هەسار و سەگەکانی باوکم دەکرێت بە کرمانجی
چیرۆک نێت
مه‌مێ مه‌لا هنه و عیماد شكور محمود ڕۆمانی هەسار و سەگەکانی باوکم کە ڕۆمانێکی نووسەر و ڕۆماننووسی کورد شێرزاد حەسەن ـە لە شێوەزاری سۆرانییەوە دەگۆڕن بۆ شێوەزاری کرمانجیی سەروو.
وەرگێڕکارانی ڕۆمانەکە دەڵێن: “له‌به‌ر گرنگی ناوه‌ڕۆكی ئه‌م ڕۆمانه، هه‌وڵماندا خوێنه‌رانی وێژه‌ی كوردی (كرمانجی سه‌روو) بێبه‌ش نه‌كه‌ین له وه‌ها به‌رهه‌مێكی گرنگ و پڕ بایه‌خ. هیوامان وایه توانیبێتمان، سوودێك به خوێنه‌رانی باكور و ڕۆژئاوا به‌تایبه‌تی گه‌یاندبێت.”
هەسار و سەگەکانی باوکم سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی نوسینی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی 1988 و ا ساڵانی 1996ی خایاندووه و له‌و ساڵه‌دا چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه.
وەرگێڕکارانی ڕۆمانەکە سەبارەت بە ڕۆمانی هەسار و سەگەکانی باوکم دەڵێن: ناوه‌ڕۆكی ڕۆمانه‌كه باس له كێشه‌ی پیاو -باوكسالاری- ده‌كات له كۆمه‌ڵگای كوردیدا، ڕۆمانێكه زیاتر باری ده‌روونی كومه‌ڵگەی كوردی ده‌رده‌خات. ده‌كرێت ئه‌م ڕۆمانه له‌به‌رامبه‌ر، یاخود به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رهه‌می جیهانیدا، له‌وانه (نانی ڕووت)ی محمد شوكری و (تاوان و سزا)ی دۆستۆیفسكی، ئه‌م جۆره له ڕۆمان و سه‌لیقه‌ی نوسینه زیاتر شێوازی ڕۆژئاوای پێوه دیاره، به‌ڵام به ناوه‌ڕۆك و تایبه‌تمه‌ندی كوردیانه نووسه‌ر بونیادی ڕووداوه‌كانی ناو ڕۆمانه‌كه‌ی ناوه.
شایەنی باسە پێداچوونه‌وه و هه‌ڵه‌چنیی له‌لایه‌ن نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و چیرۆكنووس و شانۆنووس چه‌تۆیێ زێدۆوه ئه‌نجام دراوه و باسم ڕەسام دیزاینی بەرگی بۆ کردووە. هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ وەشانخانەی دارا لە ئەستەنبوڵ بڵاو دەبێتەوە،
مانیا… ڕەنج ڕەسوڵ
بە هەواڵەکانی واشینتۆن پۆست‌دا دەچمە خوارەوە، یەکێک لە هەواڵەکان سەرنجم ڕادەکشێشێت، نوسراوە…