕۆین.
” بەڵام دەتوانین بڕۆینە ژێرەوە ، سەیربکە!
بەرەو خوارەوەی وڵاتی میسڕ دا دەڕۆشتین لە پڕێکدا کونێکی گەورەم بینی! لەنێو بەردەکاندا
” ئەوە تونێلێكە!
” ڕاستە ، پڕۆفیسۆر ، ئێمەش بەوێدا دەڕۆین.
ناوتیلەکە لە کاتێکدا بە تونێلەکەدا ڕۆیشتین هاتە لەرزین ، ئەو شوێنە لە ئەشکەوتێکی کۆن دەچوو ، وە پاشان ئاو دەوری کەشتیەکەی دا و هیچ زەوی یان وشکانیەکی تر نەبوو یان ئێمە نەماندەبینی.
کاتێک کۆنسێل و نێدلاند هەستان پێم گوتن کە ئێمە لە دەریای سپی ناوەڕاست بووین.
” بەڵام چۆن؟
” چۆن و چی گرنگ نیە! ئێستا چانسی ئێمەیە کە جارێکی تر هەوڵبدەین و دەربازبین ، ئێمە لە ئەوروپاوە نزیکین دەتوانین بەلەمێکی بچوک ببەین ئایا ئێوە ڕازین؟
نەمدەتوانی تەنها بیر لەخۆم بکەمەوە کۆنسێل حەزی لەژیانی دەریابوو بەڵام پێم وانەبوو بیەوێ بەردەوام بێت ، نێدلاند بەبێ یارمەتی ئێمە نەیدەتوانی هەڵبێت لە کەشتیەکە.
” من ڕازیم تەنها پێم بڵێ کەی ئامادە دەبیت.
بەڵام ناوتیلەکە جارێکی تر لە کەناری دەریا دوورکەوتەوە لەڕاستیدا ئێمە زیاتر و زیاتر بەرەو باشوور دەچووین ، هەستم بە داخ و داخ کرد بۆ نێدلاند بەڵام حەزم لە دەریا بوو ، بۆماوەی چەندین کاتژمێر لەبەردەم پەنجەرەی ناو مۆزەخانەکە وەستام و بیرم دەکردەوە.
بەناو دەریای سپی ناوەڕاستدا ڕۆیشتین و چووین بەرەو زەریای نادیاری ئەتڵەسی قوڵ ، زەریاکە زۆر تاریک بوو ، ئێمەش بەردەوام بووین ، زیاتر و زیاتر بەرەو باشوور دەڕۆشتین ، کاپتن نێمۆ هاتە نێو مۆزەخانەکەوە.
” سوپرایزێکی بچوکم هەیە بۆت ، پڕۆفیسۆر!
کاتێک ئەوەی گوت ، چرایەکی گەش و ڕووناک لە پشت شاخەکانی بەردەمانەوە دەرکەوت.
” ئەوە چیە؟!
” تەنها سەیربکە!
لە ڕووناکیەک نزیک بووینەوە ، دەمتوانی درەختەکانی سەر زەوی زەریاکە ببینم.
” ئەوە ناکرێت!
ناوتیلەکە بەسەر چیاکەدا بەرزبویەوە ، بینیم ڕووناکیەکە لە گڕکانێکی کۆنی ژێر ئاوەوە هاتووە ، ئاگرێکی وای نەمابوو بەڵام گەرمیەکەی هێشتا ڕووناکی دەدایەوە ، ڕووناکیەکەی بەشێک لە زەوی زەریاکەی نیشان دەدا ، خانووی بەردین و پەرستگای دێرین لە ژێرەوەی زەریاکە هەبوو دیاربوو کە زۆر کۆن بوون ، تێنەگەیشتم کە چۆن دەبێت شتی واا لێرە مابێتەوە!
” وا پێ دەچێت کە هەزاران ساڵ پێش ئێستا شار بووبێت ئێرە!
” وایە ئەوە ڕاستە ئێرە شارێکی ونبووی نێو زەریایە.
من سەیری کاپتن نێمۆ م دەکرد ، هەرگیز چاوی نەدەتورکاند و سەری سوڕمابوو ، منیش جارێکی تر سەیری خوارەوەم کرد توشی سەرسوڕمانێکی گەورە بووم!! بەڕاستی شارێکی ونبووی کۆنی گەورە بوو من هیچم نەدەزانی دەربارەی بەڵام کاپتن نێمۆ بەدڵنیایەوە شتێکی دەزانی.

– ئاژەڵە دەریایە زەبەلاحەکە

ئێمە بەنێو زەریای ئەتڵەسی بەرەو جەمسەری باشوور گەشتمان دەکرد ، ئێمە چوینە ژێر سەهۆڵێکەوەو لەودیوەوە هاتینە دەرەوە ، بیهێنە پێش چاوی خۆت ئەوەی بینیمان! پەنگوین ، نەهەنگ ، ورچی جەمسەری ، دۆلفین ، وەك خەونێک بوو لەناخی ناوتیلەکەوە بینیمان ، ئێمە لەنزیک کەناراوەکانی ئەمریکای باشوور بووین و دواجار هاتینە سەرئاوە گەرمەکانی نزیک (باهاماس) ، کێ دەتوانێت دڵخۆش بێت بەهۆی ئەوەی نزیکی خاکین؟ بێگوومان تەنها نێدلاند ، من و کۆنسێل و نێدلاند لە مۆزەخانەکە بووین ، سەیری دیوارە بەردینە کۆنەکانمان دەکرد کە 5000 پێ لە قوڵای دەریاکەدا بوون ، لە کونەکانی ئەو دیوارە بەردینە کۆنانەدا ماسی زەبەلاحی گەورە هەبوو.
” وەرە ، پڕۆفیسۆر ، تۆ باوەڕ بەوە ناکەیت وایە؟
” گەورەم ، چ جۆرە ماسیەکی زەبەلاحن؟
” باشە ، ئەو ماسیە زەبەلاحانە ، تەنها چیرۆکێکن وە زۆر کەس حەزدەکەن چیرۆک دەربارەی ماسیە زەبەلاحەکان باس بکەن ، بەڵام هیچ کەسێک نازانێت کە ئایا ڕاستین یان… بەڵام پڕۆفیسۆر من کەسێک دەناسم کە پێی وتم ڕۆژێکیان ماسیەکی زەبەلاحی گەورەی بینیووە!!
لەم کاتەدا کۆنسێل کەمێک بە ترسەوە گوتی:
” چەند گەورە دەبوو؟
” نزیکی بیست پێ گەورە دەبوو؟
” ئایا هەشت کلکی هەبوو لە کلکی مار بچێت وەك ئەوە ئەستوور بێت؟
” بەڵێ.
” ئایا دەم و لووتی وەک باڵندە دەبوو؟
” بەڵێ ، بۆچی دەپرسیت کۆنسێل؟!
” چونکە پێم وایە ئێستا لەوێ دەیبینم!
لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەم دەکرد ، ماسیەکی زەبەلاحی گەورە کە نزیکی 25 پێ دەبوو! ، لە نزیکی ناوتیلەکەوە ڕۆیشت و بە کلکەکانی لە پەنجەرەی ناوتیلەکەی داا ، بەڵام باش بوو ناوتیلەکە بەهێزبوو ، بەڵام زۆر بونەوەرێکی تۆقێنەر بوو ، بەڕاستی هەموومان تۆقی بووین لێی ، بەزووی ماسیە بچوکەکەی تر لە پەنجەرەکە نزیک بۆوە هەموویان دەیانویست هێرشبکەنە سەر کەشتیەکەو پەلاماری بدەن ، ئەوان نازانن ئەوەچیە ، لەناکاو ناوتیلەکە وەستاو کاپتن نێمۆ هاتە نێو مۆزەخانەکەوە!.
” ئایا شتێك هەڵەیە ، کاپتن؟
” بەڵێ یەکێك لەو دڕندانە لە پەروانەی کەشتیەکەدا گیری خواردووە.
” دەتوانین چی بکەین؟
” دەتوانین کەشتیەکە بەرزبکەینەوە ، پاشان هەوڵدبدەین دڕندەکە لە پەروانەکە دووربخەینەوەو ئازادبێت.
کاپتن نێمۆ هەرگیز بیری لەمە نەدەکردەوە پێی وابوو هیچ شتێك ناتوانێت پیاوەکانی و کەشتیەکە بوەستێنێت ، هەموومان چووینە سەرەوە کاپتن نێمۆ هەموو تەورەکانی پێداین بۆئەوەی بەرگری لەخۆمان بکەین لە دڕندە دەریایەکان ئەگەر هێرشیان کرد ، پیاوێک چوو دەرگای سەرەوە بکاتەوە ، کاتێک کردیەوە چادرێکی درێژی ئەستووری مەلەکە وەك مار هاتە ژوورەوەو پیاوەکەی بۆ دەرەوە ڕاکێشا ، هەموومان بە پلیکانەکاندا بۆ سەرەوە دەڕۆیشتین ، لە دەرەوە شەش حەوت ماسی بچوك لە سەرەوەی ناوتیلەکەوە بوون هەموو چادرەکانیان بە کەشتیەکەو بەسەری پیاوەکاندا دا ، ئێمەش بە تەورەکانمان شەڕمان لەگەڵ دەکردن بەڵام! پیاوە گەورەکە ئەوەی لەگەڵ کاپتن نێمۆ بوو لە ژێرەوەی چادرەکەدا مایەوەو ، دەنگی بەرزکردەوەو داوای یارمەتی کرد لەوێدا هەستم کرد هەناسەدانی باش نیەو لەوانەیە نەتوانێت هەناسەبدات.
” یارمەتی! یارمەتی!
پێم سەیربوو کە بە ئینگلیزی قسەیکرد ، کاپتن نێمۆ بە تەورەکەی هێرشی کردە سەر ئاژەڵە زەبەلاحەکە! هەندێک لە کەلەکانی بڕی پێم وابوو کاپتن پیاوەکەی ڕزگار دەکات وەدواتر بینیم!! کە نێدلاند ، سەرەتا پێم وابوو کاپتنەکە دەکوژێت!
هاوارم کرد! ” نێد وامەکە!
بەڵام پێویست نەبوو بیوەستێنم یەکێك لە ماسیە بچوکەکان هارپۆنەکەی لەدەستی فڕێدا و بەتەما بوو بیباتە ژێرەوەی دەریاکەوە ، کاپتن نێمۆ ئەمەی بینی! چادرەکەی ئاژەڵە دڕندەکەی بڕی و ڕۆشت و نێدلاند ی ڕزگارکرد.
” تۆ ژیانی منت ڕزگارکرد!
” مەگەر تۆش ئەمەت بۆ نەکردم ، پیاو؟
” بەڵێ بەڵام…
کاپتن نێمۆ چاوەڕێی وەڵامەکەی نەکردو ڕووی کردە پیاوەکەی خۆی تا یارمەتی بدات ، بەڵام تازە زۆر درەنگ بوو ، زەبەلاحە دڕندەکە مەرەکەبی ڕەشی لەلەشی خۆیدا تەقاند هیچ کام لە ئێمە هیچ شتێکمان نەبینی ، کە ڕووخسارمان پاککردەوە ئاژەڵە دڕندەکە نەمابوو ، کاپتن پیاوەکەی لەگەڵ خۆی بردە سەرەوە.

– جەنگەکە

ناوتیلەکە دووبارە بێدەنگ بووەوە تاکە دەنگێک کە گوێمان لێ دەبوو بزوێنەری کەشتیەکەبوو ، کاپتن نێمۆ لە کتێبخانەکەیدا مایەوە ، چەند ڕۆژێک بوو نەمبینیبوو هەمان شت دوای ئەوەی دووبارە یەکێك لەپیاوەکانی مردن ، پێم وابوو شتێکی تریش هەیە بۆ ئەمە لەوانەیە کاپتن نێمۆ وا بیربکاتەوە کە بەم زووانە هەموو پیاوەکانی دەمرن و ناوتیلەکەو نهێنیەکەی لەدەست دەچێت ، نێدلاند نەیدەتوانی چیتر چاوەڕێ بکات.
” دەمەوێت قسە لەگەڵ کاپتن بکەیت ، پڕۆفیسۆر ، لێی بپرسە کە ئایا دەتوانین بڕۆین.
” ئێستا کاتی ئەوە نیە نێد.
” ئێستا کاتیەتی گەر تۆ قسەی لەگەڵ ناکەیت ، خۆم قسەی لەگەڵ دەکەم.
” زۆرباشە ، نێد دەیکەم باشە قسەی لەگەڵ دەکەم.
” کەی؟
” هەر بەم زووانە.
” نەخێر پڕۆفیسۆر هەر ئێستا دەبێت قسەی لەگەڵ بکەیت!
هیچ هەڵبژاردنێکم نەبوو ، نێدلاند لە زینی خۆیدا ون بووبوو ، پێم وابوو کە کاپتن نێمۆ گوێم لێ بگرێت و ڕێگەمان بدات کەوا بڕۆین ، کاپتنم دۆزیەوە لە کتێبخانەکەدا وەستابوو تەماشای وێنەی ژنێکی گەنجی دەکرد کە دوو منداڵی بچوکی لە باوەش بوو ، ئەو ئاگادارنەبوو کەمن هاتبوومە ژوورەوە ئەو زۆر خەمبار دیاربوو ، منیش بیرم دەکرەوە ئاخۆ ئەم ژنە کێ بێت؟ ئایا ئەوە ژنەکەیەتی؟ قاچم لەمێزێکدا و کاپتن سوڕایەوەو ڕووی لێ کردم.
” ببوورە کاپتن هاتووم قسەت لەگەڵ بکەم.
” ئێستا ناا پڕۆفیسۆر.
” دەترسم چونکە ئەوە گرنگە.
” ئەوە چیە کە گرنگە؟
” دەربارەی من و هاوڕێکانم پیاوەکان پێویستە بزانن کە ئایا تۆ پلانت چیە کە لەگەڵ ئێمە بیکەیت ئایا ئازادمان دەکەیت یان چی؟
” من پێشتر ئەوەم پێ گوتوویت.
” کاپتن ناکرێ داوا بکەیت و بڵێیت کە ئێمە بۆ هەمیشە لەسەر ئەم کەشتیە بمێنینەوە.
” بڕۆفیسۆر ، تۆمنت دۆزیەوە ، من تۆم نەدۆزیەوە ، هەر کەسێک کە هاتبێت و بێتە نێو ئەم کەشتیە هەرگیز نابێت بەجێی بێڵێت و هیچی شتێکی تر نیە بیڵێیت ، تەواو.
لەپڕ گوێم لە دەنگێک بوو کە بەزمانێکی سەیر قسەی دەکرد لە ژوورێکی ترەوە دەنگەکە هات دڵنیابووم کە یەکێک بوو لە پیاوەکانی کاپتن ، کاپتن هاتە ژوورەوەو زۆر توڕەبوو!.
” بڕۆفیسۆر ، دەمەوێت بڕۆیتە ژوورەکەت.
کاپتنم جێهێشت بەڵام نە ڕۆشتم بۆ ژوورەکەم چوومە سەرەوە بۆ سەکۆکە لەوێ نێد و کۆنسێل م بینی.
” گەورەم ئەوە کەشتییەکە!!
کەشتیەك بوو بەخێرای بەرەو ئاڕاستەی ئێمە دەهات.
” هێی ، ئێمە لێرەین!.
نێدلاند هەوڵی دا کەشتیەکە بانگ بکات بەرەو ئێمە بەڵام! کەشتیەکە بەتۆپ وەڵامی دایەوە.
” ئەوان تەقەمان لێ دەکەن!.
” هێی ئێمە لێرەین ، تەقە مەکەن!
لە پڕ نێدلاند کاپتن نێمۆ ی بینی!
” دەمەوێت ئەو سێیەتان هەر ئێستا بڕۆنە ژوورەکانتان.
کەشتیەکە نزیکتر و نزیکتر دەبۆوە و پیاوەکانی کاپتن ئامادەبوون بۆ شەڕکردن.
” ئەمانە دوژمنی ڕاستەقینەی منن ئەوانە هاوڕێ و خێزانەکەمیان کوشت ، ئێستا کاتی ئەوەیە من بیانکوژم.
کاپتن نێمۆ ئاڵایەکی ڕەشی لەسەر ناوتیلەکە دانا کە پیتێکی N ی ڕەشی لەسەربوو ، هەموومان براینە خوارەوەی کەشتیەکە لە پەنجەرەی شووشەی مۆزەخانەکەوە سەیری شەرەکەمان دەکرد ، ناوتیلەکە بەهۆی ئەو تۆپانەی ئەو نەناسراوانە دەیانتەقاند هاتبووە لەرزین بەڵام هەر بەرەو پێشەوە دەچوو ، ئامادەکراوە تا هێرش بکاتە سەر کەشتی دوژمنان.
ناوتیلەکە کونێکی خستە کەشتی دوژمن ، بینیم کە پیاوەکانی سەر کەشتیەکەی تر دەکەونە نێو ئاوەکەوە ، تەقینەوەیەکی بەرز و دواتر بێدەنگی!!!

– گێژەڵۆکەی دەریا

کاپتن نێمۆ ئەو پیاوە نەبوو کە من بیرم لێ دەکردەوە من وەک زانایەک ڕێزم لێ دەگرت بەڵام ئەو وەك دڕندەیەک هەموو ئەو پیاوانەی لە کەشتیەکەی تردا بوون کوشتن ، وە دوای ئەو جەنگەی لەگەڵ کەشتی دوژمندا کرا ناوتیلەکە زۆر بێدەنگ بوو ، من کاپتن نێمۆ و هیچ کام لە پیاوەکانیم نەدەبینی ، ئێمە بەژێر ئاودا گەشتمان دەکرد ، نەماندەتوانی سەرکەوین و هەوایەك هەڵمژین ، نێدلاند و کۆنسێل لە ژوورەکانیان مابوونەوە ، هەموومان هەستمان بە هەمان شت دەکرد لە ئێستادا ناوەوەی ناوتیلەکە نە وروژێنەربوو نە سەرنجڕاکێش بوو هیچ جوانیەك نەمابوو هەموو شتێك ناشرین و کوشندەبوو تەنها شتێك کە دەمانویست هەڵاتن بوو تەنیا دەمانویست دەرباز بین لەم دۆزەخە ، نێدلاند شەوێك هاتە ژوورەکەم و خەبەری کردمەوە ئێمە لەدەریای باکوور بووین نزیک کەناراوەکانی نەرویج.
” پڕۆفیسۆر ، هەستە بەلەمەکە ئامادەیە ئێستا کاتیەتی.
” تۆ دەتوانی وشکانی ببینیت؟
” بەڵێ ، نزیکی 20 میل دوورین تەنها دەبێت هەوڵبدەین!
” باشە ڕازیم.
” باشە من سەرەتا دەڕۆم بۆ سەرەوە کۆنسێل لەوێیە دوو خولەك چاوەڕێبکە ، پاشان لەدوای من وەرە ئەگەر کەسێك ویستی بتوەستێنێت ڕێك بیکوژە!
نێدلاند چەقۆیەکی ماسی گرتنی دابەدەستم و ویستم ژوورەکە جێبهێڵم بۆ جارێك یان بابڵێم بۆ کۆتاجار ئاوڕم دایەوە و سەیرێکم کرد! ئێرە بۆ ماوەی نۆ مانگ ماڵی من بوو زۆربەی کات لێرە چێژم وەردەگرت بەڵام ئێستا دەبووایە بڕۆم ، کاتێك بەناو مۆزەخانەکەدا بەرەو پلیکانەکان دەڕۆیشتم گوێم لە مۆسیقابوو! کە لە کتێبخانەکەی کاپتن  نێمۆ وە دەنگەکە دەهات ، گوێم لە پیانۆ ژەنینەکە دەگرت ، وابزانم گوێم لێ بوو کە دەیگووت:
” بەسە! خوایە! بەسە بابەس بێت!!
دڵنیابووم کە زۆر بە دڵتەنگی و بێزاری و بەگریانێکی قوڵەوە لە قوڕگیەوە واای دەگووت ، ئەمانەی کە بیستم و هەستم پێکرد دوا قسەکانی کاپتن نێمۆ بوون ، پیاوێک هەموو تەمەنی لە یەك کەشتیدا بەسەربردووە لەنێو زەریاکاندا بەبێ هاوسەر بەبێ منداڵ دڵم بۆ ئەوە پیاوە دەسووتا بەڵام ناچار بووم بڕۆم ، من نێدلاند و کۆنسێل م دۆزیەوە ، لەسەر بەلەمێکی بچوك بوون لەسەر سەکۆکە نێدلاند بەخێرای کاری دەکرد ، بەڵام ناوتیلەکە لەپڕدا دەستی کرد بەخولانەوە! پیاوەکانی خوارەوە دەستیانکرد بە هاوارکردن!!
” چی ڕوودەدات! گەورەم؟
” نازانم.
” ئامادەبە ، خەریکە تەواودەبم.
لە پڕێکدا پێم وابێت تێگەیشتم کە پیاوەکانی خوارەوە بە زمانە سەیرەکانی چییان گوت ، ناوتیلەکە لەنێو گێژەڵۆکەیەك بوو ، ئاوی کەناراوەکانی نەرویج بەم گێژەڵۆکانە بەناوبانگ بوون ، بەلەمەکان یان کەشتیەکان کە دەچوونە نێو ئەم گێژەڵۆکانەوە هەرگیز دەربازیان نەدەبوو.
” دەبێت چی بکەین ، پڕۆفیسۆر؟
” گوریسەکانی بەلەمەکە مەکەوە ئێمە ناتوانین ئەمە بکەین.
” ناتوانم نەیکەمەوە دەبێت ئێمە بڕۆین بۆ…
گوێم لە دەنگێکی بەرز بوو پاشان شتێک بەر سەرم کەوت و ئەوە کۆتا شتە کە بیرم بێتەوە ، من ئێستا کە ئەم چیرۆکەتان بۆ دەگێڕمەوە چەند مانگێک پێش ئێستا ڕووداوەکە ڕوویداوە وە ئێستا من سەلامەتم ، ئەو گێژەڵۆکەیە بەلەمەکانی نێو ناوتیلەکەی فڕێداو وە خۆشبەختانە هەندێك ماسی گری نەرویجی ئێمەیان دۆزیەوەو بردیانین بۆ کەناری دەریاکە ، نازانم چی بەسەر کاپتن نێمۆ و ناوتیلەکەدا هات لەوانەیە هێشتا زیندووبن و لەژێر دەریادا بن لەوانەشە زیندوو نەبن ، نازانم ئەوەی دەیزانم ئەوەیە ئێمە هەزاران خوولمان لەژێر دەریادا کرد ، لە زەریای هێمنەوە بۆ زەریای هیندی و بۆ دەریای ڕییڵ و لەوێوە بەرەوە دەریای ناوەڕاست و پاشان بەرەو ئەتڵەس و بە جەمسەرەکانی باشوور و باکووردا گەشتمان کرد ، من شتانێکم بینی کە هیچ پیاوێك لەم جیهانەدا هەرگیز نایبینێت و خەیاڵی ناکات بەڕاستی سەرکێشیەکی سەیر و خۆش بوو هەرگیز ئەو ڕۆژانەم بیرناچێتەوە ، ئەهاا با زۆر بیرتان لایان نەبێت نێدلاند و کۆنسێلیش سەلامەتن ، نێدلاند وەکو پێشتر خەریکی کوشتنی نەهەنگ و ئاژەڵە دەریایەکانە وە کۆنسێل هاوسەرگیری کردووە ئێستا ئەو باوکی دوو منداڵە لەشاری لەندەن دەژیت جار جارە هەواڵی دەپرسم و سەردانی دەکەم وە

– The End –

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Check Also

ئێڤەلاین… جەیمس جۆیس

لەسەر پەنجەرەکە دانیشتبوو لە ئێوارەکەی دەڕوانی کە شەقامەکەی داگیر دەکرد. سەری بە پێچەوانەی…