چیرۆک
ههموو شتێك لهپڕ ڕووی دا… ئیسماعیل سابیر
باران دەباری، دونیا کەمێک تاریک، جادەش تەڕ. گڵۆپی بەشێک لە شەقامەکان دانەگیرساو و خامۆش، دەتوانم بڵێم هێشتا کەسی وا بەدەرەوە نەبوو. دەتوانم بڵێم لەیلا لە باوەشی کەسێکی تردا بوو، خەوتبوو، ئاگای لە مەریەم و وههمهكانی تر نەبوو كه تا دههات و ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر دهبوون. دەتوانم بڵێم كاتی…
Read More »تۆ چ جۆرە ئاژەڵێکیت؟… ئێتگار کێرێت
ئهم ڕستانهی ئێستا دهیاننووسم له بهرژهوهندیی بینهرانی تهلهڤیزیۆنی جەماوەریی ئهڵمانییه. پهیامنێرێك كه ئهم بهیانییه هاتە ماڵهوه بۆ لام، داوای لێ كردم شتێك به كۆمپیوتهرهكهم بنووسم، چونكه ههموو كات ئهمه شتێكی سهرنجڕاكێش بووه: نووسهرێك له كاتی نووسیندا. ئهوه شتێكی باوه، ئهو خۆشی دهزانێ، بهڵام شته باوهكان هیچ نین جگه له دیوه…
Read More »بازاڕە عەرەبییەکە… جەیمس جۆیس
پێداچوونەوەی: نەوا موکرجی- چاپی ١٢ی ئایاری ٢٠٢٢ شەقامی ڕیچمندی باکوور لەبەرئەوەی بنبەست بوو، شەقامێکی بێدەنگ بوو، جگە لەو سەعاتەی کە قوتابخانەی برایانی مەسیحی کوڕەکانیان بەردەدا. خانووێکی چۆڵی دوو قات کەوتبووە کۆتایی ڕێ داخراوەکەوە، لەناو زەوییەکی چوارگۆشەدا لە خانووەکانی دراوسێی جیا ببووەوە. خانووەکانی تری شەقامەکە، کە لە ژیانە ئابروومەندانەکانی ناو خۆیان…
Read More »پێنج کورتەچیرۆکی بچکۆلە… ئاڵتای ئۆکتەم
[1] تەقەمەنی چوار ساڵه بێکارم. ئەگەر هاوسەرەکەم کاتێک لێم جوێ بووەوە ئەو نیوە و چارەک و گرامە زێڕانەی لە زەماوەندەکەماندا پێوەی هەڵواسرابوون، بۆی جێ نەهێشتبایەم ئێستا دەمێک بوو لە برسان قڕم دەهات و دەمردم. هێندەشی بە خۆدا نەکردن [هەژارە]. ئەگەر من مردبایەم، ئەم دێڕانەم بۆ نەدەنووسرا. ئێوەش ئێستا نەتاندەخوێندنەوە. ڕەنگه…
Read More »ڕۆژ و شەوی عیسا… ئازاد عەزیزی
لە ژوورەکەدا هەموو خەوتبوون، تەنیا ئەو بوو خەوی لێ نەدەکەوت و هەر لەسەر جێگاکەی جینگڵی دەدا، ئەمە یەکەم جار بوو ئەو خولیا پیسە ئاوا سەخت دایگرتبوو، لەسەر پاتۆڵەکەیەوە دەستێکی پێدا هێنا هەستی کرد ڕەقتر و زلتر بووە. پەیتا پەیتا وێنەی دەموچاو و قسەکانی ئەمڕۆی ماریا (کچی جیرانەکەیان) دەهاتە بەرچاوی. ئێوارێ…
Read More »کەڵەشێری ئاسنین… ئەرسەلان چەڵەبی
یەکەم: “هەی ڕۆ، ڕۆڵە ڕۆ، باشە بە کوێدا ڕۆیشتی و بە کوێدا مەیتت هاتەوە سەر کۆشم؟ ڕۆڵە چەندەم پێ گوتی ڕەگەڵ کتێبان مەکەوە، قەت مەیمەنەتیان باش نەبووە ئەو سەگبابخێوانە، سەرشین خۆم ڕۆڵە، خەجاڵەتت خۆم ڕۆڵە، ڕۆڵە جەرگم ڕەش هەڵگەڕا، ڕۆڵە ڕۆ، دا کوا، دا ئەو تارا سوورەم دەنێ با بە…
Read More »بەڵێننامە… زاهید بارخودا
ئەو ژنەی لەودیو مێزەکەوە دانیشتبوو پەرداخە چاکەی هەڵگرت و هاتە لام. گوتم پەڕاوەکەم تەواوە. چاوێکی پیادا گێڕام. پەرداخە چاکەی لەسەر مێزەکە دانا و پەڕاوەکەی هەڵدایەوە. «هەمووی تەواوە جگە لە فۆڕمی بەڵێننامەکە.» «فۆڕمی بەڵێننامەکە؟! جا ئێسا ئەبێ چی بکەم؟» بەرەو کتێبدانی تەنیشت مێزەکەی ملی نا. چەند چەکمەجەیەکی ڕاکێشا: «خاتوو میرزایی، ئەرێ…
Read More »ئێڤەلاین… جەیمس جۆیس
لەسەر پەنجەرەکە دانیشتبوو لە ئێوارەکەی دەڕوانی کە شەقامەکەی داگیر دەکرد. سەری بە پێچەوانەی پەردەکانی پەنجەرەکە لارکردبوو، کونی لووتەکانی بۆنی سیپاڵی کریتۆن[1]ی خۆڵاوی دەکرد. هیلاک بوو. ژمارەیەکی کەم خەڵك تێپەڕین. پیاوەکە لە ماڵەکەی ئاخر هاتەدەرەوە بەرەو ڕێگای ماڵەکەی تێپەڕی؛ ئەو گوێی لە تەپەی جێ پێیەکانی بوو بە درێژایی شۆستە کۆنکرێتییەکە وە…
Read More »لە ئاوكردن… ئەلیف شەفەق
هەفتەیەك دوای بۆنەی شەوی سەری ساڵ بوو، تەلەكانی گلۆپە رازاوەكان هەر بەسەر درەختەكاندا شۆڕبوو بوونەوە و دەجوڵانەوە، ئەستێرە زیوینەكانیش پەنجەرەكانیان رازاندبووەوە، كاتێك ئەوان باڵندە مردووەكانیان دۆزییەوە. دەیان، یەكەمجار. پاشان زۆرتر. كۆی گشتی چوار هەزار و شەش سەت و بیست و هەشت بوو. چۆلەكەی حەفت رەنگلیە، چۆلەكەی رەنگ سەوز و چۆلەكە…
Read More »ئەستێرەکوژ… ئەرسەلان چەلەبی
یەکەم: بە تەنیشت ئەستێراوێکی بچووکەوە دانیشتبووم. دڵم پڕ بوو، پێم خۆش بوو هۆن هۆن بگریم، بقیژێنم، بنەڕێنم، هەر خۆم بووم، بە تاقی تەنیا، لە بیابانێک، بە تەنیشت لەبتابە ڕەشێکەوە کە باتریەکەی نزیک تەواو بوون بوو. خۆم مت کردبوو، چاوم لە موبایلەکەم بوو، دەتگوت پێڵاوی جیرە، مۆبایلێکی مۆتۆڕۆلای کۆن، دەتگوت بەردە،…
Read More »