سه‌رهه‌نگ گوتی: ״دوێشه‌و هاتییه ئه‌م یه‌كه‌یه‌وه؟״سه‌رباز گوتی: ״به‌ڵێ قوربان!״
گوتی: ״سه‌ربازێكی ئهركناس و ڕازدار دێیه پێش چاو.״
گوتی: ״تكا ده‌كه‌م قوربان!״
گوتی: ״ڕاسپارده‌یه‌ك، كه پێیان دابووی، هه‌ڵوه‌شایه‌وه.״
گوتی: ״ڕاسپارده‌یه‌ك نه‌سپێردراوه قوربان! ته‌نیا ده‌بوو به ئێوەوە په‌یوه‌ست ببام.״
گوتی: ״ڕاسپاردهكهت كوشتنی من بوو، كه ئێستا من پێت ده‌ڵێم هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه. ئێستا دەبێت ئەو کارە بکەیت کە من دەیڵێم.״
گوتی: ״به‌ڵێ قوربان!״
گوتی: ״هه‌ر له‌م ڕێیه‌وه، كه هاتووی، ده‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ یه‌كه‌ی پێشووت. له زاری منه‌وه به ملازمەکەت ده‌ڵێی به منیش ڕێك ئه‌م فه‌رمانه‌یان داوە له باره‌ی تۆوه،
ده‌بێ له بیری گیانی خۆماندا بین. بڕیار نییه هیچكاممان زیندوو بمێنینه‌وه.״