یه‌نس كلیتگارد
له سویدییه‌وه: باران
زۆر له نووسه‌ره به‌ناوبانگه‌كان، ئه‌زموونی كاری خۆیان به نووسینی چیرۆك ده‌ستپێده‌كه‌ن. ئه‌مه ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه بێت كه هه‌ست ده‌كرێت كۆتاییهێنان له‌م ژانره‌دا زیاتر شیاوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ده‌كرێت بژارده‌كه ته‌واو دووربێت له‌م بیركردنه‌وه‌یه و بكه‌وێته سه‌ر هه‌ست و هه‌ڵبژاردنی نووسه‌ر له‌مه‌ڕ شێواز، زمان، تۆن و توانای دروستكردنی به‌سه‌رهاتی ئارهزووكێش. به هه‌رشێوه، گرنگ ئه‌وه‌یه بزانین چیرۆكنووسین هیچ كات مه‌شقكردن نییه بۆ نووسینی ڕۆمان، به‌ڵكوو هونه‌رێكی ته‌واو تایبه‌تی نووسینه. سه‌ره‌ڕای كوورتیی چیرۆك، نووسه‌ر ده‌توانێت به‌رهه‌مێك بنووسێت، هێنده‌ی ڕۆمانێكی درێژ سه‌رنجڕاكێش بێت، به‌ڵام به ده‌یه‌كی بوار و مه‌وداكه‌ی. ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی كه‌ڵك له سنووردارێتی وه‌ربگریت، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌یت زۆرترین بابه‌ت و ڕووداو بئاخنیته ناو یه‌ك چیرۆكه‌وه. هه‌ندێك نووسه‌ر به درێژایی ته‌مه‌نی كاریان، ته‌نها چیرۆك ده‌نووسن، وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵ (ئه‌لیس مۆنڕۆ) نموونه‌یه‌كی دره‌وشاوه‌یه له‌م بواره‌دا، هه‌رچه‌نده مۆنڕۆ خۆی ددان به‌وه‌دا ده‌نێت ئه‌و كه ته‌نها چیرۆكی نووسیووه، هه‌ڵبژاردنێكی به‌مه‌به‌ستی نه‌بووه. له چاوپێكه‌وتنێكیدا له بڵاوكراوه‌ی (The Atlantic)دا باس له‌وه ده‌كات چۆن ویستوویه‌تی ڕۆمان بنووسێت، به‌ڵام ده‌قه‌كه‌ی بووه‌ته چیرۆك:
‘’من تا ئێستاش بیرۆكه‌ی نووسینی ڕۆمانم بۆ دێت، ده‌ستیشیان پێده‌كه‌م، به‌ڵام بیرۆكه‌كان شتێكیان به‌سه‌ردا دێت و تێكده‌شكێن، ئه‌وجا بۆم ده‌رده‌كه‌وێت كه له ڕاستیدا ده‌مه‌وێت چی به كه‌ره‌سته‌كان بكه‌م، هه‌رگیز وا ده‌رناكه‌وێت بمه‌وێت ڕۆمانێكیان لێ دروست بكه‌م.’’
له‌م ڕێنماییانه‌ی خواره‌وه‌دا، هه‌وڵده‌ده‌ین به‌دوای ئه‌و خاڵانه‌دا بچین كه وا ده‌كه‌ن چیرۆك له گێڕانه‌وه‌ی تر جیابكه‌نه‌وه و ده‌روازه‌ی تایبه‌تی چیرۆكنووسینی خۆتت بۆ ئاوه‌ڵا بكه‌ن. لێره‌دا به پێشنیاری شێوازی كار ده‌ستپێده‌كه‌ین.
بیرۆكه و ئایدیا بدۆزه‌ره‌وه
بناغه‌ی هه‌ر شێوازێكی نووسین، هه‌بوونی
بیرۆكه‌یه‌كه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌خوازیت باسی لێوه بكه‌یت. بیرۆكه‌ی چیرۆك ده‌كرێت
له‌سه‌ر ملیۆنه‌ها جۆر بووه‌ستێت، ده‌شێت وه‌ك (مۆنڕۆ) ناخودئاگایانه میتۆدی
نووسینی چیرۆكه‌كانت به تێكشكانی بیرۆكه ڕۆمانییهكانت بدۆزرێته‌وه. خاڵێكی
كرداری و ئه‌رێیی چیرۆك له به‌رامبه‌ر ڕۆماندا، ئه‌وه‌یه ده‌توانیت به چیرۆك
چه‌ندین بیرۆكه‌ی جیاواز تاقیبكه‌یته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌ت زۆر گه‌وره
بكه‌یت. پاشان ده‌شێت له‌گه‌ڵ كاتدا چیرۆكه‌كان ببنه كۆبه‌رهه‌م، به‌ڵام ئه‌مه‌یان
پێویست ناكات له ئێستادا سه‌رنجی بخه‌ینه سه‌ر.
هه‌وڵبده كوورته‌ی بیرۆكه‌كه‌ت بكه‌یت به پرسیارێك كه بته‌وێت
لێیبتوێژیتهوه. بۆ نموونه، ئاوها ده‌ستپێبكه:
ــ چی ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر له فڕۆكه‌یه‌كدا،
له ته‌نیشت سه‌رۆك پارتێكی حوكمڕانه‌وه دابنیشم؟
ــ چی ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له
خه‌و هه‌ستم و قۆڵه‌كانم نه‌مابن؟
هه‌روه‌ها ده‌توانیت كار له‌سه‌ر هه‌ست
بكه‌یت، هه‌روه‌كچۆن ده‌توانیت ڕۆشنایی بخه‌یته سه‌ر بابه‌تێك و بیری جیاوازی له‌سه‌ر
بوروژێنیت، بۆ نموونه:
ــ ده‌مه‌وێت خوێنه‌ر له دۆخێك‌دا
بژی، هه‌ست بكات چۆنه ئه‌گه‌ر جێبهێڵرێت.
ــ ده‌مه‌وێت بیری خوێنه‌ر ده‌رباره‌ی
نه‌زۆكیی ئاروزوومهندانه بوروژێنم.
ئه‌گه‌ر تۆ بزانیت ده‌ته‌وێت چی بگه‌یه‌نیت، دۆزینه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی له‌بار بۆ شێوازپێدانی كاره‌كه‌ت ئاسانتر ده‌بێت. جیاوازی له نێوان نموونه‌كانی سه‌ره‌وه‌دا، ئه‌وه‌یه؛ ئه‌وانه‌ی ده‌رباره‌ی بارودۆخن، زیاتر كۆنكرێتن له‌باره‌ی كات و شوێن و كاره‌كته‌ره‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا، ئه‌وانه‌ی ده‌رباره‌ی هه‌ستن و بابهتیین، ده‌روازه‌ی فه‌لسه‌فی و بیركردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر به به‌شه ئهبستراكتهكهش ده‌ستپێبكه‌یت، له‌سه‌رت پێویسته بیهێنیته ئاستێكی كۆنكرێت و سنوورداره‌وه، به‌وه‌ی بزانیت كه‌ی و چۆن و له كوێ و بۆ كێی ده‌گێڕیته‌وه، كاتێك كار له فۆڕم و به‌رجه‌سته‌كردندا ده‌كه‌یت.
ئامۆژگاری: گرنگ نییه له چ ئاستێكدا ده‌ستده‌كه‌یت به گه‌ڕان به‌دوای بیرۆكه‌ی چیرۆكه‌كه‌تدا، ده‌شێت له هه‌موو بارێكدا ده‌ستپێكێكی جیاوازت هه‌بێت.
ڕێ به خۆت بده بتوێژیتهوه
كه بیرۆكه‌كه‌ت دۆزییه‌وه، كاتی
ئه‌وه‌یه لێتوێژینه‌وه بكه‌یت، واته، ده‌رباره‌ی بنووسیت. جوانی چیرۆك له‌وه‌دایه
كه ده‌كرێت هه‌ر جۆرێك بێت، به‌ڵام هه‌موو چیرۆكێك ده‌بێت سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاست و
كۆتایی هه‌بێت.
سه‌ره‌تا ــ شتێك ڕووده‌دات. (چی، كێ، كه‌ی؟)
ناوه‌ڕاست ــ ڕووداوه‌كه به‌رده‌وام
ده‌بێت و گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، كات ده‌ڕوات، كار له‌سه‌ر قووڵبوونه‌وه ده‌كرێت.
(چۆن؟)
كۆتایی ــ لێره‌دا ده‌بێت شتێك
گۆڕابێت. (چۆن و بۆچی؟)
گرنگ نییه چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك ده‌چیته پێشه‌وه، به‌ڵام گرنگه خۆت بزانیت بۆچی به‌و شێوازه ده‌چیته پێش كه دهقهكهتی له‌سه‌ر بنیات ده‌نێیت. سه‌ره‌تایه‌كی سه‌رنجكێش و كۆتاییه‌كی كارتێكه‌ر ئایدیاڵێكه هه‌موو نووسه‌رێك هه‌وڵی بۆ ده‌دات. به‌ڵام ده‌كرێت خوێندنه‌وه‌ی ده‌قێكی هاوڕه‌وت و هاوئاستیش هه‌مان جوانیی ببه‌خشێت. هه‌موو كاره‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سروشتی ڕیتم و لۆژیكی خودی چیرۆكه‌كه.
ئامۆژگاری: چیرۆك پێویستی به كوورته‌ی باس نییه بۆ ده‌ستپێكردن، له بیرۆكه‌كه‌ت بتوێژهرهوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی زۆر بیر له پلاندانانی درامی و هاوشێوه‌كانی بكه‌یته‌وه.
داوه‌كه زوو بگره
سه‌ره‌تای چیرۆك زۆر گرنگه. لێره‌وه
گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ خوێنه‌ر ده‌به‌سترێت، لێره‌وه خوێنه‌ر به كاتێكی كوورت ده‌زانێت
له چ دۆخ و ژینگه‌یه‌كدا خۆی ده‌بینێته‌وه، ده‌زانێت كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كان
كامانه‌ن و چیرۆكه‌كه له چ تافێكدایه و باس له چ دیدگایه‌ك ده‌كات. هه‌روه‌ها
خوێنه‌ر له به‌شی سه‌ره‌تاوه له شێواز و تۆنی نووسینی چیرۆكنووس تێده‌گات و
پێیان ئاشنا ده‌بێت. له چیرۆكدا، زۆر جار له سه‌ره‌تاوه، خوێنه‌ر فڕێده‌درێته
ناو جه‌رگه‌ی بهسهرهاتهكهوه، ئه‌مه له لاتیندا پێی ده‌وترێت (in medias res) به واتای ئه‌وه‌ی
چیرۆكه‌كه له ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌گێڕدرێته‌وه. بۆ نموونه ده‌كرێت ده‌قه‌كه به
كوورته وه‌ڵامێك یان به ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕووداوێك ده‌ستپێبكات كه له سه‌روه‌ختی
ڕوودانیدایه. ئه‌مه ڕاسته‌وخۆیه‌تی دروست ده‌كات و وا ده‌كات خوێنه‌ر زوو بچێته
ناو چیرۆكه‌كه‌وه.
ئامۆژگاری: سێ دێڕی سه‌ره‌تای چیرۆكێك بخوێنه‌ره‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بیت له خوێندنه‌وه. بیر له‌و تێگه‌یشتنه بكه‌ره‌وه كه سه‌باره‌ت به ته‌واوی چیرۆكه‌كه له‌لات گه‌ڵاڵه ده‌بێت. پاشان خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه ته‌واو بكه، بزانه ڕاستت مه‌زه‌نه كردووه!
له ناوه‌ڕاستدا قووڵبهرهوه
له ناوه‌ڕاستی چیرۆكه‌كه‌دا، له
بارودۆخه‌كه‌دا قووڵببهرهوه. زۆر كه‌س كاری زۆر له به‌شی سه‌ره‌تا و به‌شی
كۆتایی چیرۆكدا ده‌كات، به‌ڵام له ڕاستیدا به‌شی ناوه‌ڕاستیش به هه‌مان ئاست
پێویستی به گرنگیدانی پێویسته، چوونكه به‌شی ناوه‌ڕاسته كه ده‌بێت توێژینه‌وه‌ی
بیرۆكهكهتی تێدا گه‌شه پێبده‌یت، لێره‌دایه خوێنه‌ر به كاره‌كته‌ر و كێشه‌كانیان
ته‌واو ئاشنا ده‌بێت و تێده‌گات چۆن له گرفته‌كان ده‌كۆڵرێته‌وه، چۆن مامه‌ڵه‌ی
بابه‌ته‌كه ده‌كرێت. ئاخۆ ده‌قه‌كه بیرۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و ده‌یه‌وێت گه‌شه‌ی
پێبدات یاخود چیرۆكه‌كه ته‌نها هه‌ڵگری بیرهكهیه. زۆر به سانایی، له به‌شی
ناوه‌ڕاستدا، ناوك و جه‌سته‌ی چیرۆك داده‌مه‌زرێت و پێكه‌وه ده‌به‌سترێن.
ئامۆژگاری: دوای خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكێك، ده‌توانیت به ڕسته‌یه‌ك بڵێیت چیرۆكه‌كه باسی چی ده‌كرد؟ وه‌ڵامه‌كه‌ت ده‌شێت بۆ نموونه گوزارشت بكات له گرفته‌كان، چاره‌نووسی كاره‌كته‌ره‌كان، بیرۆكه یاخود بارودۆخه‌كان. وه‌ڵامدانه‌وه‌ت هه‌ر جۆرێك بێت، پێویسته به‌شی ناوه‌ڕاستی چیرۆك، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌مانه بێت.
كۆتایی سه‌ره‌تایه‌كی دیكه‌یه
له كۆتاییدا، وه‌ك باوه، سه‌ره‌داوه‌كان
پێگه‌وه گرێ ده‌درێن، گرفته‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و وا ده‌كرێت خوێنه‌ر له تێگه‌یشتندا
له‌نگه‌ربگرێت. زۆر جار ئامانج ئه‌وه‌یه خوێنه‌ر بگوازرێته‌وه بۆ دۆخێكی دیكه‌ی
ده‌روونی، جیا له‌وه‌ی له سه‌ره‌تای خوێندنه‌وه‌وه تێیكه‌وتبوو، به‌ڵام ده‌شتوانرێت
هه‌ستی خوێنه‌ر، به هه‌مان جۆر له به‌رده‌وامیدا بهێڵرێته‌وه. كۆتایی به‌رداشی
سه‌رانسه‌ریی گشتییه و زۆر جار ئێره‌یه بڕیار ده‌دات چیرۆكه‌كه له بیردا
بمێنێته‌وه یاخود نا. ڕێك وه‌ك دواتۆنی پارچه‌یه‌ك مۆسیقا، دێڕه‌كانی كۆتایی
چیرۆك ده‌توانێت بمانخاته دۆخێكی تایبه‌ته‌وه و زرنگانه‌وه‌یه‌ك بداته ژیانی
تایبه‌تمان. بۆیه كاری پێویست له‌م به‌شه‌شدا بكه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌قێك به‌رهه‌م
بهێنیت له ئاگایی خوێنه‌ردا بمێنێته‌وه.
بۆچوونێك هه‌یه ده‌ڵێت با چیرۆك به گرێیه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ته‌واو ببێت. زۆر كه‌س پێیوایه ئه‌ڵقه‌ی كۆتایی ده‌بێت زۆر سه‌رنجڕاكێش بێت، به‌ڵام ئه‌مه ده‌كرێت به ئاسانی بتخاته به‌ر فشار و زۆرلێكردنهوه. بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م خاڵه‌ت زۆر به سروشتیی بۆ ئه‌نجام نه‌درا، باشتره لێیگه‌ڕێیت.
ئامۆژگاری: بڕیاربده ده‌ته‌وێت خوێنه‌ر هه‌ست به‌چی بكات، كاتێك له خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌ت ته‌واو ده‌بێت. كه خۆت له نووسینی ته‌واو بوویت، چیرۆكه‌كه‌ت بده به یه‌كێك بیخوێنێته‌وه و داوای لێبكه پێت بڵێت، هه‌ستی به‌چی كرد. بزانه ئایا ئه‌وه‌یه كه تۆ كۆششت بۆ ده‌كرد؟
چیرۆك، كوورتهڕۆمان نییه
چیرۆك له فۆڕماتدا كوورته، به‌ڵام
ڕۆمانێكی په‌ستێنراو نییه. ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌یت چیرۆك به‌و شێوه‌یه بنووسیت، ئه‌وا
خۆت و خوێنه‌ریش نا‌ئومێد ده‌كه‌یت. زۆر به سانایی فریاناكهویت له ده لاپه‌ڕه‌یه‌كدا،
ئاراسته‌ی باس و كاراكته‌ره‌كان گه‌شه پێبده‌یت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له چه‌ند سه‌د
لاپه‌ڕه‌یه‌كدا ده‌كرێت. هه‌ربۆیه به‌ده‌گمه‌ن چیرۆكی داستانی و فرهكاراكتهری،
وه‌ك پێویست سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و مه‌ترسی نیوه‌ناچڵی ده‌كه‌وێته سه‌ر. وه‌ك
چیرۆكنووس پێویسته له ڕۆماننووس زیاتر دروستكه‌ر و كاریگه‌رتر بیت. پێویسته
خوێنه‌ر داوه‌ت و په‌لكێشی دونیای خۆت بكه‌یت، له ڕێگای ئه‌وه‌وه كه سه‌رنج بخه‌یته
سه‌ر هه‌ندێك ڕه‌هه‌ند. ده‌كرێت دیمه‌نێكی ئارهزووكێش به‌س بێت، یاخود ژینگه‌یه‌كی
سه‌رنجكێش، یاخود پاڵه‌وانێك یان بیرۆكه‌یه‌ك … به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه له‌و مه‌ودا
سنوورداركراوهدا پێشكه‌شی بكه‌یت كه به‌ده‌ستته‌وه‌یه.
ئامۆژگاری: گوڵبژێری ژماره‌ی كاره‌كته‌ر و سه‌ره‌داوی گێڕانهوهكانت بكه. بزانه چی ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر به درێژایی چیرۆكه‌كه خۆت به یه‌ك بارودۆخه‌وه پابه‌ند بكه‌یت.
فاكته: چیرۆكی جۆراوجۆر
چیرۆكی كلاسیكی ــ چیرۆكێكی ڕوونه،
زۆر جار كه‌سی سێیه‌م ده‌یگێڕێته‌وه، كۆتاییه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراوی هه‌یه.
چیرۆكی (پێسته)ی یه‌ڵمار سوێدهربێرگ و چیرۆكی (خشڵ)ی موپاسان، نموونه‌ی ئه‌م
جۆره‌ن.
دیمه‌نی پشتبه‌ستوو به په‌یوه‌ندی ــ له بارودۆخێكی درامیدا به‌كاردێت، له شوێنێكی ئاشكرادا، له‌گه‌ڵ گۆڕانی كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كیدا. چیرۆكی (بێسرته)ی تۆڤی جانسسۆن و چیرۆكی (ئاهه‌نگی بێستان)ی كاسرین مانسفێڵد، نموونه‌ی ئه‌م جۆره‌ن.
به‌شی بارودۆخی بنیادنه‌ر ــ گرتنی دۆخێكه وه‌ك جهرهیانێك له كاتدا، وه جێهێشتنی خوێنه‌ره له هه‌ستێكی تایبه‌تدا. چیرۆكی (خانمێك له‌گه‌ڵ سه‌گێك)ی ئه‌نتوان چیخۆف، نموونه‌ی ئه‌م جۆره‌یه له چیرۆك.
كاره‌كته‌ری به‌توانا ــ لێره‌دا سه‌نگ ده‌كه‌وێته سه‌ر وه‌سفكردنی پاڵه‌وانه‌كان و بارودۆخی ده‌روونییان. چیرۆكی (چه‌و)ی ئه‌لیس مۆنڕۆ، نموونه‌ی ئه‌م جۆره‌یه له چیرۆك.
پشتبه‌ستوو به بیرۆكه، یان خه‌یاڵی ــ له‌سه‌ر بارودۆخێك، تاقیكردنه‌وه‌ی بیرێك یاخود له‌سه‌ر گریمانه‌یه‌كی سه‌یر بنیاد ده‌نرێت. (كتێبخانه‌كه‌ی بابل)ی جۆرج لویس بۆرخێس نموونه‌ی ئه‌م جۆره‌یه له چیرۆك.
ستاتستیكی یاخود ئاماری ــ زمانێكی لاسار تێیدا به‌كاردێت، كه ده‌بێته به‌شێكی گرنگ له چیرۆكه‌كه. (كه‌لاوه خڕه‌كان)ی ستینا ستۆرس نموونه‌ی ئه‌م جۆره‌یه له چیرۆك.
چركه‌ساتی ڕاستی وه‌فادار ــ وه‌سفی ڕاستییه‌ك ده‌كات كه نزیكه له حه‌قیقه‌تی ڕۆژانه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه و هه‌موو ئه‌وه‌ی له ژێرخانهكهدا ده‌گوزه‌رێت، به‌بێ نه‌خشكاری. چیرۆكی (قاته جل)ی نینی هۆڵمكڤیست و بڕێك كاری ڕایمۆند كارڤێرس له كۆچیرۆكی (كوورته ڕێگاكان)دا نموونه‌ی له‌م جۆره‌ن له چیرۆك.
دیالۆگئامێز ــ هه‌ندێك جار ده‌كرێت چیرۆكێك بنووسیت كه ته‌نها له دیالۆگ پێكبێت. چیرۆكی (چیا وه‌كوو فیلی سپی)ی ئهڕنست هه‌مینگوای، نموونه‌یه‌كه له‌م جۆره‌ی چیرۆك.
پڕخهیاڵی ــ ده‌چێته ناو جیهانێكی تایبه‌ت به خۆوه، به ڕه‌وش و چینی خۆییه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، زۆر جار درامایه‌كی مرۆڤدۆستانه له بناغه‌یدا بوونی هه‌یه. چیرۆكی (هه‌موو هاوین له ڕۆژێكدا)ی ڕای بڕادبوری، نموونه‌ی ئه‌م جۆره چیرۆكه‌یه.
ڕیالیستی ئه‌فسووناوی ــ له واقیعدا خۆی ده‌نوێنێت، ده‌كرێ ڕووداوه‌كانی له لادێیه‌كدا، له سه‌رده‌مێكی كۆنی دیارینه‌كراودا ڕووبدات، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی هه‌ڵگری سیحرێكه كه له لایه‌ن كاره‌كته‌ره‌كانه‌وه به سروشتی ده‌نوێنرێت. چیرۆكێكی سه‌لما لاگه‌رلۆف ده‌رباره‌ی ساوایه‌كی جادوگه‌ری گۆڕدراو و چیرۆكی (دوو وشه)ی ئیسابێل ئالێند، نموونه‌ی ئه‌م جۆره چیرۆكهن.
چیرۆكی ترسناك ــ ڕه‌نگه زۆر سه‌یر نه‌بێت، كه به‌سه‌رهاتی ترسناك، بۆ چیرۆك زۆر گونجاو بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی توانای جێهێشتنی له‌رزیان هه‌یه، تا ماوه‌ی زۆر له‌دوای خوێندنه‌وه‌یان. چیرۆكی (یانسیب)ی شیرلی جاكسسۆن و چیرۆكی (دیواره كاغهزینهكان)ی جوهان لیندكڤیست، دوو نموونه‌ی چیرۆكی ترسناك و مۆدێرنی سویدین. سه‌باره‌ت به چیرۆكی ترسناكی كلاسیكیش، كاره‌كانی ئێدگار ئالان پۆی و لۆڤێكرافت، له نموونه‌ی باڵای ئه‌م جۆره چیرۆكهن.
زوومكردن
توانای گه‌یاندنی تایبه‌تمه‌ندییه‌تی
و وردییهتی دیمه‌ن، به‌شێكی گرنگه له هونه‌ری چیرۆكنووسیدا. چ ورده‌كارییه‌كی
دانسكه و بێهاوتا هه‌یه، كه بتوانێت هه‌ڵگری به‌سه‌رهاته‌كه و به‌رگی زمانه‌كه
بێت. زاراوه‌یه‌ك، بابه‌تێك، ژێده‌ر و ئاماژه‌ی كاتێك؟
ستینا ستوری چیرۆكنووس، نموونه‌ی نووسه‌رێكه، له گێڕانه‌وه‌دا، به ئه‌ندازه‌ی خه‌یاڵیی، به تێكه‌ڵكردنی لاسارانه‌ی ژینگه و وشه، دونیایه‌كی تایبه‌تی زمانی بۆ خۆی خوڵقاندووه. له بڵاوكراوه‌ی (Skriva جونی ٢٠١٥)دا، باس له‌وه ده‌كات، چۆن سه‌رچاوه‌كانی له هه‌ندێك زاراوه‌ی خۆرئاواییه‌وه وه‌رده‌گرێت:
‘’ئه‌و قهمهرهكۆنژهنگینهی هه‌مانبوو، ناوی وا بوو. وه ئه‌و په‌رده شینانه‌ی ناویان پهردهشین بوو. ئه‌وكات وشه، زۆری له خۆیدا هه‌ڵگرتبوو. ئه‌مانه هه‌ست و وێنه و تام و یاده‌وه‌ری و به‌سه‌رهاتیش خهبهردهكهنهوه. زۆر له‌و زمانه‌ی كه له كتێبه‌كه‌مدا به‌كارمهێناوه، له‌وێوه سهرچاویگرتووه.’’
ورده‌كاری و ئاودامانی زمان له چیرۆكدا، به‌هۆی چڕكردنهوهوه، ده‌توانێت زیاتر له گێڕانه‌وه‌یه‌كی دورودرێژ، مانای قووڵتر بداته كاره‌كه. به‌م چڕكردنهوهیه ده‌كرێت بچیته ناو بارودۆخێك، ژینگه‌یه‌ك، دونیای كاره‌كته‌رێك و لێی ده‌ربچیت، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات بزانیت پێشتر چی ڕوویداوه، یان دواتر چی ڕووده‌دات. بۆیه هه‌ندێك جار، پێویسته زۆر شت به كه‌مترین وشه ده‌رببڕیت.
ئامۆژگاری: بیربكه‌ره‌وه له‌وه‌ی چی دانسكهیه بۆ ئه‌وه‌ی تۆ ده‌ته‌وێت بیگێڕیته‌وه. ئایا ده‌كرێت له ژینگه‌یه‌كدا بیبینیته‌وه كه پێشتر پێی ئاشنا بوویت، یان ده‌بێت بۆ ژینگه‌یه‌كی تایبه‌ت بگه‌ڕێیت بۆی؟
تاقیكردنه‌وه
چیرۆك زیاتر گێڕانه‌وه‌یه‌كی په‌خشانی
كوورته. پێناسه‌كردنی به درێژییه‌كی زیاتر، دژواره، چوونكه كه‌ی به‌ڕاستی
چیرۆك ده‌بێته ڕۆمان؟ وه ئایا ئه‌مه هیچ ڕۆڵ ده‌بینێت؟ ڕیزبه‌ندكردنی
كاتیگۆرییه‌كان كاری نووسه‌ر نییه، به‌ڵكوو كاری كتێبخانه و چاپخانه و ڕهخنهگرهكانه.
ئه‌وه‌ی كاری تۆیه، ئه‌وه‌یه ده‌قی سه‌رنجڕاكێش و پڕگوزارشت بنووسیت. فۆڕمی
كوورتی و درێژیی چیرۆك، له‌باره بۆ توێژینه‌وه له‌و بیرۆكانه‌ی كه بۆ خوێندنه‌وه‌ی
درێژ ده‌ست ناده‌ن، به‌ڵام بۆ خستنه‌به‌رباس زۆر بیروروژێنهر و كاریگه‌رن. چیرۆك
ده‌كرێت شێوازێكی یاریده‌ده‌ریش بێت بۆ هاندانی خوێنه‌ر به ئاشناكردنی به
زمانێكی داهێنه‌رانه، زمانێك كه خوێندنه‌وه‌ی به ڕۆمان زۆر قورس ده‌بێت، له
به‌رامبه‌ردا به چیرۆك ده‌بێته مروارییه‌كی دره‌وشاوه. لێره‌دا خوێنه‌ر حه‌وسه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره زمانه جیاوازه زیاتر ده‌بێت، چوون ده‌زانێت پاش چه‌ند پهڕهیهكیتر
ته‌واو ده‌بێت.
چیرۆكنووسی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك چیللی و هاوڵاتی سوید، ئالێجاندرۆ وێنگهرس، له هه‌ندێك چیرۆكیدا، له كۆچیرۆكی (بۆ شانازی ئێمه)دا، زمانێكی تایبه‌ت به‌خۆی به‌كارده‌هێنێت، ئه‌و پیتی گه‌وره و بچووك تێكه‌ڵده‌كات و به مه‌به‌ست هه‌ندێ وشه به ڕێنووسی هه‌ڵه ده‌نووسێت و به ده‌ربڕینی كۆڵانی ده‌دوێت … هه‌وڵه‌كه‌ی جوان و سه‌ركه‌وتوو ده‌رچووه، شێوازه‌كه‌ی یاریده‌ده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی له‌بیردا بمێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها سیسیلیا داڤیدسسۆن، یه‌كێكیتره له‌و چیرۆكنووسه سه‌ركه‌وتووانه‌ی له‌م ساڵانه‌دا ده‌ركه‌وتوون. ئه‌و له چاوپێكه‌وتنێكیدا له ڕۆژنامه‌ی (DN)دا به‌رگری له‌وه ده‌كات كه وه‌ك چیرۆكنووس سه‌رسه‌خت و دژوار بێت:
‘’هیچ خۆش نییه هه‌موو شت ئاشكرا و ڕوون بێت و خوێنه‌ر هه‌میشه ددانپێدانراوبێت. من ده‌مه‌وێت شتێك بنووسم كه ئاسان لێی حاڵی نه‌بیت، ئه‌گه‌رنا تاقه‌تم ده‌چێت.’’
یه‌كێك له خاڵه ئه‌رێییه‌كانی چیرۆكنووسین، ئه‌وه‌یه كه بوار و ئازادی تاقیكاریت هه‌یه و گونجاوه تیایدا سه‌رسه‌خت و گیر بیت.
ئامۆژگاری: تاقیبكه‌ره‌وه چیرۆكێك بنووسیت، تیایدا ڕه‌گه‌زی كاره‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كه به نادیاری بمێنێته‌وه، هیچ ئاماژه‌یه‌ك مه‌ده به نێرێتی و مێیه‌تی له گوزارشت و نووسیندا.
فاكته: چی چیرۆك له حیكایه‌ت جیاده‌كاته‌وه؟
چیرۆك وه‌ك فۆڕمێكی هونه‌ری، یه‌كڕاست
له ده‌قی نووسراوی ئه‌ده‌بییه‌وه گه‌شه‌ی كردووه، له كاتێكدا حیكایه‌ت نه‌ریتێكی
زاره‌كی بووه و پاشان نووسراوه‌ته‌وه. حیكایه‌ت زیاتر سروشتێكی پێشبینیكراوی هه‌یه،
به گشتی بۆ ده‌می ڕابردوون، به ده‌ستووری (جارێك له جاران …) به زمانێكی ئاسان
ده‌بێژرێن و له‌لایه‌ن چیرۆكخوانی هه‌مووشتزانه‌وه ده‌گێڕدرێنه‌وه. زۆر جاریش
شێوازێك تێیدا به‌كاردێت كه پاڵه‌وانێك ناكۆكی نێوان به‌د و باش چاره‌سه‌ر ده‌كات،
وه‌ك ئه‌وه‌ی (شازاده‌كه ڕزگار ده‌كات و ئه‌ژدیهاكه ده‌كوژێت.) به‌ڵام چیرۆك؛ به‌سه‌رهاتی
ده‌ره‌كی و ناوه‌كی هه‌یه. كاره‌كته‌ره‌كانی قووڵن. ئازادی زیاتری له شێوازی
گێڕانه‌وه و ڕیتم و ستروكتوردا هه‌یه و زمانی پێشكه‌وتووی تێدا به‌كاردێت.
خۆت سنوورداربكه
ڕه‌نگه سنوورداركردن به وشه‌یه‌كی
ناخۆش و نه‌رێیی بێته به‌ر گوێ، به‌ڵام زۆرجار باشترین هاوڕێی نووسه‌ره. پابه‌ندبوون
به بابه‌ت و شێواز و درێژیی دیاریكراوه‌وه، ده‌كرێت ئازادی ته‌واوت بداتێ و
زرنگی و داهێنه‌ریت بخاته جۆش‌وخرۆش. تاقیبكه‌ره‌وه، به وازهێنان له خه‌یاڵ،
له جۆره ژانرێكدا بنووسه كه به تۆ نائاشنا بێت. ڕه‌نگه بۆت ده‌ربكه‌وێت نووسه‌رێكی
ترسناك له‌ناو تۆدا، چاوه‌ڕێی ده‌رچوون بووه!
ده‌كرێت سنوورداركردنی چیرۆكێك ئه‌وه بێت كه به‌پێی ڕووانگه‌یه‌كی نائاسایی بنووسرێت یان ته‌نها له دیالۆگ، له مۆنۆلۆگ یان له یه‌ك دیمه‌ن پێكبێت. وه‌ك نووسه‌ر، به ته‌كنیكی گێڕانه‌وه‌ی تایبه‌ت، له ڕێگای ئه‌م چوارچێوانه‌وه، ده‌توانیت مه‌شق به دیقه‌ت و وریاییت بكه‌یت.
ئامۆژگاری: هه‌وڵبده كوورتترین چیرۆك بنووسیت، سه‌رنج بده، ئایا ده‌كرێت پڕمانا بێت؟
گرنگه بخوێنیته‌وه
زۆر چیرۆك ده‌نووسرێت، به‌ڵام لای
كتێبخانه و چاپخانه‌كان كه‌میان ده‌چنه لیستی فرۆشراوهكانهوه. ئه‌مه ئه‌و
پرسیاره دروست ده‌كات؛ ئایا ئه‌وانه‌ی چیرۆك ده‌نووسن له‌وانه زیاترن كه ده‌یخوێننه‌وه؟
وه‌ك نووسه‌ر، باشترین كردار بۆ حاڵی‌بوون له‌مه، به‌دواداچوونی ئه‌وه‌یه كه
بزانیت دروستترین ڕێگای ئه‌وانیتر چییه كه ده‌یگرنه‌به‌ر. وه‌ك ستێفن كینگیش ده‌ڵێت؛
ئه‌گه‌ر كاتت نییه بخوێنیته‌وه، ئه‌وا كات یان (ئامراز)یشت نییه بنووسیت.
بڕوانه لیستی باشترین چیرۆكه‌كان، بزانه له چ بارودۆخ و چ زمان و چ هه‌ستێكی بزوێنه‌ر و چ ڕیتمێك پێكهاتوون، بزانه چ ته‌كنیكێكی گێڕانه‌وه به‌كارهێنراوه بۆیان. ئایا زۆر هه‌ستیار و پوختن یان له ڕسته‌ی دورودرێژ و ڕوونكردنه‌وه‌ی زۆر پێكهاتوون؟ دونیای ڕووداوه‌كانیان چییه؟ چ جۆره كاره‌كته‌رێكیان هه‌یه؟ بۆ بهرزكرردنهوهی توانای خۆت، وه‌ك مه‌شق و ڕاهێنان، هه‌رگیز سڵ له لاساییكردنه‌وه‌ی نموونهباڵاكانت مه‌كه‌ره‌وه.
ئامۆژگاری: چیرۆكنووسێك هه‌ڵبژێره كه تۆ ئاره‌زووی خوێندنه‌وه‌ی كاره‌كانی ده‌كه‌یت. پاشان هه‌وڵبده چیرۆكێك به هه‌ناسه‌ی ئه‌و بنووسیت.
فاكته: پێشبڕكێی چیرۆك ئه‌زموون بكه
یه‌كێك له باشترین ڕێگاكان بۆ به‌ره‌وپێشچوونی
توانای چیرۆكنووسی، ئه‌وه‌یه ئه‌زموونی پێشبڕكێی چیرۆك بكه‌یت. له‌و جۆره
كێبڕكێیانهدا، زۆر جار بابه‌ت و كوورتی و درێژیی ده‌ق دیاری ده‌كرێت، وه له پێش
هه‌موو شتێكیشه‌وه كاتێك بۆ ته‌واوكردن و ئاماده‌بوونی چیرۆكه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
هه‌وه‌ها شانسی ئه‌وه وه‌رده‌گریت كه به‌رهه‌مه‌كه‌ت بڵاوببێته‌وه و بگاته
زۆرترین خوێنه‌ر. له‌م كێبڕكێیانهدا زۆرجار ده‌كه‌ویته مونافه‌سه‌ی گه‌وره‌وه،
بۆیه، لێره‌دا، ده ئامۆژگاری بۆ به‌رده‌وامبوون و به‌ره‌وپێشچوونت له پڕۆسه‌كه‌دا،
ده‌خه‌ینه ڕوو:
پابه‌ندبه به‌و شێوازه‌وه كه لێتداواكراو ــ ناردنی تێكستی درێژتر له‌وه‌ی كه داواكراوه و به‌كارهێنانه‌وه‌ی ده‌قی كۆن كه په‌یوه‌ندی به بابه‌ته‌كه‌وه نییه، نه‌زانانه‌یه و هیچ ده‌سته‌ی دادوه‌رێك دڵخۆش ناكات.
بژارده‌ی سه‌ره‌تا بكه ــ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به خێرایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به‌رداشی یه‌كه‌م، خوێندنه‌وه‌ی دادوه‌ران ڕه‌نگ ده‌كات، بۆیه پێویسته به دێڕه‌كانی سه‌ره‌تا په‌لكێشیان بكه‌یت.
بزانه ده‌ته‌وێت چی بگێڕیته‌وه ــ ئه‌گه‌ر خۆت نه‌زانیت چیرۆكه‌كه‌ت باس له چی ده‌كات، كهسێكیتر بۆ ئه‌مه بزانێت؟ دادوه‌ر خوێنه‌ری ڕاهاتووه، چاوی له‌سه‌ر نادیاره‌كانه.
دیمه‌ن و بیرۆكه‌ی ڕوون به‌كاربهێنه ــ به‌ستنه‌وه‌ی دیمه‌نێكی كۆنكرێت به جێگایه‌كه‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندنی دادوه‌ر ئاسان ده‌كات و وا ده‌كات چیرۆكه‌كه له‌بیریدا بمێنێته‌وه. خۆت له‌و مۆنۆلۆگ و بیرانه به‌دووربگره كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا پێكنایهنهوه.
مرۆڤ له گۆشت و خوێن دروستبكه ــ هه‌وڵبده دانیشتوانی زیندووی وا نیشته‌جێی چیرۆكه‌كه‌ت بكه‌یت، كه به زمان و ده‌ربڕینی تایبه‌تیاندا بناسرێنه‌وه.
له‌مسه‌ی شۆخییهك به‌شی زۆر ده‌كات ــ بوونی گاڵته و شۆخی له
چیرۆكدا، مانای ئه‌وه نییه ده‌قه‌كه قورسایی كه‌مه و جدی نییه. له كێبڕكێی
چیرۆكدا، زۆربه‌ی پیتاكهكان جدین، بۆیه ئه‌مه به‌ختی ده‌ركه‌وتنت زیاد ده‌كات.
تا كۆتایی خوێنه‌ر بهێڵه‌ره‌وه ــ
شێوازه‌كه‌ت هه‌ر جۆرێك بێت، له كێبڕكێدا پێویسته تا كۆتایی خوێنه‌ر له‌گه‌ڵ خۆت
ببه‌یت. فێڵه‌كه ئه‌وه‌یه ورده ورده شته‌كان ئاشكرا بكه‌یت و وابێت ئه‌وه‌ی له
پشت دهقهكهوهیه خوێنه‌ر زیاتر چالاك بكات، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌موو شت ڕێك سه‌راوژێر
بگێڕیته‌وه.
با كۆتایی شتێك لای خوێنه‌ر جێبهێڵێت ــ زۆرجار له كۆتاییدا، هه‌ست ده‌كرێت چیرۆكه‌كه له قووڵاییدا باس له شتێك ده‌كات، بۆیه وه‌ها كار له ڕسته‌كانی كۆتاییدا بكه كه له‌گه‌ڵ ناوهڕۆك و گشتیدا باش پێكبێته‌وه و تۆنی دروستی تێدا به‌كاربهێنه.
ڕێزمانی دروست، یاریده‌ده‌ر ده‌بێت ــ به‌ر له ناردنی چیرۆكه‌كه‌ت، له كه‌سێك داوا بكه بیخوێنێته‌وه. دیاره هه‌ر ده‌قێك هه‌ڵه‌ی ئاشكرا و ڕسته‌ی ناڕاستی زۆری تێدابێت و ناته‌واوی ڕێزمانیی، تێگه‌یشتنی ئاسته‌م كردبێت، هه‌ر زوو ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه.
بیرت بێت، ده‌سته‌ی دادوه‌ران له مرۆڤ پێكدێت ــ دادوه‌ر ده‌بێت له كاتێكی كه‌مدا، زۆر ده‌ق بخوێنێته‌وه، ئه‌گه‌رچی خوێنه‌ری ڕاهاتووش بن، هه‌ر ناكرێت وه‌ك سه‌ره‌تا، له خوێندنه‌وه‌یه‌كی خێرا زیاتریان لێ چاوه‌ڕێ بكه‌یت. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له پێشبڕكێكه‌دا به‌ره‌وپێش بچیت، وا بكه بۆیان ئاسان بكه‌یت كه زوو حه‌ز له كاره‌كه‌ت بكه‌ن.
سه‌رچاوه: Tidningenskriva