.. پیاوەکە زوو دەچێتە سەر جێخەوەکەی، بەڵام خەوی لێ ناکەوێت. خۆی لول دەدات. سەرچەفەکە لە خۆیەوە دەئاڵێنێت. کەمێک دەخوێنێتەوە. چراکە دەکوژێنێتەوە بەڵام دیسان ناتوانێت بخەوێت. کاتژمێر سێی بەیانی هەڵدەستێت. لە دەرکەی ماڵی هاوڕێ و دراوسێکەی دەدات، دەردەدڵی لە لا دەکات و پێی دەڵێت کە خەوی لێ ناکەوێت. ڕێنمایی لێ وەردەگرێت. هاوڕێکەی پێشنیاری بۆ دەکات کە پیاسە بکات. ڕەنگە ماندوو ببێت. دواتر دەبێت کوپێک چای گەڵای زیرفۆن بخواتەوە و چراکە بکوژێنێتەوە. هەموو ئەم کارانە دەکات بەڵام دیسان خەوی لێ ناکەوێت. هەڵدەستێت، ئەمجارە دەچێت بۆ لای پزیشک. پزیشکەکەیش بە گشتی قسەکانی دەکات و پیاوەکە دیسانیش ناتوانێت بخەوێت. کاتژمێر شەشی بەیانی دەمانچەکەی پڕ دەکات و مێشکی هەڵدەتەکێنێت. پیاوەکە مردووە بەڵام هێشتا خەوی لێ نەکەوتووە. خەوزڕان زۆر کینەکێشە…!
ڤێرگیلیۆ پێنیێرا
بۆ فارسی ئەسەدوڵڵا ئیمرایی
بۆ کوردی تێکۆشەر خالید