کۆمەڵە چیرۆکی لەنێو گێژاوی ژیاندا بڵاو دەبێتەوە

گۆران سەمەد، بەمنزیکانە، دووەم کۆمەڵە چیرۆکی خۆی بە ناونیشانی ”لەنێو گێژاوی ژیاندا” بڵاو دەکاتەوە.
لەبارەی کتێبەکەیشییەوە گۆران سەمەد نووسەری کتێبی لەنێو گێژاوی ژیاندا ڕاگەیاند، ئەم کتێبە دووەم کۆمەڵە چیرۆکی منە، ناوەندی غەزەلنووس چاپ و بڵاوی دەکاتەوە. کتێبەکە لە نۆ چیرۆک پێکھاتووە. ھەر یەکەیان بە شێواز و ناوەڕۆکی جیاواز نووسراوە و سەربەخۆن، کە گوزارشتە لەو گێژاوەی ژیان.

ئەمە دووەم کۆمەڵە چیرۆکی ئەم نووسەرەیە کە بڵاو دەبێتەوە

لەبارەی ئەرکی لە چاپدان نووسەرەکە گوتی، جێگای پێزانینە لەم دۆخە خراپەدا کەسانێک ھەن ئەدەب بە پێویستییەکی ھەمشەیی دەزان و نایەنەوێ ئەم ژانرە زیندووە پاشەکشە بکات. بۆیە بە پێویستی دەزانم پێزانینم بۆ زوبێر جۆڵا دەربخەم کە سپۆنسەری ئەو چاپ کراوە.
ئەوەیشی خستەڕوو، کە بەرگی کتێبەکەم ”باسم ڕەسم” دیزاینی کردووە، هەروەها دیزاینی ناوەوەیشی ناوەندی غەزەلنووس کردوویەتی، بڵاوکاری کتێبەکەیشم هەر لەلایەن ناوەندەی غەزەلنووس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە ئەنجام دراوە، بەمزوانەیش کتێبەکەم بڵاو دەکەمەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *