کەیسە نائاساییەکەی بنجامین بۆتن… ئێف سکۆت فیتزجیڕاڵد
لە ئینگلیزییەوە: هەڵۆ فەریق
وتەی وەرگێڕ
پاش سێ ساڵ کارکردن لە نۆڤێلای “کەیسە نائاساییەکەی بنجامین بۆتن“، دواجار کاری وەرگێڕانی تەواو بوو. ئەم کتێبە لە نووسینی ئێف سکۆت فیتزجیڕاڵدە و ساڵی ١٩٢٢ بڵاوی کردووەتەوە. چیرۆکی کتێبەکە جگە نیشاندانی بنجامین کە بە پیری لەدایک دەبێت و بە تێپەڕبوونی ساڵ لەبری پیربوون، گەنج دەبێتەوە، باس لە شێوازی ژیانیکرد، خۆگونجاندن، ڕەتکردنەوەی لەلایەن کۆمەڵگەوە، ئاستەنگییەکانی لە ناو خێزانەکەی و ئەوینداربوونی دەکات.
هەڵۆ فەریق، وەرگێڕی “کەیسە نائاساییەکەی بنجامین بۆتن“
پێشەکی نووسەر
ئەم چیرۆکە لە ژێر کاریگەریی گوتەیەکی مارک تویندا نووسراو، کاتێک گوتی: “جێی بەزەییە کە باشترین بەشی ژیان لە سەرەتادا دێت و خراپترین بەشیش لە کۆتاییدا.” هەوڵم داوە ئەم ئایدیایە بخەمە دادگاییەکی دادپەروەرانەو. تاقیکردنەوەکەشم بە تەنها پیاوێک سپاردووە لە جیهانێکی تەواو ئاساییدا.
سکۆت فیتزجیڕاڵد
ئەم کتێبە، بە شێوەی ئۆنلاین لە چیرۆک نێت بڵاو دەبێتەوە، هەموو مافەکان بۆ وەرگێڕ پارێزراون.
ههموو شتێك لهپڕ ڕووی دا… ئیسماعیل سابیر
باران دەباری، دونیا کەمێک تاریک، جادەش تەڕ. گڵۆپی بەشێک لە شەقامەکان دانەگیرساو و خامۆش،…