چیرۆکی زۆر کورت.. کۆمەڵێک نووسەر

لە ئینگلیزییەوە: ژوان جەلال

ئاسمان بەردەبێتەوە. درێژەی هەواڵەکان سەعات یانزە.
ڕۆبرت جۆردن
 
 
لە باڵەخانەی هەوربڕی گڕتێبەردراوەوە، مرۆڤ باڵی لێڕوا.
گرێگوری مەگوایەر
 
 
گۆڕنامە: مرۆڤی کەر، هەرگیز لە زەوی هەڵنەهات.
ڤێنۆ  ڤینج
 
 
بینیم، ئازیزم، بەڵام درۆکەت بکە.
ئۆرسن سکۆت کارد
 
 
تکایە! هەر ئەمەندەیە، سوێندەخۆم.
ئۆرسن سکۆت کارد
 
 
ئامێرەکان دەگەنە داهاتوو!!! …کەسی لێ نییە…
هاری هاریسن
 
 
زۆری تێدەچێ، وەک مرۆڤ مانەوە.
بروس ستێرلین
 
 
ماچمان کرد. کچە توایەوە. ئیسفنج، بێزەحمەت!
جەیمس پاتریک کێلی
 
 
من مردووم. بیرم کردی. ماچ…؟
نیڵ گەیمەن
 
 
بۆ ڕزگارکردنی توخمی ئادەمیزاد. جارێکی تریش مرد.
بێن بوڤا
 
 
نەمدەتوانی بڕوابکەم، ئەو کچە تەقەم لێدەکات.
هاورد چەیکن
 
 
بۆ فرۆشتن. پێڵاوی منداڵان. لە پێ نەکراو.
ئێرنست هەمنگوەی
 
 
بە دەستی خوێناویەوە، دەڵێم ماڵاوا.
فرانک میڵەر
 
 
فریامکەون! بووم بە داوی سەرکێشیی تێکستێکەوە!
مارک لەیدلۆ
 
 
ونبووم، دۆزیمیانەوە. چ بەدە!
گرایم گیپسن
 
 
ڕۆژێکی خەراپ. ژیانێکی خەراپ. بێزەحمەت، شیرینیەکە.
ستیڤن مایرێتزکی
 
 
مردم بۆی. بەدەستم هێنا. خوا بیبڕێ.
مارگرێت ئاتود
 
 
هەندێ بەشی لاشەکە، دیارنین. دکتۆر یەختێک دەکڕێ.
مارگرێت ئاتود
 
 
ئەوەندە بەسە (نووسەرێکی تەمبەڵ پرسی)؟
کەن مەکڵاود
 
 
باران باری، باری، باری و قەت خۆشی نەکردەوە.
هاورد واڵدرۆپ
 
 
ئێمە لە سنوور پەڕینەوە؛ ئەوان کوشتیانین.
هاورد واڵدرۆپ
 
 
بۆمبی ئەتۆمی بەربوونەوە؛ ئێمە هەرهەموو مردین.
هاورد واڵدرۆپ
 
 
کراسی شەو بێباکانە فڕێدرا. سەر، بێباکانەتر لەوە.
جۆس وێدن
 
 
کۆپیکراوەکان داوای ماف دەکەن: ئازادی دووبارە بڵاوبوونەوە.
پۆڵ دی فیلیپۆ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *