یه‌كه‌م جار كه ده‌رباره‌ی ئه‌و گڕكانه دامركاو و به-به‌فر-داپۆشراوه‌م بیست، ته‌مه‌نم پێنج ساڵ بوو. برا گه‌وره‌كه‌م به دڵخۆشییه‌كی زۆره‌وه چیرۆكی «كه‌شتییه‌كه‌ی نووح»ـی نێو ئینجیلی بۆ ده‌گێڕامه‌وه. چیرۆكه‌كه سه‌رنجی ڕاكێشام و كاتێكیش براكه‌م بۆی گێڕامه‌وه، كه له كۆتایی تۆفانه‌كه‌دا كه‌شتییه‌كه خۆی له‌سه‌ر لووتكه‌ی چیایه‌كی ئه‌فسانه‌ییدا ده‌بینێته‌وه، نه‌مده‌توانی ئه‌و وێنه‌یه له خه‌یاڵم ده‌ربكه‌م و بڕیارم دا ڕۆژێك، كه گه‌وره بووم، بچمه سه‌ر لووتكه‌كه‌ی. له خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تاییشدا، چه‌ندین شوێنی تایبه‌تی دیكه هاتنه نێو ڕیزی ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌مویست گه‌شتیان بۆ بكه‌م: له‌نده‌ن، به‌یرووت، تبت، جه‌مسه‌ری باشوور، به‌غدا و چه‌ندان شوێنی دیكه‌ش. به‌ڵام له‌نێو لیستی هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌مویست گه‌شتیان بۆ بكه‌م، كه له یه‌كێك له ده‌فته‌ره چرچولۆچبووه‌كانمدا نووسیبووم، ئارارات هه‌میشه یه‌كه‌م دانه بوو، به پیتی زۆر گه‌وره ده‌منووسی، هه‌ر پیتێك هێنده‌ی شاخێك به‌رز. له ڕێی خولیا و په‌رۆشیم بۆ چیای ئاراراتەوە بوو كه یه‌كه‌م جار ده‌رباره‌ی كوردان و كۆماری كوردیی ئاراراتم بیست، ئه‌وه‌ی ناویان لێ نابوو ”چیای ئاگری”.
ساڵان تێپه‌ڕین و ده‌فته‌ره چرچولۆچه‌كه‌ش ده‌مێكه ئاسه‌واری نه‌ماوه. سه‌ردانی به‌شێك له‌و شوێنانه‌م كرد، كه له‌نێو لیسته‌كه‌مدا بوون، ئه‌وانی دیكه، ڕه‌نگه قه‌ت نه‌توانم. به‌ڵام ئێستا، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه‌چیرۆكم به كوردی، هه‌مان هه‌ستی دڵخۆشیم هه‌یه كه به منداڵی هه‌مبوو—كاتێك سه‌یری لیسته خه‌یاڵییه‌كه‌ی گه‌شتكردنی داهاتوومم ده‌كرد. چونكه ده‌زانم ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی جه‌سته‌ییش زۆر لێی دوور بم، ده‌وردراو به چه‌ندین سنوور و به‌ربه‌ستی سه‌ر ڕێگه‌كان، كه هه‌رگیز ناتوانم به ڕه‌گه‌زنامه ئیسرائیلییه‌كه‌م لێیان ده‌رباز بم، له ڕێی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌چیرۆكه وه‌رگێڕدراوه‌مه‌وه؛ بیركردنه‌وه، خه‌یاڵ و په‌رۆشییه‌كانم ئێستا له لووتكه‌ی ئه‌و چیا ئاگرینه ئەفسانەییە كه‌مێك نزیكتر ده‌بنه‌وه.
به هیوای چێژبینین!
ئێتگار كێرێت