بە چاوپۆشین لە گفتوگۆی دووروودرێژی پرسیاری ئەوەی ئاخۆ جیاکردنەوەی ئەدەبیاتی گەنج و پیر، نەوەی کۆن و نوێ درووستە یان نا، بەڵام میللەتان، نەوە دوای نەوە نووسەر بەرهەم دەهێنن، ئەم نووسەرانە وەک چۆن لە بیرکردنەوە و نووسینیاندا جیاوازن، ئاواش قۆناغەکانی نووسینیان جیاوازە.
بەشی فەرهەنگی ئاژانس لە تەوەرەیەکی تایبەتدا بەشێک لە چیرۆکنووسە گەنجەکان لەسەر پرسی شووناس، خەسڵەت و تایبەتمەندییەکانیان و خاڵە جیاکەرەوەکانیان لە نەوەی پێش خۆیان سەبارەت بە ״چیرۆک״ دەدوێنێت. لەم گفتوگۆیەدا، سوارە نەجمەدین، چیرۆک‌نووس، وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە.
پرسیار: چۆن دەتوانین خەسڵەتەکانی چیرۆکی ئەم نەوە نوێیە دیاری بکەین، ئایا ئەم نەوەیە گەیشتوونە شوێنێک لە چیرۆکنووسین کە توانیبێتیان بە هەندێ خەسڵەتی گشتیی هاوبەش بناسرێنەوە؟
سوارە نەجمەدین: بۆ چیرۆكنووس له هه‌موو شت گرنگتر ئه‌وه‌یه فۆڕمی خۆی بناسێنێت و پێی بناسرێته‌وه، كاتێك ده‌وترێت كه‌سێك بۆرخێسی ده‌نووسێت ئیدی ئه‌وه مۆدێلێكه بۆ خۆی، یان ده‌وترێت فۆڕمی موپاسان، یان كافكا له ناوه‌وه بووه به ده‌سته‌واژه (كافكایی)، به دڵنیاییه‌وه چیرۆكه‌كانی بۆكۆفسكی ناویشی پێوه نه‌بێت ده‌یناسیته‌وه، یان چیرۆكنووسێكی كورد تۆزێك به بێشه‌رمی بنووسێت پێی ده‌ڵێین فۆڕمی بۆكۆفسكیی هه‌یه، هه‌رچه‌ند بۆم ده‌رنه‌بڕدرا به‌ڵام به‌مه ده‌مه‌وێت بڵێم فۆڕم یان خه‌سڵه‌ت چه‌ند گرنگه، له ئه‌ده‌بی خۆشمان‌دا ده‌كرێت بڵێین عه‌تا محه‌مه‌د و تا ڕاده‌یه‌ك ئارام كاكه‌ی فه‌لاح و كاروان كاكه‌سوور كاریان له‌سه‌ر فۆڕمێكی تایبه‌ت به خۆیان كردووه، به‌ڵام ئه‌مانه له‌سه‌ر ئاستی تاكن، تۆ پرسیاره‌كه‌ت له باره‌ی خه‌سڵه‌تی گشتیی ئه‌م نه‌وه نوێیه‌یه، من وای نابینم ته‌نانه‌ت نه‌وه‌ی پێشووتریش توانیبێتی ئه‌و خه‌سڵه‌ته گشتییه درووست بكات، چۆن ده‌بێت بپرسین ئایا چیرۆكی كوردی به چ خهسڵهتێكدا ده‌ناسرێته‌وه؟ یان خه‌سڵه‌ته‌كانی چیرۆكی كوردی چین؟ هه‌رچه‌ند ئه‌مه تا ڕاده‌یه‌ك بۆ چیرۆكی بیانیش هه‌مان شته، ئایا چیرۆكی فارسی شتێك هه‌یه پێی بناسرێته‌وه؟ چیرۆكی عه‌ره‌بی، توركی، ئینگلیزی؟ ئه‌گه‌ر زمان و جوگرافیا و كولتوور له چیرۆك بكه‌ینه ده‌ره‌وه ئایا به چیدا خه‌سڵه‌تی چیرۆكی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بناسینه‌وه؟ به‌ڵام ئه‌و زمانه زیندوانه له ڕێگه‌ی چیرۆكنووسی به تواناوه ناسنامه‌یه‌كیان بۆ چیرۆكی زمانه‌كه‌یان درووست كردووه، چۆن؟ ئه‌وه ماركیزه ناسنامه بۆ زمانی ئیسپانی و كۆڵۆمبیاش درووست كرد، عه‌زیز نه‌سین دێت تورك ده‌كات به خاوه‌نی فۆڕمێك له چیرۆك، واته ده‌كرێت بڵێین چیرۆك ده‌توانێت ببێته فۆڕمێك بۆ زمان، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه. واته ده‌كرێت بڵێین نووسه‌ر شوناس بۆ زمان درووست ده‌كات، یان ده‌قێكی نه‌مر شووناس بۆ زمان و نه‌ته‌وه درووست ده‌كات، گه‌ر نووسه‌ری گه‌وره به زمانێك نه‌نووسێت به‌های ئه‌و زمانه چییه؟ بۆ ئه‌وه‌ی بمانه‌وێت شووناس بۆ زمانی كوردی درووست بكه‌ین، ده‌بێت ده‌قی نه‌مری پێ بنووسین، ده‌بێت ده‌قێكی پێ بنووسین كه وه‌رگێڕ خۆی فێری كوردی بكات و له زمانی یه‌كه‌مه‌وه ئه‌و ده‌قه ببینێت، مه‌خابن ئێمه تاكو ئێستا ئه‌و ده‌قه نه‌مرانه‌مان نییه كه بتوانن شووناس درووست بكه‌ن.
له‌باره‌ی چیرۆكی ئه‌م نه‌وه‌یه‌وه ده‌كرێت به نه‌وه‌ی دونیابینی له شاشه‌وه ناوی به‌رین، چۆن ئه‌م نه‌وه‌یه له ڕێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیاوه به پێشكه‌وتنه‌كانی دنیا ئاشنا بووه، ئه‌مه‌ش له بواری چیرۆكدا نه‌ك هه‌ر فۆڕمێكی بۆ درووست نه‌كردووه، بگره به پێچه‌وانه‌وه شهپڕێوێكی درووست كردووه، كه ده‌كرێت پێی بووترێت پاشاگه‌ردانی، به‌و پێیه‌ی به بێ قوڵبوونه‌وه له چیرۆكی بیانی یان به بێ پاشخانێكی شایسته فۆڕمێكی نوێ ده‌هێننه ناو چیرۆكی كوردییه‌وه، كه نه به ته‌واوه‌تی فۆڕمه بیانییهكهیه نه فۆڕمێكی كوردیی نوێیه، هه‌ڵبه‌ت ناكرێت ئاماژه به‌وه نه‌كرێت ئه‌م نه‌وه‌یه خاوه‌نی چه‌ندین چیرۆكی زۆر باشن، چه‌ند چیرۆكنووسێك له‌م نهوهیهدان كه ده‌كرێت به بێ دوودڵی به چیرۆكنووسیان بزانیت. به‌ڵام خه‌سڵه‌تێكی هاوبه‌ش كۆیان ناكاته‌وه، بگره هه‌ر یه‌كه و به فۆڕمێكی جیاواز ده‌نووسێت، كه سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌یان ده‌چێته‌وه بۆ چیرۆكی بیانی و هه‌ندێ كات چیرۆكی عه‌ره‌بی و فارسی.
پرسیار: چیرۆکی کوردیی ئێستا لە دیوە باو و کلاسیکییەکەی وەڕسووڕاوە، تەکنیکی گێڕانەوەی چیرۆک، زمان، خەیاڵ و بابەت گەشەی سەندووە؟
سوارە نەجمەدین: چیرۆكی كوردی به‌و پێیه‌ی به به‌راورد به چیرۆكنووسانی جیهان، دره‌نگ له دایك بوو، دواتریش له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا قۆناغه‌كانی زۆر به خێرایی بڕی، به جۆرێ: ده‌توانین بڵێین هیچ كام له قۆناغه‌كان مافی ته‌واوه‌تیی خۆیان وه‌رنه‌گرت، به نموونه كام چیرۆكنووسانه ده‌خه‌یته قۆناغی كلاسیكه‌وه؟ یان به واتایه‌كی تر ئه‌و قۆناغه زۆرانه‌ی له چیرۆكی بیانی‌دا هه‌یه له چیرۆكی كوردیدا به ڕوونی به‌دی ناكرێت، به‌ڵام ده‌كرێت بڵێین ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا كرچوكاڵ نییه، ئێمه ئێستا له قۆناغی نوێگه‌ریی چیرۆكداین، دوو نه‌وه پێش ئێمه به كاریگه‌ریی چیرۆكی عه‌ره‌بی و فارسی بناغه‌ی نوێگه‌رییان بۆ داناین، نه‌وه‌ی پێش ئێمه به هۆی كۆچ و په‌ناهه‌نده‌یی له وڵاتانی ئه‌ورپایی و هه‌ڵهاتن له نیشتیمانه‌وه تێكهڵهیهكیان له چیرۆكی زمانه جیاوازه‌كان هێنایه‌وه، ئه‌م نه‌وه نوێیه‌ش به پاڵپشتیی ئه‌و كرانه‌وه گهوهرهیەی له ڕێگه‌ی زمان و ته‌كنه‌لۆژیاوه ده‌ستی كه‌وتووه، ئاشنای فۆڕمی نوێی چیرۆكنووسینه، بۆیه وای ده‌بینم له ئێستادا هه‌وڵی زۆر جددی هه‌یه بۆ هێنانی ته‌كنیك و بابه‌ت و گێڕانه‌وه و فانتازیا و هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانی دیكه بۆ ناو چیرۆكی كوردی.
پرسیار: تۆ وەک چیرۆکنووسێک، لە نووسینی چیرۆکدا چ شتێک زیاتر ڕاتدەکێشێت و بایەخی پێ دەدەیت، تەکنیک، زمان یان بابەتی چیرۆکەکەت، بێگومان کە هەموویان ڕەگەزی گرنگن، بەڵام زیاتر لە ڕووە تەکنیکییەکەوە لە چیرۆک دەڕوانیت یان وەک بابەت و کەرەستە؟
سوارە نەجمەدین: پێش نووسین بابه‌ته‌كه‌م به لاوه گرنگه، خه‌یاڵه‌كه تاكو كامڵ ده‌بێت، لێ له كاتی نووسیندا ده‌گه‌ڕێم بۆ ته‌كنیكێكی جیاواز، ده‌مه‌وێت زمان و ته‌كنیك تێكه‌ڵ بكه‌م، ئه‌مه هه‌ندێ كات به لاڕێدا ده‌مبات، هێشتا نه‌متوانیوه ئه‌و چیرۆكه بنووسم، كه زمان و ته‌كنیك تێكه‌ڵ بن.
خۆت وته‌نی بۆ چیرۆك هه‌موویان گرنگن، هه‌ر ئه‌وانه نین، پاڵه‌وان و گێڕانه‌وه و وه‌سف و كورتبڕی و چه‌ندانی تر، له چیرۆكدا تۆ له مه‌ودایه‌كی كه‌مدا ده‌بێت زۆرترین كه‌ره‌سته به كار بهێنیت، بۆیه ده‌بێت به ته‌رازووی مسقاڵپێوان مامه‌ڵه بكه‌یت.
پرسیار: ئەگەر چیرۆک‌نووس و چیرۆکێک پێشنیار بکەیت دوای ئەم چاوپێکەوتنە خوێنەران بیخوێننەوە، کام چیرۆک‌نووس و چ چیرۆکێکە؟
سوارە نەجمەدین: ناتوانم به ڕه‌هایی ناوی چیرۆكنووسێكت پێ بده‌م، یان یه‌ك چیرۆك، چێژم له زۆر چیرۆك بینیوه، به‌ڵام هه‌ندێكم بیر ناچنه‌وه، چیرۆكی (شه‌و قه‌ڵای مه‌ردانه- عه‌تای نه‌هایی) یه‌كێكه له‌و چیرۆكانه‌ی جار دوای جار زیاتر چێژی لێ ده‌بینم، گه‌ڕه‌كی داهۆڵه‌كان- شێرزاد حه‌سەن به بڕوای من هێشتا سیحری خۆی هه‌یه هێشتا له هه‌ڕه‌تی لاویدایه.
چێژ له زۆربه‌ی چیرۆكه‌كانی عه‌تا محه‌مه‌د ده‌بینم، چیرۆكه زنجیره‌ییه‌كانی ئارام كاكه‌ی فه‌لاح تایبه‌تمه‌ندیی خۆیان هه‌یه، چیرۆكنووسه عێراقییه‌كان زۆر سه‌رنجم ڕاده‌كێشن، به‌ڵام تاكو ئێستا هیچ چیرۆكنووسێك هێنده‌ی خۆرخێ بۆرخێس له كاتی خوێندنه‌وه‌دا مورتاحی نه‌كردووم، ماركیز جار دوای جار زیاتر سیحره جادووییهكی لام ده‌رده‌كه‌وێت.
پرسیار: سەبارەت بە جیاوازیی ئەم نەوە چیرۆکنووسە نوێیە لەگەڵ نەوەی پێشوو چ قسەیەکت هەیە، ئەگەر بە کورتییش بێت دەتوانی چەند جیاوازییەکی بنەڕەتی و زەق بۆ ئێمە شی بکەیتەوە؟
سوارە نەجمەدین: پرسیاره‌كه زۆر فراوانه، ناكرێت هه‌موو شتێك بووترێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر به ڕوونی دیاره ئه‌وه‌یه نه‌وه‌ی پێشوو له‌ژێر كاریگه‌ریی چیرۆكی عه‌ره‌بی و فارسی‌دا بوون، ئه‌م نه‌وه‌یه له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌وان و چیرۆكی بیانیشدان، نه‌وه‌ی پێشوو له سه‌رده‌مێكی تاریكدا چیرۆكیان ده‌نووسی، بابه‌ت زوڵم و زۆر و ڕه‌مز و نه‌ته‌وه و خاك و نیشتیمان و هه‌ندێ كات مافی مرۆڤ و بابه‌تی هاوشێوه بوون، لێ چیرۆكنووسانی ئه‌م نه‌وه‌یه كه‌متر خۆیان له‌و بابه‌تانه ده‌ده‌ن، نه‌وه‌ی پێشووی چیرۆكنووسان نه‌وه‌یه‌كی مولتهزیمتر و جێگیر بوون له‌م نه‌وه‌یه، ئه‌م نه‌وه‌یه خۆی به هیچ پێوه‌رێكه‌وه نابه‌ستێته‌وه، ئه‌مه‌ش زۆرجار به لاڕێدا بردوویه‌تی، نه‌وه‌ی ئێمه زیاتر ده‌نووسین و له بڵاوكراوه‌دا دهستكراوهین، ده‌یان و سه‌دان په‌نجه‌ره‌مان هه‌یه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م، له كاتێكدا نه‌وه‌ی پێشوو یان نه‌وه‌ی پێش راپه‌ڕین، ته‌واو به‌رهه‌مه‌كه‌یان چڕ ده‌بووه‌وه تاكو ده‌رچه‌یه‌كی بڵاوكردنه‌وه‌یان ده‌ست ده‌كه‌وت.
سواره نه‌جمه‌دین
– 5/12/1986 له كه‌ركوك له دایك بووه.
– له ساڵی 1991ه‌وه له سلێمانی نیشته‌جێیه.
– كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری/ ئامار- زانكۆی سلێمانی ته‌واو كردووه.
-سێ به‌رهه‌می بڵاوكراوه‌ی هه‌یه:
- نامه‌یه‌ك بۆ فرۆید، كۆمه‌ڵه چیرۆك 2006، بزافی ڕۆشنبیریی سلێمانی.
- ئه‌و نامانه‌ی بۆ پیرێتی خۆم ده‌یاننێرم، ده‌قی ئه‌ده‌بی 2011، یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد/ لقی كه‌ركوك.
- سوپاس بۆ دۆستۆیڤسكی، ڕۆمان 2016.
– چه‌ند خه‌ڵاتێكی ئه‌ده‌بی بۆ شیعر و چیرۆك وه‌رگرتووه له‌وانه (په‌ره‌مووچ 2005 كه‌ركوك، خه‌ڵاتی لاوان 2007، گه‌لاوێژ 2011، 2014، 2015، 2016).