چیرۆک نێت
ئاسمانی سوور ناوی کۆمەڵەچیرۆکێکی نوێی چیرۆک‌نووسی کورد، تێکۆشەر خالیدە، ئێستا لە ناوەند و کتێبفرۆشییەکانی هەرێمی کوردستان دەست دەکەوێت.
ئاسمانی سوور، شەش چیرۆکی پێکپێوەندن، تێکۆشەر خالید نووسیویەتی، بڵاوکەرەوەی کەپر چاپی کردووە و لە ڕێی ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەندەوە لە سلێمانی دابەش دەکرێت.
ئاسمانی سوور، دووه‌مین كۆمه‌ڵه چیرۆك و سێیەمین کتێبی چاپكراوی تێكۆشه‌ر خالید-ه، كتێبه‌كه شه‌ش چیرۆكی پێكپێوهندی له‌خۆ گرتووه، هه‌ر چیرۆكێك بابه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیه، به‌ڵام به ریزبه‌ند خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكه‌كان، وێنه‌یه‌كی گشتیی یهكچیرۆكیی ده‌به‌خشێت. سه‌رهاتی پیاوێك، كه له بنه‌ڕه‌تدا دژی جه‌نگه و له پاڵ ئومێد و بێئومێدیدا چیرۆكی خۆی و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی له سه‌ره‌تای چوونه ناو جه‌نگ تا گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌گێڕێته‌وه، ڕووداوه‌كانیش له ده‌وروبه‌ری كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كیی هێڵی گشتیی چیرۆكه‌كانه‌وه ڕوو ده‌ده‌ن.
تێکۆشەر خالید، هه‌ر چیرۆكێكی به ته‌كنیك و گێڕانه‌وه‌ی جیاوازتر له‌وی دیكه نووسیوە. شوێن و كه‌شی چیرۆكه‌كان جیاوازن و زمانی كاره‌كته‌ره‌كان له هه‌ناوی واقیعه‌وه هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه و نووسه‌ر له‌وێوه ساكارانه خه‌یاڵه‌كانیان له باره‌ی عه‌شق، جه‌نگ و ئاشتی ده‌خاته ڕوو. كۆی كاره‌كته‌ره‌كان، زۆربه‌یان هه‌ڵگری نه‌خۆشی یان جۆرێك له گرێی ده‌روونین، كه كولتوور و ژینگه و سرووشت به‌سه‌ری هێناون. ئه‌وان مرۆڤی هیوادار، تێكشكاو و نه‌خۆشن و به ئاسانی ده‌مرن و خۆیان ده‌ده‌ن به ده‌سته‌وه. پێده‌كه‌نن و گاڵته‌وگه‌پ ده‌كه‌ن و درۆ ده‌كه‌ن له پێناوی شاردنه‌وه‌ی گرێ و ڕاستیی تاڵی سه‌رده‌می جه‌نگ و ناخۆشیی. له شوێنێك، كه هیچ هیوایه‌ك نه‌ماوه، هیوا ده‌خوازن و له‌و شوێنه‌یش، كه ئومێد سه‌رده‌رده‌هێنێت، ئه‌وان ده‌كه‌ونه‌وه بیری ڕۆژگاره تاریكه‌كان. ئه‌وان مرۆڤی سه‌رده‌می جه‌نگ و تاریكترین ڕۆژەکانی ژیانیانن.
کتێبی کۆمەڵەچیرۆکی ئاسمانی سوور لەم شوێنانە دەست دەکەوێت