ساردبوونەوە و فەرامۆشکردنی ناوجێگا
کە گەڕامەوە شەو تەواو درەنگی کردبوو، وا وێنام کرد تیڤییەکە لەسەر پەخشی یاریی نێوان (ڕیال مەدرید و بایرەن میونشن) بەردەوامی بە شەوچەرەمان بدات، ئەڵقەکە تازە دەستی پێکردبوو بەڵام لەو کاتەدا ئیتر گوتیان، دانیشتم؛ وەکو سەربازی ئێشکگر لە چواردەوریان، بێدار. لەژێرەوە سەیریم کرد، بە چاو گوتم بچینە سەرەوە، با نەبینن. بینی، بە چاوم گوتم بچین بکەین. نەهات. بە چاو، هیچ گوێی بەو هەستەم نەدا. وەک ژنێکی کوردیی خەمسارد، فەرامۆشی کرد، ناوجێگا و کات، مەگەر دەکرا ئا بەم جۆرە بوا؟
پەنجەت لێدابا دەتەقی، تەقیم بەدیاریی. چاوەڕوان، گوتی عەیبە با یارییەکە من دەمخواست دراماکە زوو تەواو بێ، بەچاو ئاماژەی پێ کرد ئەگەرنا دەزانن هەستێک لەناوەوە دەیگوت وا دەڵێ. خێزانێکی نازانم چۆن بووین ئاوا قەرەباڵغ، وەک ئێستا. لە منداڵییەوە هاندەری یانە مەلەکییەکە بووم. بەڵام کە گەورەبووین بەهۆ و بێ هۆ کە دەچووینه ناوجێگا، مێوانمان دەهات و بانگیان دەکردین، دوای دراماکە حەوسەڵەم نەدەما؛ وەرە خوارەوە یاری هات. حەزم لێ بوو، لە داخان وازم هێنا. ئینجا دەچووینە سەرەوە دەمانویست دەست پێ بکەین کارەبا دەبڕا!
دەیگڕایەوە دوو ساڵ ئاوا نازانم حەفتەی چەندمان کرد، بەڕێ. کەمبوو ئەم خانووە ژوورەکانی بەجۆرێک لە خواستی کەسمان نەبوو، بەس نازانم بە گوتەی خۆی هەمیشە و بە درێژایی ئەو ماوەیە گرفتاری نەخۆشی بوو، کە داوام لێ دەکرد، دەست پێبکەین، هەرجارە و بەهانە و شتێکی نوێی دروست دەکرد. پێش هاوسەرگیری کە ناسیم؛ وانەبوو، لە کافتریاکەی زانکۆ زۆر عەیار و ئەوانە خۆی نیشان دام، چووم و هیچم نەکرد، لە باخچەکەی تەنیشت کۆلێژی ئاداب سەرەتا قسەم وەک تف لە زاری خۆم قووت دا، پاسەوان نا بۆ دڵداری جوانترە لێرە بڵێم چاودێریکار بووم، زوو یان درەنگ بەتەنیا بێ، نەبوو هیچکات. لەشکرێک ناز و لەشکرێک عیشوە یاوەری بوون، بۆ دڵشکان، لێنەدەگەڕان، داوای مۆڵەتم لێیان خواست، بەجێیان هێشتین، بەڵام زوو گەڕانەوە. گریام.
شەو قسەی زۆرمان پێداکرد، شەو زۆر شتمان کرد، کە هێشتا مارەبڕ نەبووبووین. ئاوا ئاسان بڕیارمان لەسەر لەقتەی جۆراوجۆر و هەستی ڕۆمانسیی نێوانمان دا، لە کافێیەکە گوتی تۆ جارێ هێشتا هیچت نەبینیوە. هاوڕێکەشم لەوێ بوو حەزمکرد نەیبینم، بینیبووم لە کەمپدا بۆچی، هیچ، نەیزانی، مانگی سێ سەد و سی یۆرۆی سۆسیال خراپ نەبوو، جگەرەم نەدەکێشا. لەلای ناسیاوێک کاری درۆسازی نا پاکردنەوەی چێشتخانەم هەندێک کات دەکرد. باوکم ئاگادارنەبوو. دەخۆمەوە. سواری قیتار نەبووبووم هێشتا، وەک ئەو مەراقم کردبوو، ڕۆژێک چووم. بە پاس، سی خولەک بەسبوو، تاوەکو لە شوێنی کار بگەڕێمەوە ناو کەمپەکەمان.
مەراسیمی گواستنەوە و ڕۆتیناتی دادگا مانگێکی ژیانی لە من و لیزا برد، وای دەگوت. دوایش دوازدە مانگ بۆ جیابوونەوە، بەلایەنی کەم هێشتا تەواو نەدەبوو. هەر هەرامان بوو، دایکم پێی خۆشبوو خوشکەزای ئەوم نەهێنابوو، بۆیە. باوکم بەمە کەیفی لێ دەهات، لە هەموو بۆنەیەک هەڵبەت بە فەخرەوە تیکراری دەکردەوە:( کوڕەکەم لە کۆمپانیای تڕۆمبێل کار دەکات)(کوڕەکەم لە خۆشترین و گەورەترین شوێنی ئەڵمانیایە)دەیگوت ئێوە نازانن بەس من دەزانم ئەو ئەڵمانیانانە چەندە عەجایەبن، چەندە خۆشن بۆ سواربوون، هینی تڕومبێلەکانیان. ماشێنی نەبوو باوکم، دەیگوت بەڵام حەیف ئەشیا و بیلعاتی ئەو تڕومبێلانە پیاو لە پیاوەتی دەخات. باسی دەکرد باوکم لە یارییەکانی بایرەن میونشن بەدواتا دەگەڕێ، دیارنی، براکەم بە پاڕانەوەش کاری دەست نەدەکەوت. دوای زانکۆ بووە دەستگێڕ لە عەلوەکەی لای خۆمان. هەمووجار دوای پشوو دێتە لام، دەڵێ: سیپانی کوڕم ئەها ڕێک لەو شوێنە دادەنیشێ سەیرکە کە پیاوە سمێڵفشەکە ئاڵای بۆ هاندانی یانەکە دەشەکێنێتەوە، سەیری دەکەم، دڵنیام بەس کامیراکە نیشانی نادات. نەمدیتبوو یاریگای(ئەلیانز ئەرینا) بۆ سەیرکردنی یاریی سۆسیال بەشی ئەوەی نەدەدا، ڕای وابوو باشترین دۆست ئەڵمانیایە، باوکم ئەم هۆگریبوونەی بە شەڕی داعشەوە گرێدەدا. لە میعوەری گوێڕ فیشەکی زۆری تەقاند. چەکێکی کڕی بە گیرفانی خۆی. جاران لە مۆندیال هاندەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا بوو، دەیتەقاند دپەنجەکانی. بەڵام کە چووە شاخ لەجیات ئەمە فێرە چایخواردنەوەی زۆر بوو، شیرینی لێ قەدەغەکرا، نەدەجووە دەرەوە، دکتۆر وایلێکرد، لاقێکی بڕاوە، دەیگوت لە سەردەمی ڕژێم بەبەردەوامی پشتگیری کوردیان کردووە، دەیگوت بەڵام مەعەلئەسەف لە شەڕی داعش ئەو کافربابانە هیچی وایان نەنارد. لە تیڤی ماڵەوە دایکم وەڕسبوو لە زۆر سەیری هەواڵەکانی باوکم، لە داواکردنی چای بە شەکر، چاوەڕوان له چایخانەش مایەوە، نەچوو. تاوەکو دۆڕا، لە دۆمینە و هیچ یارییەک منی نەبینیەوە. وازی هێنا و جگەری زۆری بەم داخەوە کێشا. ئەمەش بە قسەی سیڤان، هیچکات گوێی لێمان نەگرت، ئاخر لەناو ئەم هەموو گێڵفرێند و کچە پەنیرە پیاو کوا کاتی ئەوەی هەیە بچێتە دیار یاری. زانیاری هەبوو لە شارۆچکەیەک سۆسیال وەردەگرم و بە دزییەوەش کاری خاوێنکردەوەی چێشتخانە دەکەم، ئەمەم زوو پێم گوت، تا نەیڵێت لە (ترەین)دام. عەسران دەچمە (نیکۆس کافێ) لە شەقامی (کۆرنمارکت) چونکە تازە لە ئیش دەرکرابووم، مردۆخ؛ وەک لای خۆمان چاوم لە کلاوات و خۆشاردنەوە بوو ئەمەم پێ نەگوت. داوای کاپۆچینایەکم کرد. هێندە گەرم بوو کەم کەم قوومم لێ دەدا و کەفاوەکەی سەریم هەڵدەمژی، لە سووچێکی کافێیەکە ئەویش بەتەنیا بوو، قاوەی دەخواردەوە بینیم ئەمەم پێ نەگوت، بەڵام گوتم ئەو خۆی بوو، لیزا دەستپێشخەری کرد، نزیک بووینەوە لە بڕیاری کۆتایی دادگا. باوکم باشترین محامی بۆ گرت، سوودی نەبوو، مارەیی پاشەکی و نەفەقەی دەویست، لە کوێ بێنم نەمبوو، ئەو هەمووە. باوکم دەیگوت نەمدا و هەر وا دۆسیەکەمان بەکراوەیی لای دادوەر ما…پێدەچوو لای پۆلیسیش هەروا، چەن ڕۆژێک بێت نەیکردبێ، هەڵبەت دیاربوو بۆ منیش هەروا…
پیاوێک ناوی لەناو ناواندا نییە
چووم لە پاڵی دانیشتم و دەستمان بە قسە کرد، لە باخچەکەی تەنیشت کۆلێژی ئاداب هەڵمڕێژت قسەی زۆر و بێ مانا، لەسەر شیعر پێکەنی، کە دەدوام. لە باخچەکەی تەنیشت کۆلێژی ئاداب نەهاتە ژێربار. چیرۆکم بۆی هەڵبەست. هاوڕێی مۆدێرن( دیسان شیعر و کافێی سارد؟!) بینی و بە لاقرتێیەوە سەرکۆنەی هەموو دەقەکانی کرد، شۆڕش هاوڕێم بوو، تازە کچە خۆشەویستەکەی لەدەستدابوو بە قسەی خۆی زۆری دەخوێندەوە، بەڵام لە تایپی ئەو گەنجە تووڕەهاتانە بوو کە خۆیان هیچیان نییە بیڵێن، بیکەن، لەڕووی زانستی دەروونناسییەوە دەرکەوتووە، من ناوە زانستییەکەی نازانم ئێستا ئەمانەش نەخۆشن و لەناو کۆمەڵگا هەست بە کەمی کەسایەتییان دەکەن بۆیە ناتوانن وەک پۆپۆلیست و ڕەخنەگری ڕووپۆشراو نەبن بەسەر ئەوانی تردا کە هەندێکیان هاوڕێشیانن دەڕشێنەوە، بەسەریاندا، لە پەنایاندا. ویستم لەمەیاندا ڕات بزانم، پێش ڕشانەوە. لە کافێیەکە دواجار بینیم نەڕشاوە نەپێکەنی. کە دانیشت درەنگکەوتبوو. زانی، گوتی ئای کە سکم بە حاڵی سەربردە و زمانی چیرۆکەکانت سووتا. منی بردە شووقەکەی، مەنەلۆگێکم بۆ ڕاهێنان لەو ناوە دوور نەبووە ڕەخساند، لە نهۆمی دووەم سەوزایی زۆرم بەدیکرد بەڵام زیاتر نەمپەرژا سەیرکردنیان، خۆت دەزانی هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبووم وەک ئەوەی لای خۆمان بە شەوێک بگەمە بنبەست. پێمخۆش بوو گەیشتن بە ناوەکەی نا چونکە نەیهێشت بخەوم، چەندان شەو جگە لە ناوەکەی، یادگاریی و پێکەنینەکانی، مایەوە، لە دەمارەکانمدا، وەک ئەوەی سەرتاپای جەستەی شیلەی هەنگ بێ، هەڵممژی؛ لێگەڕا تاوەکو بەیانی. وەک ئەوەی سەرتاپای جەستەم شیلەی هەنگ بێ. هەڵیمژی تاوەکو بەیانی؛ ڕەزامەندیم نیشاندا. سەرەنجام بێچارە مام. ئەمە چەندەمین جاربوو، کە وام هەستکرد؛ بیرم چووەوە بەم درەنگە لە کوێدام.
هەڵسام و نەچم بۆ کار، نیوەڕۆ درەنگی کردبوو، نامەی وەتسئاپەکەی نیشانی دەدا زوو نا درەنگی شەو کە بۆی دەرکەوتووە ئیتر لیزای نەما، براکەم باسی کرد و نووسی لە خەمان، نە لە کافێ نە دوای هاتنەدەرەوە لە هۆڵی دادگاکان، ئاسوودەنەبوو، بەڵام خۆی نەکوشت وەک شۆڕش لە ژووری کتێبەکان بوو بە ئەسیر، کە مایەوە، زۆر گریا.