وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بییه‌وه: شارا ڕەشید
له یه‌كێك له‌و شارانه‌ی وه‌ك سواڵكه‌ر بۆی چووم، به‌ڵام ناوه‌كه‌ی نه‌چووه یادگه‌مه‌وه، خۆم كرد به كۆڵانێكی ته‌نگدا، ده‌گه‌ڕام به دوای نسێ و فێنكیی به‌رددا. كۆڵانه‌كه ته‌نرابوو به خه‌ڵكی، هه‌موویان سه‌ریان به‌رز كردبووه‌وه و سه‌یری پیاوێكیان ده‌كرد له‌سه‌ر په‌تێك هاتوچۆی ده‌كرد، كه له نێوان دوو بنمیچدا قایم كرابوو. منیش له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌دا وه‌ستام سه‌یری بكه‌م. له پیاوێكی په‌نا خۆمم زانی كه سواڵكه‌رانی ئه‌م شاره یارییه كوشنده‌كانیان نمایش ده‌كه‌ن له پێناو په‌یداكردنی پاره یاخود په‌یداكردنی مه‌رگێكی خێرا و پێشوه‌ختدا.
پاش چه‌ند خولێكی سه‌ركه‌وتوو له نێوان هاتوهوریای سهیركهرهكاندا و دهستخۆشیكردنیان له پیاوی سه‌ر په‌ته‌كه، پیاوه‌كه دابه‌زی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌خششه زۆره‌ی كه بینه‌ره‌كان پێیان ده‌به‌خشی. سوپاسی كردن و به ڕێگه‌ی خۆیدا ڕۆیشت.
دوای كه‌وتم تا پێی گه‌یشتمه‌وه، پاش سڵاوكردن و ده‌ربڕینی سه‌رسامیی خۆم بۆ نمایشه‌كه‌ی، ده‌روازه‌ی ئاخاوتنم له‌گه‌ڵیدا كرده‌وه:
“ئه‌مه یارییه‌كی كوشنده‌یه… چۆن گه‌ره‌نتیی ڕزگاربوونت ده‌که‌یت له پێناو كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌دا؟”
زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی زه‌رد له‌سه‌ر لێوه وشكه‌كانی ده‌ركه‌وت و به ده‌نگێكی نه‌ترس ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی دامه‌وه:
“باشترین ڕێگه بۆ ڕزگاربوون له‌وه‌دایه كه هه‌ستكردن به جه‌سته‌ت له‌ناو به‌ریت، هه‌ستكردن به ماوه‌ی نێوان خۆت و زه‌وی، هه‌ستكردن به ژیان، ئیتر كاره‌كه ئاسان ده‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بكه‌ویته خواره‌وه و ملیشت بشكێت. ئه‌گه‌ر به‌ختیش یاوه‌رت بێت ئه‌وا دێیته خواره‌وه و هه‌موو هه‌ستێكت له‌ناو چووه، چۆن شه‌پۆلێك له كه‌ناردا په‌رش ده‌بێته‌وه. ئیدی پاره له‌م نامه‌ردانه كۆ ده‌كه‌یته‌وه كه چه‌نوچوونی برسێتی به‌رامبه‌ر ژیانت ده‌كه‌ن و سه‌یری مه‌رگه نزیكبووهكهت ده‌كه‌ن… ئه‌ی تۆ… بۆچی هیچت پێ نه‌دام؟”
پێم گوت: “من وه‌ك تۆ سواڵكه‌رم، به‌ڵام من نه‌ی ده‌ژه‌نم.”
به گاڵته‌جاڕی و بێزارییه‌وه وه‌ڵامی دامه‌وه:
“به نه‌فره‌ت بی… نه‌ی ده‌ژه‌نی بۆ سواڵكردن؟ جا كێ گوێت لێ ده‌گرێت؟ خه‌ڵكی به بینین سه‌رسامن، بینینی مه‌رگ سه‌رنجراكێشتره بۆیان… چونكه مه‌رگ درووستكراوی خۆیانه و ئێمه‌ش درووستكراوی ئه‌وانین، هه‌میشه چاوه‌ڕوانن له به‌رده‌میاندا بمرین تاوه‌كو به‌ڵگه بهێننه‌وه بۆ چاكیی درووستكراوهكانیان.” ده‌ستی ڕاوه‌شاند و پشتی تێ كردم و خیرا و به ههناسهبڕكێیهكهوه جێی هێشتم.