ڕێبواری ناو تاكسییه‌كه، له‌سه‌ر‌خۆ له شانی شۆفێره‌كه‌ی دا، چونکە ده‌یویست پرسیارێكی لێ بكا. شۆفێر قیژاندی. هاوسه‌نگیی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له ده‌ست دا. زۆری نه‌ما خۆی به پاسێكدا بكێشێت. سه‌ر شۆسته‌كه كه‌وت. هێنده‌ی نه‌ما وه‌ربگه‌ڕێت. لای دوكانێكه‌وه ڕای گرت. بۆ چه‌ند چركه، هیچ قسه‌یه‌ك، له نێوان ڕێبوار و شۆفێره‌كه‌دا نه‌کرا. بێده‌نگییه‌كی قورس داكشا، پاشان شوفێر ڕووی كرده ڕێبوار و گوتی: ״هێی كابرا! ئیتر هه‌گیز ئه‌م كاره مه‌كه… زه‌نده‌قم چوو!״ ڕێبوار، داوای لێبووردنی كرد و گوتی: ״نه‌مده‌زانی كه لێدانێكی وا بچكۆله تۆ هێنده ده‌ترسێنێ!״ شۆفێر وه‌ڵامی دایەوە: ״له ڕاستیدا هه‌ڵه‌ی تۆ نییه… ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ڕۆژه، كه وه‌ك شۆفێری تاكسی، خه‌ریكم كار ده‌كه‌م… ئاخر من ٢٥ ساڵ، شۆفێری ئۆتۆمبێلی مردووگواستنه‌وه بووم!״