چیرۆک
چاوساغ… محەمەد مەخزەنچی
لەسەر پشتی بەلەمێكی شەقوشڕی لەكاركەوتووی دارستانێكی چڕ، لە كەناری دەریاچەكەوە وەستام و چاودێریی ئەو ڕووداوەم دەکرد. پشتم بە دووربینێك دەبەست بۆ نیشانكردنی ئەم چەشنەی ڕاوەسۆنەی كێویی، بێ ئەوەی باوەڕی پێ بكەم.. سەرەتا نەکردەنیی و پووچ دەینواند. پاشان زۆربەی ئەو ڕاوچییانەی ئەم كارە دەکەن، هیكسۆس[1]ـیان بیر دەخستمەوە. دەمزانی لە كۆندا دزەیان…
Read More »گاکوژ… بێهزاد قادری
بە “فارسی” لێی پرسیم، تۆ کوردی؟ بە سەر وەڵامم دایەوە، ئەرێ. تاقەتی قسەکردن و وەڵامدانەوە بە کەسێکم نەبوو. بە تەنیا لەسەر مێزێکی دوو کەسی دانیشتبووم. لە هەموو کەس وەڕەز بووم. لە دار و بەرد بێزار بووم. بیرم دەکردەوە؛ بیر لە بیرەکانم؛ بیر لەوانەی هەڵمدەشێوێنن یان دەمفڕێنن و وەک ئەوە وایە…
Read More »جێگەیەک نییە بە ناوی ماڵەوە… ڕەها ئەبوبەکر
١ دەمی شێوانە و لە خەوێ ڕابووە؛ لەسەر نڤینۆکەکەی دانیشتووە و بە دەموچاوی مۆن و خەواڵووەوە، بەبێ ئەوەی هیچی وا ببینێ، لە ڕایەخی بەردەم خۆی دەڕوانێت. ٢ سەعات پێنجی سەرلەبەیانی بوو، لەتاو سەرئێشەیەکی بەرگەنەگیراو، خەبەری بووەوە. هەرچەندی لە جێوبانەکەیدا ئەولاولای دەکرد و خۆی دەهێنا و دەبرد، لێ نەیدەتوانی بنوێتەوە و…
Read More »بەردەوام خەم… هيوا حوسێن ئەمين
بۆ جگەرە كێشان هاتبوومەتە دەرەوە، ئێستا وەك جاران نييە، نابێت لەناو ژوورەكاندا جگەرە بكێشيت، ئيتر نازانم چاكە يان خراپ؟. شانم بە ئەستوونى بەرهەيوانەكەوە داوە، هەوا بەتەواوى ساردى كردووە، بەهۆى ئەو نەرمە بارانەى ئەم بەيانييەوە، هەوا شێدار بووە، هەست بەئازار دەكەم لە جومگەكانمدا، ئەوانەى ڕۆماتيزمييان هەيە بەهەواى شێدار جومگەكانيان ئازارى دەبێت.…
Read More »بیست هەزار خوول لەژێر دەریادا… ژوولێس ڤێرنێ
– لە نێو قوڵای دڕندەکەدا من پرۆفیسۆر ( ئارۆناکس )م ، کاری من ئەوەیە هەموو شتێك بخوێنمەوە دەربارەی شتە مردوو و زیندووەکانی ژێر دەریا ، من شتی جوان و ناشرین دەبینم لە ژێر دەریادا ، بەڵام یەك ئەزموونی سەیر هەیە کە بۆ هەمیشە وەك کابووس لە مێشکمدا دەمێنێتەوە ،…
Read More »دڵە بە-جاڵجاڵۆکە-تەنراوەکان… کامۆ ئاراز
دڵی ماڵێک بوو بۆ جاڵجاڵۆکەکان. هەموو کون و کوچەیەکی دڵی بە تۆڕەکانی ماڵە جاڵجاڵۆکە چنرا بوون، هەورێک بوو لە پێکهاتەی ڕەهەندی جیاوازی ڕەنگی ڕەش و سپی، ڕێک وەکو ئەو دۆخەی تێیدا دەژیا، دیمەنێک بوو لە فیلمی گۆتیکی نوار*، ڕێک وەکو ئەوەی بە شێوەیەک لە شێوەکان کەوتبێتە ناو شاشەی تیڤیەکی کۆن…
Read More »سەرە بڕاوەکە… سائر زەعزووع
شەش کورتیلەچیرۆک ١. سەرە بڕاوەكە پاش ئەوەی سەریان بڕی، لە دەفرێکی ئاڵتوونیین پێشكەشیان كرد و پێیان وت هانێ بگرە، ئیتر ئەو بیرۆكانەی لەم سەرەدان سوودێکت پێ ناگەیەنن. سەری هەڵگرت و لە هەر کوێوە ڕۆشتبا خوێنەكەی بۆ سەر زەوی دادەچۆڕا. هەینێ دڵۆپەخوێنەکەی سنگی زەویی دەقڵیشاند، گوڵاڵەسوورەی لێ دەڕوا. شمشێرەكانیان هەڵگرت و…
Read More »بارهەڵگرەکەی بەرلین… حەسەن بەلاسم
ئەم چیرۆکە لە تاریکیدا قەوما. گەر بمتوانیبایە جارێکی دی بینووسمەوە، تەنێ قیژوهۆڕی تۆقین و دەنگە نەناسراوەکانی دیکەی کاتی کوشتارەکەم دەنووسییەوە. دەشێ بەشێکی بەرچاوی چیرۆکەکە بۆ پەخشی ئەزموونیی ڕادیۆ بەکار بهێندرێ. بە دڵنیایییەوە زۆرینەی خوێنەران بە چیرۆکێکی هەڵقوڵاوی خەیاڵدانی چیرۆکنووسی دادەنێن یانژی بە چیرۆکێکی ساکاری ترسناک پۆلێنی دەکەن. لێ بە پێویستی…
Read More »مانیا… ڕەنج ڕەسوڵ
بە هەواڵەکانی واشینتۆن پۆستدا دەچمە خوارەوە، یەکێک لە هەواڵەکان سەرنجم ڕادەکشێشێت، نوسراوە: لە ساڵانی داهاتودا هەموو تاکێک لەسەر زەوی ئاوات بەوە دەخوازێت ئەمریکی بوایە. باران لە پەنجەرەکەم دەدات، وەکو ئەوەی یەکێک بەردی پێدا بکێشێ، دەچمە دەرەوە، هیچ کەسێکی لێ نییە. جگەرەیەک دادەگیرسێنم، سێ نەفەسی لێ دەدەم، دڵۆپێ باران سوتووی جگەرەکە…
Read More »چیرۆکێکی ترسناک… مارکۆ دینێڤ
خاتوو سمیسۆن کە خەڵکی لەندەنە بڕیاریدا مێردەکەی خۆی بکوژێت ( ئەم چیرۆکانە هەمیشە لەنێوان ئینگلیزەکاندا روو دەدەن)، لەبەر هیچ نا، تەنها لەبەر ئەوەی دوای پەنجا ساڵ لە ژن و مێردایەتی تاقەتی نەمابوو. بە مێردەکەی گوت: – سادیۆس… دەتکوژم! مێردەکەی بە پێکەنینێکی ماندوویەتییەوە پێی گوت: – ئۆفیمیا، تۆ گاڵتە دەکەیت؟. –…
Read More »