ئامادە: چرک! بەختیار حەمەسوور

چیرۆک- هەواڵ

بەختیار حەمەسوور دووەمین کۆمەڵە چیرۆکی خۆی بە ناوی “ئامادە: چرک!” بڵاو کردەوە.

ئامادە: چرک! کتێبێکی ٩٠ لاپەڕەیییە کە پێکهاتووی سێ چیرۆکی درێژە؛ لە لایەن کتێبخانەی یادگارەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە و ئێستا لە سەرجەم کتێبفرۆشییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەستە.

ئەو کۆمەڵە چیرۆکەی بەختیار حەمەسوور دوای ”مێروولەکان بە ژێر ڕووناکی مانگدا دەڕۆن” دەبێتە دووەم کتێبی ئەو چیرۆکنووسە.

بەختیار حەمەسوور، لەدایکبووی سلێمانییە.

ساڵی ٢٠١٠ یەکەم چیرۆکی لە ڕۆژنامەدا بڵاو کردووەتەوە.

ساڵی ٢٠١٥ یەکەم کتێبی، “مێروولەکان بەژێر ڕووناکیی مانگدا دەڕۆن”، ناوەندی غەزەلنووس چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.

ساڵی ٢٠١٦ لە فیستیفاڵی گەلاوێژدا خەڵاتی یەکەمی بۆ چیرۆک وەرگرتووە.

لە ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕە ئەدەبییەکاندا، وتار، لیکۆڵینەوە و یادداشتی بڵاو کردووەتەوە.

“ئامادە: چرک!” دووەم کتێبیەتی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Check Also

مانیا… ڕەنج ڕەسوڵ

بە هەواڵەکانی واشینتۆن پۆستدا دەچمە خوارەوە، یەکێک لە هەواڵەکان سەرنجم ڕادەکشێشێت، نوسراوە…